وتار
کورسیەک بۆ دوکتۆر فۆن دێر لیان
Thursday, 04.08.2021, 12:02 AM
ئەمە بوو بە مانشیت و سەردێری هەندێک هەواڵ ، رەجەب تەیب ئەردۆگان لە دوو لاوە سوکایەتی بە هەم ئەوروپاو هەم دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد، ئەردۆگان بەوە ناسراوە کە توشی نەخۆشی عەزەمەتی سوڵتان بوە ، لە خەیاڵدانی خۆی دەبێت دەوری تورکیا وەک ئیمپراتۆری عوسمانی زیندو بکرێتەوە ، کاتێ لایەک لە جیهانی لە ژێر دەستا بوە ، ئەردۆگان بەم تێزە سواری سەری رۆژهەرڵاتی ناوەراست بوە ، دەمێک لە لیبیا خۆی نمایش دەکاو ، دەمێکیش لە باشوری کوردستان و بە سەرێکی تریش عەفرینی داگیر کردوە و دەڵێ ، ئێمە هەرشوێنێک بگرین تازە دەبێت بە بەشێک لە خاکی تورکیای مەزن ، دروست ئەم قسەیە ،قسەی سوڵتان سلێمانی قانونی بووە ، کاتێ غەزوی نیشتمان و وڵاتێکی دەکرد لە ئەوروپا یان ئاسیا یان سەروی ئەفەریقا .
لێرەدا با تیشک بهاوینە سەر جۆری سوکایەتی پێ کردنەکە ئینجا لە ڕوی زانستی سیاسیەوە لێێ بدوێین .
ئەم جۆری سوکایەتی پێ کردنە ، هەم کارە هەم کاردانەوە ، رەنگە وەک کار ئەردۆگان بۆ ناوخۆی وڵات بتوانێ بەم جۆرە عەقڵی خاوی زۆرێک لە هاوڵاتی تورکی راسست و نەتەوە پەرست بشڵەقێنێت و بە ئاراستەی خۆی و پارتەکەی فو بە چارۆکەکەدا بکات ، لە ڕوی کاردانەوەشەوە لە دوو لاوە ، کەسێکی وەک دوکتۆر فۆن دێر لیان کراوەتە ئامانج ، جارێک وەک سیاسیەکی موحەنەکی ئەڵمانی ، کە سەرەتای جەنگی سوریاو هێرشەکانی سەر کۆبانێ لە لایەن داعشەوە و رۆڵی زۆر خراپی ئەردۆگان ،کە سنگی بۆ پێگەی خۆی وەک دیکتاتۆر قایم دەکرد ،بە جۆرەها سیناریۆ ، بۆ نمونە سیناریۆی ئینقالاب تا دەست بەسەر سوپادا بگرێت ، هێرشێکی زۆر چڕو پری مێدیاو ڕاگەیاندن دژی ئەردۆگان لە ئەڵمانیا بەرێوە دەچوو ، ئەم خانمەش ئەوکات وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بوو ، جارێکی تر وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای یەکێتی ئەوروپا کە ژنە ، بەم شێوەیە دەیدا بە گوێی ئەوروپادا کە ئەردۆگان سوڵتانەو بۆ مەقامی سوڵتان ژن نابێ لە هیچ بارێکدا هاوشانی دانیشێت .
ئەمە دیدو بۆچونی تورکێکی ئیسلامی پان عوسمانی ئیخوانی یە ، کاتێک پلانی دانابوو لەگەڵ محەمەد مورسی سەرۆک کۆماری پێشوی مصر ، وە راشد الغنوشی سەرۆکی حیزبی نەهزەی ئیسلامی لە تونس کە سەرۆکی پەرلەمانە ، ئەمان هەرسێکیان لەسەر سفرەی ئیخوان یەک بگرن بۆ بەیەک گەیاندنی هەموو ئەو سنورانەی دەبێتە هێنانە دی خەونی دروست کردنەوەی دەوڵەتێکی سنور فراوانی ئیسلامی و ڕاگەیانی جارێکی تر دەوڵەتی عوسمانی ، بێ گومان ئەوەی ناوی لێ نراوە ئینقلابی سیسی ، ئەوە رزگار کردنی هەم مضر بوو هەم رۆژهەڵات لەو پلانە گڵاوە ، مورسی بە یەک ساڵ حوکم هەمو مصری کرد بە جەهەنەمێکی گەرم بۆ مەسیحی و یەهودیەکانی مصر ، گەورەترین کەنیسەی سوتاند کە زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ بوو بە پێوە بوو ، خۆ ئەگەر فریا نەکەوتنایە ٤ ساڵی تەواو کردایە ئەوە کار لە کار ترازابوو .
لە زانستی سیاسیدا کە ئەوروپا بە باشی لە ئەردۆگان و کۆمەڵگەی تورک و حیزب و کوالیتی حیزبایەتی تێدەگات لە تورکیا ، بەم جۆرە لە سیاسەت دەوترێ سایکۆپۆلیتیک وەبەم جۆرە لە سیاسی دەوترێ سایکۆ پاتی ، کاتێ هەموو پرۆتۆکۆڵی سیاسی و دیبلۆماسی و ئیتک و ئەتەکێت و مۆرال ، وەلابنرێت بۆ رەنگدانەوەی جۆرێک لە حیقد و خۆنواندنی جنونی عەزەمەت و کورد واتەنی خۆ فش کردنەوە لە ماڵی خۆتدا ، لە ڕویەکی ترەوە راست کردنەوەی جۆرێک لە شکاوی پشتو لوت، کاتێ سەرۆکی روسیا زیاد لە ١٠ دەقە لەبەر دەرگا ،خۆی و ستاڤەکەی بە پێوە ڕاگرت .
بەڵام رەهەندێکی گرنگ خۆی راست دەکاتەوە کە هۆکاری قوبوڵ کردنی ئەردۆگانە ، ئەویش سەردەمێک هاتۆتە پێش کە سیاسەت کەوتۆتە ژێر پێی بەرژەوەندی کۆمەڵێ سەرمایردارانی جیهانیەوە ، ئەزمەو شەرەکان و نەخۆشی کۆرۆنا هێندەی تر سیاسەتی کردوە بە قوربانی بەرژەوەندی سەرمایە ، هاتنە سەرکاری کەسێکی بازرگانی بێ مۆراڵی وەک دۆناڵد ترامپ لە ئەمەریکا ، گەورەترین بەڵگەیە بۆ ئەمە کە ئەو جۆرە لە سیاسەتی بە تۆخی پێشاندا ، ڕەنگە هێشتا بوار بۆ ئەردۆگان مابێ کە کارتی پەناهەندە وەک فشارێکی توند لە دژی ئەوروپا بەکار بهێنێت ، ئەمەو ئەردۆگان هەرچی سەرمایەی تورکیایە لەدەستی خۆی و خێزانەکەیەدایە ، سەرەڕای ئەوە نەوتی باشوری کوردستان و لیبیاشی داگیر کردوە ، بۆ ئەوروپا ئێستە قورسە دانەنانی کورسیەک بکرێت بە کێشە لە کاتێکدا هێشتا کورسی دەسەڵات لە ژێر ئەردۆگاندایە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
دانا ڕەشید: کۆڕەو کۆژانی میلەتێک
دانا ڕەشید: لە یادی ڕاپەریندا، حەزم دەکرد کوڕە موستەشار بومایە!
دانا ڕەشید: وەرن با ببین بە پارتی !
دانا ڕەشید: چین چی لە دنیا دەوێت و ئەمەریکا چ گەرێکی لە چین ئاڵانوە ؟
دانا ڕەشید: ئەردۆگان بە دوای چی دا دەگەرێت؟
دانا ڕەشید: مانگی یەکی ١٩٩١ و بەرەو ڕاپەرین
دانا ڕەشید: ترامپ سەر بە کام ئەمەریکایە
دانا ڕەشید: گاڕان لە خڕەوە دەبەن
دانا ڕەشید: ئایا کورد خاوەنی نیشتمانە ؟
دانا ڕەشید: کورد لە نێوان نەوت و ئاودا