لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بنه‌ماڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پیاوه‌تی به‌ ئاوی حه‌مامه‌وه‌ ده‌كه‌ن

Thursday, 06.03.2021, 01:28 PM



هه‌مووان یه‌كلایی بونه‌وه‌ و به‌ جوانی بۆیان روون بووه‌وه‌ كه‌  دواخستن و نه‌دانی موچه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ نه‌بوون پاره‌وه‌ نیه‌ و ته‌نانه‌ت درۆكانیشیان تا هیچ كوێیه‌ك بڕ ناكات. حكومه‌تی قه‌زا و قه‌ده‌ریش له‌م ماوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌ بۆ هه‌موان كه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر چه‌ند كه‌سێك لێره‌و له‌وێ باوه‌ڕیان به‌ بیانوه‌كانیان هه‌بوو، ئێستا زلحیزبه‌كان  درۆ و به‌هانه‌ی نه‌بونی دراویان ره‌وانده‌وه‌ و له‌ ه‌ند رؤژێكدا ئه‌وه‌نده‌ شڵه‌ژان به‌خۆیان درۆكانیان ده‌رخست و لێدوانه‌ چه‌واشه‌كاریه‌ دژ به‌یه‌كه‌كانیان  و له‌ سه‌روی هه‌موویان قسه‌فه‌رمیه‌كانی وته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی روگیری خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ دۆریه‌كی بۆ قس كانی خۆی بۆی نه‌دۆزرایه‌وه‌  كه‌ پرسیاری مه‌سه‌له‌كه‌ی لێ ده‌كرا ئه‌و باسی له‌ بابه‌تێكی تر  كرد  و را ده‌كه‌ن له‌ مه‌سه‌له‌ بۆگه‌نه‌كه‌یان و خۆی ده‌شارده‌وه‌.
ده‌روازه‌كانیان دابه‌ش كردووه‌ و ئیداره‌و مالیه‌ی حزبه‌كانیان ده‌زانن كه‌ رۆژانه‌ چۆن ته‌مویل ده‌كرێن و دیوه‌خانه‌كانیان خه‌ریكی ته‌فروتونا كردنی ئه‌و پاره‌ن كه‌ مافی خه‌ڵكه‌ و مێشیش میوانیان نیه‌ و وه‌زعه‌كه‌یان وا بۆ چۆته‌سه‌ر تا ئه‌مڕۆ واده‌زانن به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و تا كۆتایی ده‌یخۆن و‌ میله‌ت و فه‌رمانبه‌ران با ئاو بیانبات. ڕۆژانه‌ به‌ ملێۆنه‌ها دۆڵار بۆ مه‌رامی كه‌سپه‌رستی و حزبپه‌رستی  خۆیان خه‌رج ده‌كه‌ن و منه‌تیان به‌ كه‌س نیه‌، بێ ئه‌وه‌ی په‌ند له‌ مێژووی ناوچه‌كه‌ وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ سه‌ڕه‌ڕای باش ده‌زانێت شكستهێناوه‌ كه‌چی خۆی باده‌دات و هه‌ر ماوه‌یه‌ك و بۆ مه‌شغوڵكردنی خه‌ڵك و به‌لاڕێدا بردنی ئه‌صلی مه‌سه‌له‌كه‌ لافو گه‌زاف و هه‌راوهوریایه‌ك ده‌نێته‌وه‌ گوایه‌ پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكه‌ ره‌شوڕوته‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ولاشه‌وه‌ خۆی به‌راورد به‌ خه‌ڵكی شكستخواردوی ئایین و مه‌زهه‌بی و له‌خۆی گه‌ندڵتر ده‌كات و به‌رده‌وام ملكه‌چی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مانه‌. به‌رده‌وام واده‌زانێت پیاوه‌تی به‌ ئاوی حه‌مامه‌وه‌ بۆی حساب ده‌كرێت و خه‌ڵك بێ ئاگایه‌ له‌ چه‌واشه‌كاریه‌كانیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا زلحیزبه‌كان ده‌رس و په‌ندیان لێوه‌رنه‌گرتووه‌ لافاوی توڕه‌یی خه‌ڵكه‌ كه‌ رقو قین و په‌نگخواردنیان گه‌یشتۆته‌ ئاستێك له‌ قۆناغی پێش روخانی صه‌دامدا ده‌ژین و به‌ مه‌شخه‌ڵێكی بچوك هه‌موو گڕده‌سێنێت و وشك و ته‌ڕ پێكه‌وه‌ ده‌سوتێت و دوژمنان قازانجێی لێ ده‌كه‌ن و مه‌زه‌نه‌كردنی ده‌رئه‌ناجمه‌كه‌ی لای كه‌س دیارنیه‌ و له‌ناوچونی ئه‌زمونی كوردستان له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر له‌به‌ر ده‌رگایه‌ و ئاشبه‌تاڵ له‌ناوچونی  كیان و جه‌وهه‌ر و ئاینده‌ی  نه‌ته‌وه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها به‌رژوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و حزب و سه‌ركردایه‌تیه‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی. ئه‌م جاره‌ ئاشبه‌تاڵ زۆر جیاوازتر ده‌بێت له‌وه‌ی پێشوو.‌

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟