لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بە هەڵپەرکێی نەورۆز وەڵامی شەکر شکاندنی مەلاکە درایەوە.

Saturday, 03.26.2022, 05:45 PM


مێژووی نەورۆز و شانازی و باوەربوون بە تایبەتمەندی کوردبونی ئەم جەژنە و بەرزی و باڵایی مانەوەی و بە سەربڵندی کورد و بەستنەوەی ئەم یادە بە نەتەوەی کورد و خۆچەسپاندنی وەکو نەریتێکی پیرۆز، خۆی لە خۆیدا لەسەر ئەرزی واقیع جێگەی خۆی گرتووە، سەرەرای چەندین راوبۆچونی جیاواز و هەڵوێستی هەمەچەشن، هەوڵی بەستنەوەی ئەو رۆژە بە یادی دیکە و تێکەڵکردنی بە بابەتە هەمەچۆرەکان لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر و ئاڵوگۆرکردنی یادەکان و خاوەنەکانیان، بێ کاریگەر مایەوە و تا ئێستا نەورۆز بە خۆراگری وەکو جەژنێکی کورد و کوردستانی ماوەتەوە. ئێرە جێگەی باسکردنی لایەنە قووڵەکەی مێژوو نیە و زۆر کونوکەلەبەری تێدایە و سەرچاوەی هەمەجۆری کوردیمان لەبەردەستدا نیە بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم راوبۆچونە هەمەجۆرەکان کە هەر یەکە و بە پێی پاڵنەرێکی سیاسی ئایدیۆلۆجی فکری ئایینی خراوەتە بەرچاوە و بێگومان هەوڵی دوژمنانیش بەدەر نیە لە چەواشەکاری و ئاڵۆزی ئەم تاکە یادەی کە بەرەسەنایەتی بۆ کورد ماوەتەوە و تەنانەت هەڵوێستە دژ و خراپەکانی نەتەوەکانی سەردەست و وڵاتانی خاوەن مێژووی هاوبەش ئەوەندە زیاتر نەورۆز و کوردی بەیەکەوە بەستۆتەوە لە خودی کورد زیاتر ( لێرەدا قسە لەسەر خاوەندارێتی رەسەنی نەورۆز نیە بەقەد ئەوەی تێکئاڵانی ئەم جەژنە بە سیاسەت و ئایدیۆلۆجیا و ئایینەوە کراوە و هەموو چەواشەکاری و تێکچرژان و ئاڵاندنی ئایین و نەورۆز و بەرژەوەندیە هەمە رەنگەکان پێکەوە، خۆبەستنەوەی کوردی بەم جەژنە زیاتر کردۆتەوە).

بۆیە زۆر جار دوژمنان لاچەمکە تەنکەکە دەگرن بۆ دابرانی کورد لە باوەر و مێژووەکەی و هەوڵی لێکدابرانی ئەم میلەتە بە کۆڵەکە سەرەکیە زیندوەکانیەوە دەدەن، پەنا بردن بۆ بەکارهێنانی لاپەری لاواز و چەمکی تەنک و ئاشکرا لە نێو گوشارەی بیروهۆشی لاوازی کورد بۆتە کاری لەمێژینەی دوژمنان و جارجاریش خەلڕکی بیرهەژاری و نۆکەرنی هەمەجۆری ئایینی بێت یان سیاسی رۆڵی تایبەتی دوژمنانیان لەوبارەوە گێراوە.
پەنابردنە بەر پیرۆزیە ئایینی و مەزهەبیەکان بۆ لێدانی پیرۆزیە نەتەوەیی و ئیتنیەکان شتێکی تازە نیە و دوژمنان لەو بارەوە قسوریان نەکردووە و مێژووی کورد زۆر لاپەرەی لەم جۆەری تێدایە.
ئەمسالیش بینیمان زۆر کەسی لاپەر و غەرقی تاریکی و بێ قورسایی خۆیان کردە کەوا سوری بەرلەشکری دوژمنان و بەدڵی ئەوان قسەیانە کرد و جوڵانەوە. بەڵام لە رەوشێکی سیاسی و ئابووری لەم شێوەیەی تێداین، دەسترۆیشوو و کاربەدەست خۆی نەکردە خاوەنی و وەڵامێکی پر بە پیستی خۆی نەدرایەوە و نەکرایە عیبرەتێک بۆ ئەوەی جارێکی تر هیچ کەسێک نەوێرێت دەست بۆ پیرۆزیە نەتەوەییکان ببات و بە هەمان شێوەی پیرۆزیی ئایینی تەماشا بکریت. ئەمساڵ مەلایەکی لاپەری نەناسراوی کونوکقوشبنێک لەبیرکراو لە کۆیەی سەربەرز و لاپەرێکی ئەم کوردستانە بۆ مەرامگەلێک هاتە پێشەوە و شەکرێکی شکان و شەکری بن بنجێکی خانەقینیانەی خوارد.
وەک دەرکەوت کورد بە بێ ویستی خۆی زۆر جار رێرەوی مێژوو و لە رەوتی ژیان و بە بێ هیچ پلانێک وەڵامی ناحەزانی داوەتەوە و کاردانەوەی کەمەرشکێنی لەسەر ئەرزی واقیع خۆی فەرز کردووە.
بەڵێ ئەمساڵیش سەیران و گۆرانی و سرودی ئەم رۆژی ساڵی تازەی نەورۆز و هەڵپەرکێی خەڵکی هەرچوار پارچەی کوردستان کەمەری نۆکەرانی شکاند و دەمکوتی هزرلاوازانی کرد.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟