وتار
وەرن با ببین بە پارتی !
Thursday, 03.04.2021, 03:29 PM
وەرن با ببین بە پارتی ، دەچینە ناو لقێکەوە ، شایەتمانێکی بەحەق دەهێنین کە ، کە شایەتی دەدەین بارزانی باوک ( انک لعلی خلق عظیم ) پیشبرکێ دەکەین سەرەتا چۆن ببین بەو پەرۆیەی کە بۆیاخی پێڵاوی منداڵە موراهیقەکانی بنەماڵەی بارزانی ببریسکێنینەوە کە تازە گوڵی هاتنە سەر کورسی دەسەڵاتیان چرۆی کردوە ، وێنەی مەلا مستەفای باوکی خەیاڵی و کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوی لە مردن نەهاتو هەڵدەواسین ، لەوبەریشیەوە وێنەی کاک مەسعودو کاک مەسرور و لە لاشەوە وێنەیەکی نێچیروان بارزانی هەڵدەواسین ،
لە کۆبونەوەی حیزبدا دەست دەکەین بە وتنەوەی ئەم دێڕانە ( پێشرەوی کورد پارتی یە ، سەرۆکمان بارزانی یە ) یان ( بارزانی باوکی رۆحی کوردە) یان ( کاک مەسعود مەرجەع و سەرۆکی دەوڵەتی کوردستانە )
ریفراندۆم هەر موڵكی پارتی و بارزانی یە دەبێ هەر بنەماڵەی بارزانیش بیکات ، سەربەخۆ بوونی کوردستان خەونی منداڵەکانی بنەماڵەیە ، ئەدی لە کۆنگرەدا جەنابی سەرۆک نەیوت ، ( کورەکەی مەسرور ٥ بۆ ٦ ساڵ بوو ، ئەو بەیانیەی کە دەچوم بۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لەمەڕ حقوقی کوردستان دوای روخانی رژێمی صدام ، هاتە سەر دەرەج وتی ، بابە کەکوک هی ئێنمەیە بەکەس نەدی ها )
ئیدی بەم کارانە دەبینە کادری پێشکەوتوی پارتی ، شاشەی تەلەفیزۆنەکانی پارتی و سێبەرەکانی پارتی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دەکەن ، ئێمەش تەنها ئەو هوتاف و رستانە دەڵیینەوە کە بەوردەوام لەسەر میمۆری مێشکمان تۆمار کراوە ، بێ ئەوەی گوێ بدەین پێشکەش کار دەڵێ چی ، لە رۆژنامەکانی پارتیمان ئەو قسانە دەکەینە نوسین و وتار ، بە تەزویریش هەرچی بروانامەی قەبەو گەورەیە دەری دەهێنین ، رۆژنامە و سایتە ئەهلیەکان گرنگیمان پێ دەدەن و بە پێشگری دوکتۆر و مامۆستاو کادری پێشکەوتو وتارەکانمان پەخش دەکەن و زیاتر دەمان ناسێنن ، تیڤیە موعارەزەکانیش ئیدی بەرامبەری کەسانێ کە میلەت گوێێان لێ دەگرن بە حساب دژی ستەمی دەسەڵاتن ، بەرنامەمان بۆ ساز دەکەن ، ئێمەش دەنگ بەرز دەکەینەوە بەو قسەو رستانە لەسەر میمۆری مێشکمان تۆمارە ، کە دەست پێ دەکەین دەڵێین بارزانی باوکی رۆحی میلەتی کوردە ، جا بەرامبەر بزەیەک دەکات ، ئێمەش دەڵێین تۆ خائینی تۆ جاسوسی تۆ وای تۆ وای ، نیوەی بەرنامە وا دەبەینە سەر ، ئینجا دەبینە بابەتی بەردەوامی تۆڕە کۆمەڵایەتی و فەیسبوک ، ئەو خەڵکە بە دانانی وێنەو وتەکانمان ، وەک دوکتۆر فڵان ، مامۆستا فیسار خۆیان سەرقاڵ دەکەن ، ئێمەش دەبینە خاوەن بزنزو کۆمپانیاو پارەو ، کاندیدی دەرچوی پەرلەمان و پارێزگارو قائیمقام و مودیرعامەکان ، رەنگە ئەوانەی باش دروشمەکانی پارتیمان حیفز بکات ببێتە ڕاگەیاندکارێکی چاپوکی پارتی و سەرۆکی تەلەفیزۆن و سەرنوسەری رۆژنامەکان ،
وەرن با ببین بە پارتی ، ئیدی هیچ یاسایەک شمولمان ناکات ، موخالەفەی مروری دەکەین ، جاسوسی بەسەر ماڵانەوە دەکەین ، دەستدرێژی دەکەینە سەر کچە جوانەکان ، وەی بە حاڵی ئەو کچانەی لە ڕاگەیاندنەکانی حیزب کار دەکەن ، هەر کارێک لە سنوری پارتیمان بکرێ ئێمە مکیاجی دەکەین ، خراپە بکرێ ئێمە دەبینە معاون و موحەقیق بەرگری لە بکەرانی دەکەین ، لەسەر یەک کەلیمە قسە هەمو دەبینە ناتقی رەسمی حیزب بۆ بەرگری لە سەرۆک و کوڕانی سەرۆک .
وەرن با ببین بە پارتی ، هەموو حیزبەکان بە تێکڕا پارتین ، لەژێر سێبەری دارە گەورەکەی بنەماڵەی بارزانی شانیان داداوە ، یەکێتی و بزوتنەوەی گۆرران ، پێشبڕکێ دەکەن کاملایەیان پارتی ترن ، کوڕی مام جەلال هەمیشە دوپاتی دەکاتەوە کە کاک مسعود مامی خۆمانە بابی خۆمانە ، ئەدی خۆ ئەو هەموو قاچاخچێتی یەی سەر سنورەکان گاڵتە نی یە ،
وەرن با ببین بە پارتی ، ئیدی کارەبا فول ، ئاو فول ، موچە فول ، باخ و ڤێلاو سەفەرو سیاحەتی تورکیاو قوبرس و لوبنان و ...... هتد فول ، کورە وەرن با ببین بە پارتی واز لە عەقڵ بێنن و هۆش بێننەوە بەر خۆمان ، ئێنمە پێویستمان بە عەقڵ نی یە تەنها تۆزێ هۆش ،هۆش هۆش ، هەچە دەی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
دانا ڕەشید: چین چی لە دنیا دەوێت و ئەمەریکا چ گەرێکی لە چین ئاڵانوە ؟
دانا ڕەشید: ئەردۆگان بە دوای چی دا دەگەرێت؟
دانا ڕەشید: مانگی یەکی ١٩٩١ و بەرەو ڕاپەرین
دانا ڕەشید: ترامپ سەر بە کام ئەمەریکایە
دانا ڕەشید: گاڕان لە خڕەوە دەبەن
دانا ڕەشید: ئایا کورد خاوەنی نیشتمانە ؟
دانا ڕەشید: کورد لە نێوان نەوت و ئاودا
دانا ڕەشید: سەرۆکی سەر فەرشی سورو حکومەتی ژێر قەرزی سور
دانا ڕەشید: ئایا مستەفا کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕ نا یان بەردی بناغەی دانا؟