هەواڵ
زۆرینەی ڕووداوەکانی کوشتن لەماوەی ئەم دوومانگەدا لەدەڤەری زەرد بوون و زۆربەیان لایەنگر و ئەندامی پارتی بوون
Thursday, 06.30.2022, 02:56 PM
زۆرینەی ڕووداوەکانی کوشتن لەماوەی ئەم دوومانگەدا لەدەڤەری زەرد بوون و زۆربەیان لایەنگر و ئەندامی پارتی بوون
بۆچی كوشتن لەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی پەدەكە دان رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبووندایە؟
لە سەدا ٩٠ی کوشتنەکانی دهوک و هەولێر لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆربەیان لایەنگر و کادیرانی (په‌ده‌كه) بوون کە لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و ئیداری یەکتریان کوشتووە. کێشەکانیان پێشتر هەمووی لە دادگاکانی پەدەکە بووە، كه به‌هۆی نەگەیشتوونەتە ئاستی چاره‌سه‌ری له‌كوتایی ده‌گاته ئاستی یەکتر کوشتن..
نوسینگەی كۆمەڵایەتی پارتی و لقەكانی په‌ده‌كه و سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی په‌ده‌كه هۆكاری سەرەكین بۆ لاوازی دادگاكان و متمانە نەكردنی خەڵك بە یاسا. چونکە هەرکاتێک کێشەیەک دروست دەبێت، ئۆفیسی کۆمەڵایەتیی په‌ده‌كه و لقەکانی و ده‌ره‌به‌گ و ئاغاكانی په‌ده‌كه خێرا دەستوەردان لەو کێشانە دەکەن و پرسەکە ئاڵۆزتر دەکەن، چونکە ئەم سێ جەمسەرە گەندەڵی و ستەمکارییە هەوڵ دەدەن لە دروستکردنی چینێک کە زاڵ بێت بەسەر چینێکی تردا. ئەمه‌ش دەبێتە هۆی شکستهێنانی لایەنی لاواز بەرامبەر دەوڵەمەند و پلەدارەکان و ئەم جیاوازییە دەبێتە هۆکاری سەرەکی کوشتن.
بەڵام ئەمە بەڵگەیەکی ڕوونە کە ئەوەی پێی دەوترێت سیستەمی دادوەری (پ.د.ك) ههنبانهیهكی ناوه‌رۆك به‌تاڵه و نه‌هیچی تر، هه‌میش له‌پشت هه‌ر ڕووداوێكی كوشتن پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه له‌ژێر ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خوێندكاری ڕێبازی بارزانی كه گه‌نج یان پیاوێك هانده‌دات كه ئه‌م كێشه و ئالۆزیه به كوشتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كوتایی پێ بهێنێت.
ـ بادینی
🔹پڕانیا رودانێن كوشتنێ لڤان دوو هەیڤا لدەڤەرا زەر بون و زورینا وان لایەنگر و ئەندامێن پارتی بوون
بوچی رویدانێن کوشتنێ ل ده‌ڤه‌رێن ژێر ده‌ستهلاتداریا (پ.د.ك) دا روژبروژێ زێدەتر دبن
90 ژ سه‌دی ئەڤ بویه‌رێن کوشتنان یێن ل ڤان مه‌هێن دهڕباسبویی ل دهوك و هەولێر روداین زوربەیا وان لایەنگر و کادرێن (پ.د.ك) بوینە لسەر کێشەێن جڤاکی و بازرگانی و ئیداری هه‌ڤدوو دکوژن. کێشەێن وان هەمویان پێشتر ل دادگەهێن (پ.د.ك) بوینە كو چ چارەسەریەک لێ نەهاتیەکرن تا كو گه‌هشتیه ئاستا کوشتنا هه‌ڤدوو..
ئۆفیسا جڤاكیا (پ.د.ك) و لقێن(پ.د.ك) وئاغاێن (پ.د.ك) ئەگەرێ سەرەکی یێ هندێ نە دادگەھ لاواز بن و گه‌ل باوەریێ ب یاسایێ نه‌ئینیت. چونکی هەرکێشا دروست بوو ئێکسەر ئۆفیسا جڤاكی یا (پ.د.ك) لقێن پارتی و ئاغاێن (پ.د.ك) ده‌ستوه‌ردانێ دناڤا ڤان گرفت و ئاڵۆزیاندا دكه‌ن و مژارێ ئاڵۆزتر لێ دکەن، ژبۆ كو ئەڤ هەرسێ جەمسەرێن گەندەل و زالم هه‌وڵ دده‌ن چینەکێ لسەر چینەکا دی زال بکەن. ئەڤ یەک ژی دبیتە ئەگەرێ دۆڕدانا لایەکێ لاواز ل بەرامبەر لایێ زەنگین و پلەدار، ئەڤ فەرق و جوداهی دبیتە پالدەرێ سه‌ره‌كه یێ دروستبونا رودانێن کوشتنێ.
ئەڤ چه‌نده ژی بەلگەیەکا ئاشکرایە سیستەمێ بناڤ دادوەریێ یا (پ.د.ك) هنبانەکا ڤالایە و نه تشته‌كێ دی، هه‌م ژی لپشت هەر رودانەکا کوشتنێ پیرە مێرەکێ بناڤ پێشمه‌رگێ دێرین و قوتابیێ رێبازا بارزانی هەبویە كو گەنجەك یان زەلامەك هاندایە ڤێ کێشه و ئالۆزیا هه‌یی ب کوشتنا یێ بەرامبەری خوو دوماهیک بینت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس