لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

QNET کۆمپانیایەک بۆ سپیکردنەوەی پارەی خەڵکی کوردستان.....

Tuesday, 03.09.2021, 02:51 PM



بەهۆی بێسەروبەری دەستەڵات و حکومڕانی و پێشکەوتنی کۆمەڵێک بەڵتەچی بێسەواد و ستەمکارەوە بە ناوی حوکمڕانی حکومەت و حزبی باڵادەستەوە، کوردستان بۆتە بازاڕێکی بەرەڵا و بێ لێپرسینەوە و بێ چاودێری بۆ هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا و کەس و بازرگانی جۆراوجۆر و خۆشکردنی زەمینەی دزی و تاڵانی زیاتر لەگیرفانی هاوڵاتیانی کوردستان..
کۆمپانیای(QNET) لەئەنجامی ئەو بێ سانسۆری و لێنەپرسینەوەیەی بازاڕەوە و ڕەفتاری بازرگانە بە ناو سیاسیە چاوچنۆک و بێسەوادەکانەوە لەهەرێمی کوردستان و سلێمانی بە تایبەتی گەشەی کردوە و لەپشتیەوە کۆمەڵێک دز و مافیا ڕاوەستاون، کە بە ئاشکرا دزی لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ناوی بازرگانی نێتوێرکین و هێنانی کاڵای بیانی و بازاڕی ئەلکترۆنیەوە دەکات.
ئەم کۆمپانیایە لەبەرئەوەی چەند جەردەیەکیان لەپشتەوەیە، بێ مۆڵەتی پارێزگای سلێمانی بێ ترس کاردەکەن و کاڵایەکی بێ نرخ بۆ مەرجی ئەندام بون بە نرخێکی گران و پارەیەکی زۆر بەو کەسانە دەفرۆشن، کە بە ناوی کارکردنەوە ڕویان تێدەکەن و دەبنە ئەندام، کە بە هیچ جۆرێک ئەندام ئەو پارەیەی داویەتی لەبری کاڵایەکی بێ بەها و مایەکەی خۆی بە دەست ناهێنێتەوە، مەگەر نزیکی خۆیان و قۆڵبڕەکانی سەرەوە بێت، مەرجی پەشیمانبونەوە تەنیا هەفتەیەکە کەچی لەکاتی پەشیمانبونەوەی ئەندامەکەدا لەو هەفتەیەدا پارەکەی بۆ ناگەڕیننەوە و دەترسن لەبەرئەوەی ژمارەی پەشیمانبوەکان زۆرن، کێشەیان بۆ دروست بکرێت و هەمویان داوای گەڕانەوەی پارەکانیان بکەن و کۆمپانیاکە متمانە و مسداقیەت لەدەست بدات، کە هەر دەمێکە ئەو متمانەیەی نەماوە و دۆڕاندویەتی...
ئەم کۆمپانیایە کاری سپیکردنەوەی پارەیە لەوڵاتی مالیزیا و بردنە دەرەوەی پارە و داهاتی کوردستانە بۆ ئەو وڵاتانە، بە بێ ئەوەی تاکە یەک سود بە ئابوری و بازاڕی کوردستان بگەیەنێت، واتە جۆرێکە لەقۆڵبڕین و تەفرەدانی خەڵکی کوردستان و بڕینی گیرفانیان، کە تەنیا چەند کەسێک لەهەڕەمی سەرەوەی کۆمپانیاکە و ئەوانەی پشتیان سودی ماددی لێوەردەگرن، سەدان گەنج و خێزانیان دوچاری قەرز و ماڵ و موڵک فرۆشتن کردوە و کێشە و گرفتی خێزانی و ئینجا ئابوری و ماددیان بۆ دروستکردون...
کۆمپانیاکە لەبەرئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک خزم و برا و زاوا و نزیکەوە بریکاریەتی دەکرێت و زۆریشیان درۆزنانە خۆیان بە ئیماندار و موسڵمان لەقەڵەم دەدەن، بۆیە کار بۆ داپۆشینی عەیبەکانی خۆیان و خەڵەتاندنی ئەوانەی خوارەوە بە جۆرێک دەکەن، کە تەواو یەکسانە بە دزیکردن لەگیرفانی میللەت و ساختەکاری و فریودان، لەکاتێکدا یەکێتی زانایان و ناوەندە ئایینیەکان بە پێی پێوەری ئایین بە حەرامیان لەقەڵەم داوە، جگە لەوەی لەڕوی نیشتمانی و نەتەوەیشەوە دزیە لەگەڵ و فرۆشتنی ئینتمایی کوردبون و وڵاتفرۆشیە و دەچێتە هەمان خانەی دزی و ساختەکاری هەردو دەستەڵاتی حوکمڕانەوە...
تا ئێستا چەند جارێک لەلایەن لیژنەی فەتوای کوردستان و پارێزگار و کەسێتی دیار و کۆمەڵێک ڕاگەیاندنەوە کار لەسەر ساختەکاری ئەو کۆمپانیایە و ئەوانیتر کراوە و ئاگادارکراونەتەوە، کە خەریکی چی جۆرێک لەبازرگانی ڕەشن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە سانسۆر بکرێن و مۆڵەتی کارکردنی بێ یاسایان لێوەربگیرێتەوە، لەکاتێکدا لەهەولێر و دهۆک کیونێت ناتوانێت کار بکات، بۆیە دەکرێت داواکاری گشتی وەک ئەرکێکی نیشتمانی و غەمخۆرانە بۆ ئەوە مافە خوراوەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان بێنە سەر هێڵ و بەدواداچون بۆ ئەم بازرگانیە ڕەشە بکەن و ڕای گشتیان لەناو جەماوەردا لەسەر دروست بکەن بۆ ئەوەی دابخرێن و پارەی ئەو خەڵکە هەژار و لێقەوماوە بگەڕیننەوە، کە لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری ئەندامانیان بەهۆی نەگەڕانەوەی قازانج و مایەکانیان و ڕونبونەوەی ئەو ڕاستیانەی کۆمپانیاکە کشاونەتەوە و ڕۆژانەیش لەزیادبوندان، دەکرێت ئەم ژمارە زۆرە کۆببنەوە و داوایی یاسایی و فشاریان هەتا لەدادگاکانی عێراقیش لەسەر تۆمار بکەن و داوای گەڕاندنەوەی ماف بکەن...
لەداهاتودا کۆمەڵێک بەڵگەی ئاشکرایان دەخەینە ڕو....


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟