لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

یه‌كێتی وگۆڕان و گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون

Sunday, 12.06.2020, 09:31 PM


هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی قێزه‌ون و ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت، له‌ دووڕیانێكدایه‌، كه‌ هه‌موو هێزه‌ هه‌رێمیه‌كان به‌ چاوساغی هێزه‌كانی كوردی بۆی له‌بۆسه‌ دان و ده‌یانه‌وێت نه‌ك به‌ ته‌نیا وڵاته‌كه‌ وێران بكه‌ن، به‌ڵكو مرۆڤی كوردیش تا ئه‌وپه‌ڕی ریسوابوون ریسوا بكه‌ن، جێگای داخه‌ له‌مه‌شدا هه‌نگاوێكی باشیان بڕیوه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان یه‌كبخرێن بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنان و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك، كه‌ زۆر لێزانانه‌ سیاسه‌تی ریسواكردن و برسیكردنی به‌رانبه‌ر پیاده‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا توركیا خه‌ریكه‌ باشوور به‌ ته‌واوی داگیر ده‌كات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشبڕكێیانه‌ له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ئه‌و وڵاته‌ دوژمن به‌ كورده‌، له‌كاتێكدا ئێران هه‌موو كایه‌كانی زۆنی سه‌وزی كۆنتڕۆڵكردووه‌ و منداڵ و برازاكانی تاڵه‌بانی بوونه‌ته‌ بووكه‌ڵه‌یه‌ك به‌ده‌ست ئێران، ئا له‌وكاته‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون خه‌ریك ده‌كرێت و نیگاكانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه‌، هه‌موو كێشه‌كان له‌ ململانێ له‌گه‌ڵ پارتی كورتده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو میدیاكان باسی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌ قاچاخبردنی نه‌وت و كۆنتڕۆڵكردنی گومرگه‌كان و ... هتد خه‌ریكن. نیگاكان هه‌مووی ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌و وه‌ك سیناریۆیه‌كی قێزه‌ون ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی پێ فریو ده‌ن.

دیاره‌ زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی پارتی ده‌گوترێت راستین و خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ستی پێده‌كات، با گریمانی ئه‌وه‌ بكه‌ین پارتی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كردووه‌، كه‌ باس ده‌كرێن، ئه‌مه‌ نیوه‌ی هاوكێشه‌كه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا نیوه‌كه‌ی تر یه‌كێتی و گۆڕانن، كه‌ خۆیان باسی كۆیلایه‌تی ده‌كه‌ن و كه‌چی تۆوی كۆیلایه‌تی له‌ناخی خۆیاندا چێنراوه‌، بۆ ده‌بێت به‌س پارتی تاوانبار بكرێت له‌كاتێكدا ئه‌و دوو حزبه‌ هه‌ردووكیان به‌شدارن له‌ حكومه‌ت، وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی ئه‌و دوو حزبه‌ هیچیان له‌ وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی پارتی باشتر نین ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن، ئه‌وان بۆخۆیان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و مێچكه‌ مێچكه‌ بۆ پارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوێكیان لێبكات، ئه‌ی ئه‌وه‌ سه‌رۆك و هاوسه‌رۆك و رێكخه‌ره‌ گشتیه‌كان نین له‌به‌رده‌م چاوی كامیراكان بۆ ته‌وقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك هه‌ولێریه‌كان ده‌ڵێن سۆزگ بووینه‌!، ئه‌وه‌ ئه‌وان نین باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی بارزانی ناكۆكن به‌ڵام له‌سه‌ر پاره‌و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان نوقه‌یان لێوه‌ نایه‌ت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ نیه‌ وه‌ك برابه‌ش هه‌موو شتێكیان له‌گه‌ڵدا به‌ش كردوون.

هه‌ركاتێكیش هه‌ست به‌ مه‌خدووری خۆیان بكه‌ن میدیاكان و په‌رله‌مان ده‌خه‌نه‌ كارو مێشكی خه‌ڵكی پێ خه‌ریك ده‌كه‌ن، له‌كاتیكدا خه‌ڵك خۆی ماندووه‌و له‌وپه‌ری خراپیدایه‌! یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان له‌ حكومه‌ت نین، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی ئه‌وان ئه‌و دۆخه‌ چاك بكه‌ن! بۆ چاكی ناكه‌ن؟ پێیانكرێت؟ بۆچی پێیان ناكرێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵین پارتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرخكردووه‌ بۆ قبووڵی ده‌كه‌ن؟ بۆچی له‌ حكومه‌ت ناكشێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان وا بێبه‌ها بووه‌ بۆ له‌په‌رله‌مان ناكشێنه‌وه‌و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ناكه‌ن؟ ئایا له‌ خۆتان نه‌پرسیوه‌ بۆچی وه‌زیره‌كانتان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی ژووره‌كانیان ره‌تناكات، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی دنه‌یان گرتبێت بێده‌نگن! پارتی هێز ده‌جولێنیت و توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ داگیركردنی كوردستان، كوا هه‌ڵوێستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، خۆ ئه‌و وه‌زیره‌ش یه‌كێتیه‌و پارتی نیه‌، ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی كرده‌یی نیه‌ خۆ ده‌توانێت دوو قسه‌ بكات و راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات، بۆی نایكات؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وه‌زیرێكی بێده‌سه‌ڵاته‌ بیگۆڕن، دواتر ئه‌وه‌ ئیوه‌ نین داتانناوه‌! ئایا تواناو ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی وه‌زیرێكی خۆشتان نیه‌؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵین پاره‌ نیه‌و مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت خۆتان وه‌ك به‌رگری كار له‌ خه‌ڵك و قووتی خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ وه‌زیری دارایی هی گۆڕانه‌، بۆچی كه‌س گوێی له‌ ده‌نگی نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نیه‌و وه‌ك هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ڵێن ته‌نیا ژمێریارێكی پارتیه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه‌ مانگانه‌ ئه‌و پارانه‌ دابه‌ش بكات ، كه‌ پارتی ده‌یداتێ بۆچی قبووڵی ده‌كه‌ن، نازانن ئێوه‌ به‌رپرسن؟ نازانن خه‌ڵك تاقه‌تی ئێوه‌ی نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ره‌خنه‌ له‌ پارتی ده‌گرن، ئه‌وا ئێوه‌ لای خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنده‌ی پارتی ناحه‌زو دزێو بووینه‌!.

به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و گه‌مه‌ قێزه‌ونه‌ راگرن، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ كوردستان رووبدات ئێوه‌ به‌ر له‌ پارتی به‌ر شه‌قی جه‌ماوه‌رو تۆڵه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ون، خه‌ڵكی كوردستان هوشیار بۆته‌وه‌و ئێستا كه‌س به‌و سیناریۆیه‌ قێزه‌وانه‌ فریو ناخوات، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن یا له‌ حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌و په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن یا بێده‌نگ بن، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن به‌ مانه‌وه‌تان له‌ و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ شه‌رعیه‌ت به‌ ره‌فتاره‌ دزێوه‌كانی پارتی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ ئێوه‌و حیزبه‌كانتانن پارتیتان كردۆته‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌گینا پارتی له‌ لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژی، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن فریاد ڕه‌سی پارتین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانی خۆتان هه‌موو شتێك قبووڵ ده‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت راشكاوانه‌ روونیبكه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌هێزی پارتی نیه‌ دۆخه‌كه‌ی به‌و رۆژه‌ گه‌یاندووه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ لاوازی و بووده‌ڵه‌یی ئێوه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌رپرسه‌كانی ئێوه‌ن به‌رامبه‌ر پاره‌ ده‌ڕووخێن و له‌ ئاست پارتی چاویان هه‌ڵنایه‌وه‌و قڕقه‌پ مووچه‌و خه‌ڵاته‌كانی خۆیان و


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟