وتار
ئایا ئەردۆگان تا ساڵی ٢٠٢٣ دەوام دەکات ؟
Wednesday, 10.06.2021, 05:57 PM
ماوەیەکە ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا نەخۆشیەکی قورس سەری لێ داوە و بە هەڵسوکەوت و رۆشتنیەوە رۆژ بە رۆژ دیاردەکانی دەبینرێت ، هەرچەندە تورکیا تا ئێستە پەنهانی کردوە وەلی زانیاری لێرەو لەوێ دزەی کردوە کە ئەردۆگان نەخۆشە ، شایەنی باسە چەند ساڵە ئیسلامیە ئیخوانیەکان بانگەشەیان گەرم بوو کە گوایە ساڵی ٢٠٢٣ دەوڵەتی ئیسرائیل دەروخێنن و ئیمپراتۆری عوسمانی بە سەڵتەنەتی ئەردۆگان دروست دەکرێتەوە ، رێرەوی ئەم پلانەش لە مصرەوە دەستی پێ دەکرد کە حکومەتی ئیخوانی مورسی لەگەڵ حیزبی نەهزەی ئیسلامی لە تونس کە غەنوشی تێێدا باڵادەست بوو بە لیبیادا ئەم یەک گرتنە دروست بکرێ و لە هەرێمی کوردستانی باشوریشەوە بەرەو سوریا دەست بکێشێت و بەرەو مەکەو حیجازو کەنداو بروات ، ئەم خەیاڵ پلاوەی ئیسلامیەکان کە لە تورکیاوە نەخشەی بۆ دادەنرا بە پلەی یەک لەسەر مەرگی کوردو کوردستان رەنگی دەرێژرا ، ئەمە با بمێنێت کورد قڕ بکرێ یان نا بۆ جیهان رەنگە ئەوە نەبێت ئەمما لەم سونگەیەوە دەوڵەتانی کەنداو بەدوایاندا مەعریب و جەزائیری بە ئاشکراو بێ رتوش خستە گیرفانی ئیسرائیلەوە ، لەمسەریشەوە ژێر بە ژێر ئیران وەک گەورە دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوین لە لایەک و لە جەنگی دژی ئەمەریکا لە لایەکی تر ئیسرائیل بەرامبەر خۆی بێ دەنگ دەکات بە سەفقەی پارەو نەوت ، لەوسەرەوە یۆنان و کێشەی قوبرس و لە دامێنی روسیاشەوە ئەرمیاو مەلەفی جینۆسایدی ئەرمەن ، ئەمانە هەموی پێکەوە بۆ خەوخۆشێکی ئیسلامی نەوەی گورگەکانی تورکی عوسمانی پارویەکی هێند گەورەیە بێگومان دەیخنکێنیت ، بە لەسەر کار لابردنی مورسی و ئیخوان لە مصر پلانی ئەو خەونە تێک شکێنرا ، لە لیبیا هەرچی مورتەزەقەی تورکە دەردەکرێت و وا تونسیش خۆی یەکلا کردەوە دوای ئاشکرا بونی پلانی غەنوشی و ئەردۆگان ،
ئێستە حکومەتەکەی ئەردۆگان لە کەناری مەرگە ، پرسیارەکە لێرەدایە ئایا ئەردۆگان بەم دەردەی توشی هاتوە درێژە دەدات بە کار تا ٢٠٢٣ یان لە رێگەدا دەمرێت ؟ ئایا بە لەناو چونی ئەردۆگان ئاک پارتیش ڕۆ دەچێت یان کەسێکی تر دروست دەبێت؟ ، ئایا کوردو هەدەپە و پەکەکە خۆیان بۆ ئەم گۆڕانکاری و رەوشە زۆر هەستیارە ئامادە کردوە یان داویانەتە دەست قەدەر؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا ڕەشید: نە شام شەکر و نە وڵات شیرین
دانا ڕەشید: عادل باخەوان لە ناڵ دەدات لە بزماریش
دانا ڕەشید: لەنێوان ئەفغانستان و کوردستاندا ئێران هەیە
دانا ڕەشید: بۆچی سەرۆک کۆماری
دانا ڕەشید: کورسیەک بۆ دوکتۆر فۆن دێر لیان
دانا ڕەشید: کۆڕەو کۆژانی میلەتێک
دانا ڕەشید: لە یادی ڕاپەریندا، حەزم دەکرد کوڕە موستەشار بومایە!
دانا ڕەشید: وەرن با ببین بە پارتی !
دانا ڕەشید: چین چی لە دنیا دەوێت و ئەمەریکا چ گەرێکی لە چین ئاڵانوە ؟
دانا ڕەشید: ئەردۆگان بە دوای چی دا دەگەرێت؟