وتار
لەنێوان ئەفغانستان و کوردستاندا ئێران هەیە
Tuesday, 08.24.2021, 10:13 PM
سەرەتا بە قسەی رەوەندێکی ئەفغانی دەست پێ بکەین کە دەڵێ ( نیشتمانێک کە نەتوانم لایەنی کەم ژیانێکی بە حورمەت و رێزلێگیراو لەسەری دروست بکەم ، بە لەعنەتی دەکەم ئەگەر نیشتمانی دایکیشم بێت )
لە کوێدا ئەفغانستان وەک کلتور ، بەرێوەبردن ، سیاسەت ، فەرهەنگ ، دینداری ، ..... هتد ، دەگاتەوە بە کوردستان ، من پێم وا بێت ئەگەر دەوڵەتێکی وەک ئێران بەو گەورەو گرانی یە کەوتبێتە نیوان کوردستان و ئەفغانستانەوە ، دەکرێت چارەنوسی کوردستان وەک بەشێک لە دەوڵەتێکی بە غەدر دروستکراو بگۆرێت جا ئەو گۆڕینە چۆنە ئەوە شرۆڤەی چرو پڕی دەوێت و لێرەدا جێگەی نابێتەوە ، لێرەدا بەراوردێکی سادە بخەینە ڕو لە نێوان کوردستان و ئەفغانستاندا
لە چیدا لەیەک دەچین
ئەفغانستان بەدەست کۆمەڵێ نەتەوە و کەمە نەتەوە کە زۆر ناتەبان لە ناو یەک گیری خواردوە، کوردستان بەدەست کۆمەڵێ حیزبی زۆر ناتەبای بە دین و خێڵ کراو گیری خواردوە
ئەفغانستان ٢٠ ساڵ حکومەتێکی بە شکڵ پەرلەمانی و دیمۆکراسی و پشت بەستو بە هەڵبژاردنی پڕ لە غەش و تەزویر کۆمەڵێ سیاسی دزو گەندەڵ و خاک فرۆشی دروست کرد کە کۆمەڵگەی ئەفغانیان لە موفتەخۆرو و تریتخۆرو گەندەخۆر کۆکردبوەوە
کوردستان ٣٠ ساڵە بەشەر دوو لەت کراو بە شکڵی حکومەتێکی پەرلەمانی و دیکۆکراسی و پشت بەستو بە هەڵبژاردنێکی پڕ لە تەزویر ، ئەم هەلو مەرجە تا سەر ئێسقان نالەبارەی دروست کردوە.
ئەفغانستان لە رێگەی خوێندن و زانست و زانکۆ و هۆشیاریەوە ، نەیتوانی کۆمەڵگەیەکی پشت بەستو بە توانای رۆڵەکانی دروست بکات ، دەستی فەسادی خستە ناو خوێندن و پەروەردەو زانکۆشەوە کە بروانامە بەخشینەوە هەرچی پێی بوترێت زانست و خوێندن بێ ئەرزشی کرد
کوردستان بە هەمان شیێوە کەرتی پەروەردەو زانکۆ و پەیمانگاکان گەورەترین فەسادی تێدا کراوە و لەبری دروست کردنی نەوەیەکی جەسوری بروا بەخۆبوو ، نەوەیەکی دروست کردوە کە هەموو ئاواتی ئەوەیە چۆن لەدەست ئەو نیشتمانە ڕا بکاتو دەربازی بێت
ئەفغانستان کەرتی تەندروستی بۆ مەرامی خۆی دایە دەست کۆمپانیا گەندەڵ و دەوڵەمەندە هەڵتۆقیوەکانی سەربە ئەم لایەن ئەو لایەن ، بەمە بازرگانی دەرمانیشی دایە دەست کۆمپانیاو لەرێگەی گەندەڵی ناو زانکۆکانەوە سەدان خاوەن بروانامەی بزیشکی و دەرمانسازی تەزویر دروست کرا کە خەستەخانەی کردبوو بە قەسابخانە
کوردستان بە هەمان شیوە کەرتی تەندروستی لە وێرانترین کەرتەکانی بەرێوەبردنە و دەرمانی خراپ و پزیشک و دەرمانسازی تەزویر و خاوەن کۆمپانیای حیزب و لایەن بە چ دەردێکی بیردوە
ئەفغانستان ئەگەر چی بە رواڵەت سوپایەکی ٣٠٠ هەزار سەربازی بە تازەترین چەک و جبەخانە دروست کرابوو ، بەڵام پڕ گەندەڵی نیوەی بندیوار بوو زۆربەی چەکەکانیشیان فرۆشرابوو بۆیە کاتێ تالیبان بە پاپوچ و نەعلەوە هێرشی کرد هیچ بەرگریەکیان پێ نەکراو هەڵهاتن
کوردستان هەتا ئێستە خاوەن سوپا نی یە ، ئەوەی هەیە هێزو لیواو فەوجی چەکداری ئەم حیزب و ئەو حیزبە کە ئەمەش بە میلیشیا ناو دەبرێت ، بندیوارو دزی و چەک فرۆشتنیش هێندەی تر دایرزاندوە و لە گرتنی شەنگال و شەری داعش بە جوانی قوەتی ئەو هێزەی پێشمەرگەیەمان بۆ دەرکەوت کە ئەگەر ئێران و تەیارەکانی ئەمەریکاو تەحالوف نەبوایە هەولێر وەک موسڵ جوان و زەریف داعش داگیری کردبوو .
ئەفغانستان ٢٠ ساڵ نەیتوانی لە پەنا هێزەکانی ئەمەریکاو تەحالەوف ، کۆمەڵگەی ئەفغانی و پێکهاتەکان لە نەتەوەی ئەفغاندا رێک بخات تا دین و مەزهەب و مزگەوت و تەکێ و خانەقاو شێخ و مەلا نەبنە شوێنی گەرا دانانی تالیبان یان غەیری تالیبان
کوردستان بە هەمان شێوە حوکمێکی دروست کردوە کە هێزو تیارو گروپە ئیسلامیە بەناو سیاسیەکان و سەلەفیەکان وەک پیان دەڵێن داعشی نوستوو بە ئاشکرا خەتری گەورەن لەسەر هەر هەڵگەرانەوەیەک ئەگەر لە عێراق یان هەرێم ڕو بدات
لە کوێدا کوردستان و ئەفغانستان لە یەک ناچن
ئەفغانستان وڵاتێکی هەژارە داهاتی ژێرزەوی و سەرزەویان کەمە دانیشوان و زاوزێان زۆرە ، بە زۆری خاکی ئەفغانستان شاخی بەردین و بانی رەق و زەوی کشتوکاڵیان کەمە ، بە گشتی کورد واتەنی بە نانی دراوسێ دەژین
کوردستان سەرباری وشک کردنی کەرتی کشتوکاڵ کە بەپیت ترین خاکی هەیە ، سەرباری وێران بوونی گوندەکان وسەرباری کوشتنی کەرتی پیشەسازی ، گومرگێکی زۆر دەسەنێت و چەند ساڵیشە نەوت دەفرۆشیت ، و بوجەی لە بەغداشەوە بۆ دێت وەک بەشێک لە عیراق
ئەفغانستان توانیبوی کارەبای نیشتمانی بۆ ٢٠ کاتژمێر لە شەو رۆژێکدا بەرز بکاتەوە تەنها ٤ کاتژمێر پشتیان بە مۆلیدە بەستبوو ، تا ڕادەیەکی زۆر باشیش تەئمینی ئاوی خواردنەوەی کردبوو لە هەموو شارو شارۆچگەو گوندەکان ، دەیان بەستو بەنداویان دروست کردبوو
کوردستان تازە بە تازە ئاو نی یەو نان و شتومەکیشیان گران کردوە ، ئەوە کارەبا هەر باس ناکرێ لە خراپیدا
ئەفغانستان بە رێک و پێکی موچەی دەداو هیچ باسو خواسی لێ برین و پاشەکەوت لە گۆڕێ نەبوو
کوردستان چەند ساڵە یەک مانگ بە رێک و پێکی موچەی نەداوە
ئەفغانستان نەک هەر قەرزار نەبوو بەڵکو بە پێی بەڵگەنامەکانی ئەمەریکا بڕی یانزە ١١ ملیارد دۆلاری بۆ ئەفغانستان جێ هێشتوە
کوردستان سەرباری هەموو دزی و تاڵانیەک هەموو ساڵێ یەک ملیاردو نیو قەرز دەخاتە سەر قەرزەکان کە تا ئێستە زیاتر لە ٣٠ ملیارد دۆلار قەرزارە.
ئێستە بۆ بەرچاو ڕونی کوردستان و ئەفغانستان بەراورد بکرێ ئەوان لە ئێمە باشترن ، لایەنی کەم ئەگەر دەسەڵاستی داهاتو جا تالیبان یان حکومەتێکی ئیئتلافی و فرە رەنگ بێت نەک هەر قەرزار نی یە بەڵکو خاوەنی ١١ یانزە ملیارد دۆلاری پاشەکەوت کراویشە ، دەی کوردستان بە چیەوە دەنازێ وا دەڵێ زۆرمان فەرقە ، بەڵی زۆرمان فەرقە بەڵام لە چیدا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا ڕەشید: بۆچی سەرۆک کۆماری
دانا ڕەشید: کورسیەک بۆ دوکتۆر فۆن دێر لیان
دانا ڕەشید: کۆڕەو کۆژانی میلەتێک
دانا ڕەشید: لە یادی ڕاپەریندا، حەزم دەکرد کوڕە موستەشار بومایە!
دانا ڕەشید: وەرن با ببین بە پارتی !
دانا ڕەشید: چین چی لە دنیا دەوێت و ئەمەریکا چ گەرێکی لە چین ئاڵانوە ؟
دانا ڕەشید: ئەردۆگان بە دوای چی دا دەگەرێت؟
دانا ڕەشید: مانگی یەکی ١٩٩١ و بەرەو ڕاپەرین
دانا ڕەشید: ترامپ سەر بە کام ئەمەریکایە
دانا ڕەشید: گاڕان لە خڕەوە دەبەن