لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سه‌ركێشی سیاسی ده‌سه‌لاتی كوردستان

Tuesday, 04.19.2022, 09:32 AM


كه‌س باوه‌رناكات له‌ پاش ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ری و قوربانیدانه‌ تاوه‌كو ده‌سه‌لاتێكی به‌و شێوه‌یه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ و ئێستاش تۆ قومار و سه‌ركێشی به‌ چاره‌نوسی گه‌لێكه‌وه‌ بكه‌یت و هه‌موو ئه‌و خوێن و نه‌هامه‌تیه‌ له‌به‌رچاو نه‌گریت و به‌ شپرزه‌یی و پشێوی و بێ پلان هه‌نگاوه‌كانت بنێیت.

له‌ لایه‌كه‌وه‌، شه‌رٍی ئۆكراین و روسیا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر جیهان و تۆیه‌كی بچوك و تا ئێستا هیچ له‌بارنه‌بوو و نادیار له‌ نێوكارلێكه‌ سیاسیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دۆخی ئابووری ناجێگیر و قه‌یرانی به‌رده‌وام و نارازیبونی خه‌ڵك و ناپه‌یوه‌ست به‌ حوكمی نه‌زان و رۆژ له‌ دوای رۆژ دوركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر و باوه‌رنه‌مان به‌ پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ و دروستبونی هه‌زار و یه‌ك كه‌لێن بۆ خۆخزاندنی دوژمنان له‌ كیانه‌كه‌ت و له‌ناوبردنی ئه‌زمونه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌ت و له‌ولاشه‌وه‌ په‌ڵپ و ناجۆریه‌كانی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند و زیانی هه‌لپه‌رستی شۆقینیه‌كانی به‌غدا و وه‌ستان به‌رامبه‌رت و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیش له‌ولاوه‌ بوسه‌تێت.
ئا له‌م كاته‌دا كه‌ تۆیه‌كی بێ قه‌واره‌ له‌ ناوچوغزی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ قورسه‌دا بێیت و سه‌ركێشیش به‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ بكه‌یت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌ نه‌هامه‌تی گه‌له‌كه‌یت نه‌كه‌یته‌وه‌ و هه‌نگاوی نادروست و كوێرانه‌ بهاوێژیت و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت لای خۆت ساغ نه‌بێت و، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زیاتر به‌دبه‌ختی بێت و روون بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها سوده‌كه‌ی بۆ دوژمنه‌كه‌ت مسۆگه‌ر بێت و هیچیتر.
تۆیه‌ك كه‌ سه‌ركێشیت به‌ نه‌وته‌كه‌ته‌وه‌ كردووه‌ و ده‌رئه‌نجامی باش ده‌زانیت چی بووه‌ و ته‌نها توركیا قازانجی لێبینیوه‌ و له‌ قه‌یرانی ئابووری تا راده‌یه‌كی رزگاری بووه‌ و تۆش ئه‌مه‌ حاڵی موچه‌خۆر و خه‌ڵكه‌كه‌ت بێت، به‌ڵكو ئاسۆیه‌كی ئه‌وتۆش روون نه‌بێت نه‌زانیت كه‌ به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێیت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ملت له‌به‌رده‌م چه‌قۆی دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌یه‌ هه‌ر كاتێك بیه‌وێت سه‌رت لێده‌كاته‌وه‌. ئابه‌و شێوه‌یه‌ باش بۆت روون بۆته‌وه‌ كه‌ پێشتر چی هه‌ڵه‌یه‌كت كردووه‌ و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌ و ئێستاش به‌خۆت بێیت به‌ سه‌ركێشیه‌كی تر دووباره‌ی بكه‌یته‌وه‌.
سه‌ركێشی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵی هه‌نوكه‌یی بۆ ناردنی غاز به‌ تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه‌ به‌ زۆر شێوه‌ لێكده‌درێته‌وه‌ و له‌ ده‌رئه‌نجامدا واده‌كات كه‌ خۆت له‌ تاكه‌ جه‌مسه‌رێكدا خۆت ببینه‌ته‌وه‌ كه‌ قازانجێكی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌یت ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ر نه‌كه‌یت، به‌ڵێ سه‌ركێشیه‌كی گه‌وره‌یه‌ و ئاینده‌ی دیار نیه‌ و ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌سه‌ر خۆت، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كه‌ و قوربانیه‌كانت به‌ خراپی ده‌كه‌وێت و دواتر په‌شیمانی دادت نادات. له‌ لایه‌كه‌وه‌ روسیا و ئێران و ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ وا بیخوێننه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌مبونی غازه‌كه‌ی روسیا له‌ ئۆرپا و جیهان و رێگه‌ خۆش بكات بۆ هه‌ركارێك له‌وباره‌وه‌ به‌رامبه‌رت بكرێت، ئه‌م كاره‌ت پاساوی نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ناتوانیت وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌یته‌وه‌ كه‌ بۆچی له‌م كاته‌دا پرۆسه‌ی ناردنی غازه‌كه‌ ده‌درێت و له‌گه‌لا نه‌وته‌كه‌دا نه‌بووه‌.
بۆیه‌، ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی ده‌كه‌ین چاره‌نوسێكی نادیاره‌ و هه‌ڵوێستی روسیا له‌مه‌ر كۆماری مه‌هابات و قازی محه‌مه‌د ده‌خاته‌وه‌ یادمان و ده‌شێت به‌ سه‌ركێشیه‌كی بێمنه‌ت له‌ قوربانیه‌كان و قومارێكی گه‌وره‌ له‌ هۆڵێكی تاریك بیبینین.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟