وتار
لە ئـیـفلاسی ســیناریۆدا تازە دێن نــوسینەکانمان دژی شێروان شێروانی بەکاردەهێنن.
Thursday, 06.01.2023, 04:32 PM
لە کاتێکدا نوسینەکانمان تەنها گوزارشت لە ڕای خۆمان دەکات.
لە ماوەی ڕابردوودا چەند ھەواڵێکم لەسەر ڕائید دلدار زێباری بەرپرسی جێبەجێکاری چاکسازی گەورانی هەولێر بڵاوکردەوە کە چۆن دژایەتی زیندانیانی بادینان دەکات و سزایان دەدات و شەڕی دەرونیان لەگەڵ دەکات ، بەبێ ھیچ تهدیدێک ، بۆ ئەم بەدواداچونە رۆژنامەوانیە بە راستەوخۆ و ناراستەخۆ ھیچ لینک و پەیوەندیەکەم بە زیندانیانی ناو چاکسازی گەورانی هەولێر نەبووە، بەڵکو لە ناو خودی چاکسازیی و کەسانی نزیک لە رائید دلدار زانیاریمان وەرگرتووە، لەبەرامبەردا رائید دلدار زێباری راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئێمەی وەک بەڵگە نیشانداوە لە کاتێکدا ھیچ ئامرازێکی پەیوەندی لەنێوان ئێمە و شێروان شێروانی نەبووە.
بەیانی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم شێروان شێروانی برایەوە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەسەر سکاڵای ڕائید دلدار زێباری بەرپرسی جێبەجێکاری چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ وتە وەرگرتن (افادە) لەسەر سکاڵای ناوبراو بەپێی ماددەی ٢٢٩ لەیاسای سزادانی عێراقی ـ هەڕەشە و اهانە ـ بە تۆمەتی ئەوەی گوایە هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی کردووە و لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تەشهیری بە ناوبراو کردووە و راپۆرتێکی رۆژنامەوانی رەنجدەر گراوی و نوسینێکی رۆژنامەنوس ھێمن مامەند وەکو بەڵگە لە دوسیەکدا خراونە روو، لەکاتێکدا بابەتە رۆژنامەوانیەکەمان بەناوی خۆمان بووە و ھیچ پەیوەندییەکی بە شێروانەوە نییە و ئەو لە زیندان هیچ مۆبایلێکی نییە تا فەیسبوک و نوسینی ھەبێت و بڵاوکراوەی هەبێت.
لێرەوە رادەگەیێنم من وەکو رەنجدەر گراوی و تیمی تەڤدا پرێس بەردەوام دەبین لەسەر کارە رۆژنامەوانیەکانمان و خەباتی مەدەنی و ھەر ھەواڵ و راپۆرتێک بڵاوکەینەوە تەعبیر لە ئێمە و ئەوانە دەکات کە لێدوانمان بۆ دەدەن و بە ناو نیشان بڵاودەکەینەوە، دروستکردنی کەیسی نوێ لەسەر زیندانیانی بادینان درێژەی ئەو سزا نادادپەروەرانەیە کە بێ بەڵگە و بێ بنەمای یاسایی تۆمار دەکرێن و سزادەدرێن.
رەنجدەر گراوی - رۆژنامەنوس و ئەندامی بۆردی تەڤدا پرێس
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
رەنجدەر گڕاوی: کاکە کە نازانیت ئێمە دەزانین پانتۆل و شەروالەکەی بەرت پارەی دزاروی ئێمەیە .
رەنجدەر گڕاوی: قاوەی قەزوان (قاوەی کوردی) چۆن کرا بە قاوەی تورکی
رەنجدەر گڕاوی: دەمشرەکانی پاراستن لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتی دەرنەچوون
رەنجدەر گڕاوی: دووریی پارتی
رەنجدەر گڕاوی: پێویستمان بەچیە؟
رەنجدەر گڕاوی: چیم بینی لە جەنگەلی دانکیخ
رەنجدەر گڕاوی: میرابۆکانی ئێستا کێن؟
رەنجدەر گڕاوی: ئەگەر ئازایت خۆت دەردەخەیت
رەنجدەر گڕاوی: سیناریۆی ئەمرۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی سیناریۆی دووبارەن
رەنجدەر گڕاوی: ئاڵای کۆردستانە ؟!