وتار
ئەردۆگان بە دوای چی دا دەگەرێت؟
Saturday, 01.16.2021, 03:22 PM
ساڵی ٢٠٢١ بە ساڵی گۆڕانکاریەکان هەژمار کراوە ، رەنگە لە ریشەکێش کردنی ئەم پەتا زاڵمەی کە پەتای کۆرۆنایە و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ و تەنگەتاو کردوە ، بۆ ریشە کێش کردنی هۆکارەکانی کۆرۆنا بروات ، بێ گومان ئەوەی زۆر قسەوباسی لەبارەوە دەکرێ ، خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا نی یە هێندەی باس لە هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو ڤایرۆسە دەکرێ ، سەریش دەکێشێ بۆ لەبەر یەک هەڵوەشان و تێکدانی بلانسی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی ، جەنگەکان هەمیشە هێزی پارە دروستیان دەکاو هەر بە هەمان هێزیش بەگەر دەخرێ و بەهەمان هێزیش هێور دەکرێنەوە . بە لاچونی دۆناڵد ترامپ و هەڵنەبژاردنەوەی ، جیهان بەتایبەت ئەوروپا هەناسەیەکی هەڵکێشا ، جەنگەکان ئابورین و بەڵام سیاسەت بەرێوەی دەبردن ، ئەمما ئیدارەی ترامپ سیاسەتی کرد بە گەمەی سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و توێتەر و ، بە تەواوەتی ئیدارەی جەنگەکانی دایە دەست کۆمەڵێ سەرمایەدار ، بەمە رەوشێکی نەخوازراوی دروست کرد ، کە پەیمان شکاندن ، کڕین و فرۆشتن ، تیجارەتی بێ مۆراڵ و زۆر شتی تر وای کرد ئەردۆگان و هاو شێوەکانی خۆیان لەو جۆرە ڤیگەرەدا بدۆزنەوە ، ئەردۆگان بۆ بەدی هێنانی خەونەرکانی زۆر پێویستی بەم جۆرە مامەڵە و ئیدارەدانێکی کۆشکی سپی بوو ، لە شێوەی ئیدارەی ترامپ ، ئیدی کاتێ هەموو چەمکێک هاوشێوەی ئیدارەی ئەردۆگان لە مۆراڵ و زانست و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی سیاسەت دادەماڵرێت ، دەکرێ ئەو روداوانە رو بدات کە لە ٤ ساڵی سەردەمی ترامپ رویان دا لە جیهان و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست ، یەکەم خەونی ئەردۆگان کە تێک و پێک شکێنرا ، روخاندنی حکومەتی مورسی بوو لە مصر ، کاتێ دەرکەوت کە ئەردۆگان پیلانی ژێر بە ژێریان لەگەڵ مورسی و راشد غەنوشی لە تونس داناوە بۆ هەڵئایسانی شۆرشێکی ئیسلامی ئیخوانی کە جارێکی تر ئیمپاراتۆری عوسمانی سەرهەڵبداتەوە ، ئەردۆگان دوای تێکشکاندنی ئەم خەونەی وەک مار خۆی لە لیبیا پەپکە کردو ئاگری شەری ناوخۆی خۆش دەکرد ، ترامپ ئەو شانسەی دا بە ئەردۆگان کە سیاسەتی لەگەڵ بەژەوەندی ئابوری شەخسی نێوان ئەردۆگان و ترامپ وەک دوو سەرمایەداری گەورە لەسەر حسابی سیاسەتی نێودەوڵەتی گەشە پێ بدەن ، لێرەوە ترس و خەتەر لەسەر کۆی گشتی ناوچەکە دەرکەوت ، جیهان لەوە دەترسا خولێکی تر ترامپ سەرکەوێت و ئیدی بەتەواوەتی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە گرێژنە بکێشێت ، جەنگێکی تری جیهانی زۆر وێرانکەرتر لە جەنگی جیهانی دوەم سەرهەڵبدات .
ئیدارەی ترامپ پشتی کردە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان کە باسکی بەهێزی شەر دژی داعش بوون ، بۆ ئەردۆگان تا لە عەفرین داگیریان کات ، ترامپ ئەو ناوچانەشی خستە ژێر رەحمەتی ئەردۆگان کە کورد تێێدا بەشداری حوکم کردنی ناوچەیین ، کە بە ئاشکرا ئەردۆگان هەرەشەی ئیبادەی جەماعی کوردی دەکرد بەناوی خەتەری داعش لەسەر تورکیا ، کە داعش لە تورکیا تەمویل دەکرا ، لەسەرێکی ترەوە جیهان چاوی داخست لە گرتن و کوشتن و دەرکردن و هەموو سەرکردەو چالاکوانێکی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان ، شەر دژی شارەکوردەکان ، بە بیانوی هێزەکانی قەندیل ، شەر لە باشوری کوردستان ، واتە ئەردۆگان کاتێ خەونی یەکەمی لە لیبیاوە تێک شکا ، بەهۆی ترامپەوە هات بۆ تێکشکاندنی خەونی کوردستان ، روسیا سەرگەرمی هاوسەنگ کردنی بەرژەوەندیەکانی خۆی بوو لەگەڵ ترامپ ، وەلی فەرەنسا بە توندی ئەوەڵ تا ئاخەر دژی ترامپ و سیاسەتی ترامپ جەنگا ، هەرچەندە دەیان کردەی تیرۆرستی و دەیان گرژی و ئاڵۆزیان بۆ دروست کرد ، وەلی نە لە پشتیوانی کوردەکان سارد بوەوە و نە ڕوی گرژی بەرامەر ترامپ خاو بوەوە ، ئەردۆگان لەگەڵ ماکرۆن کەوتە جەنگێکی دەرونی و سیاسیەوە ، زۆر جار لە کۆبونەوکانی ئەوروپاو جیهان ، لەدەست فەرنسا ڕای دەکرد ، ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیاو فەرەنسا لە ئەوروپا بە راستەوخۆ کەوتنە بەدەر خستنی ڕوی دزێوی ئەردۆگان ، کە ئەردۆگان و دیکتاتۆرە خوێرێژەکانی مێژو وەک یەک پیشانی ڕای گشتی جتیهان دەدا ، پشتیوانی دۆزی کوردو لابردنی بە تیرۆرست ناساندنی سەرۆک ئاپۆ و بەرگری لێ کردن لە دەمیرتاش و تەواوی ئەوانەی ئەردۆگان زیندانی کردون ، ئێستە ئەردۆگان کە بەهۆی ئیدارەی ترامپەوە هەمیشە کارتی پێ بوو دژی ئەوروپا فرێی بدات ، ئێستە بە گۆڕانی ترامپ و هاتنی بایدن ، ئەردۆگان بێ دەست ماوەتەوە ، جارێکی تر کەوتۆتەوە پۆزش و عوزرخوایی لای فەرەنساو ئەڵمانیا ، کە بە بۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢١ پیرۆزبای بۆ ماکرۆن ناردوە وەلی ماکرۆن پاش دوو هەفتە تازە وەڵامی داوەتەوە ، ئەردۆگان ئێستە بە دوای کارتی تازەی سیاسەتدا دەگەرێ ، لێرەوە کورد بەتایبەت باکورو رۆژئاوا دەبێ زۆر بەئاگا بن لە پیلانەکانی ئەردۆگان ، دەسەڵاتی باشور لەمەسەلەی کوردبوندا دەستی لێ شۆراوە ، چونکە جارێکی تر ئەردۆگان گەرەکێتی بەهۆی سەرانی باشوری کوردستان دژی رۆژئاواو باکور بخاتە گێژاوێکی ترەوە ، باشوری کوردستان وەک حوشەی پشتەوی تورکیاو حەوشەی پێشەوی ئێران ، لە وەزعێکی خراپدایە ، ڕەنگە هەوڵێک هەبێ بۆ جیا کردنەوەری ئەو دوو حەوشەیە واتە حەوشەی پشتەوە بۆ تورکیاو ، حەوشەی پێسەوە بۆ ئێران ، ئێستە لە مشتومڕی جیا کردنەوەی ئەو دوو حەوشەیەن ، کە باشوری کوردستانی کردوە بە گۆڕەپانی یاری مشک و پشیلە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
دانا ڕەشید: مانگی یەکی ١٩٩١ و بەرەو ڕاپەرین
دانا ڕەشید: ترامپ سەر بە کام ئەمەریکایە
دانا ڕەشید: گاڕان لە خڕەوە دەبەن
دانا ڕەشید: ئایا کورد خاوەنی نیشتمانە ؟
دانا ڕەشید: کورد لە نێوان نەوت و ئاودا
دانا ڕەشید: سەرۆکی سەر فەرشی سورو حکومەتی ژێر قەرزی سور
دانا ڕەشید: ئایا مستەفا کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕ نا یان بەردی بناغەی دانا؟