وتار
پێویسته گه‌وره‌تر بیر بكه‌ینه‌وه
Saturday, 03.13.2021, 03:49 PM
ئالنگاری گه‌وره میلله‌تی زیندوو هوشیار ده‌كاته‌وه نه‌ك لاوازی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه میلله‌تی نوستوو هه‌زار نوقورچه‌شی لیبده‌ی واگا نایه‌ت!. ئێستا كورد له‌به‌رده‌م دوو ریانێكدایه، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت بیسه‌لمێنیت میله‌ه‌ته‌ێكی زیندووه، ئه‌وه زیاتر له زه‌لكاوه‌كانی مێژوو رۆده‌چێت، وه‌ك هزرمه‌ندی ئینگلیزیش (ئه‌رنۆڵد تۆینبی) ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌لامی مبلله‌تان به‌قه‌د ئئه‌و ئالنگاریه بوو، كه رووبه‌روی ده‌بنه‌وه، ده‌توانن سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه‌و شارستانیه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن، ئه‌گه‌ریش نا ده‌كه‌ونه ژێر پێی ئالنگاریه‌كه‌و شانۆی ژیان جێده‌هێڵن، واته به‌ره‌و توانه‌وه‌و له‌ناوچوون ده‌چن.
ئێستا كورد له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئالنگاری، ته‌نانه‌ت سووكایه‌تی پێكردنیش بۆته‌وه، به‌شیوه‌یه‌ك هیچ میلله‌تێكی زیندوو ئه‌و دۆخه قبووڵ ناكات!. راسته چه‌ندین ساڵه كار له‌سه‌ر سڕكردن و بێبه‌هاكردنی ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و وه‌لامدانه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی زۆره‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مه خۆی بینا بكاته‌وه‌و شارستانی خۆی دابمه‌زرێنێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ر له‌هه‌موو شتیك پیویستی به‌وه هه‌یه خۆی له گه‌ڕه‌لاوژه‌ی پارتی و یه‌كێتی رزگار بكات چیتر خۆی به‌وانه‌وه خه‌ریك نه‌كات، چونكه ئه‌وانه قۆناغی مێژوویییان ته‌واو بووه‌ه‌و له‌وه زیاتریان پێنیه، ده‌بێت ئه‌و قۆناغه زوڕهان و دووباره بووه‌وه تێپه‌ڕێنین و به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تر بیر بكه‌ینه‌وه، كه ئاڕاسته‌ی خۆدۆزینه‌وه‌و رزگاربوون و بونیاتنان بێت.
ئه‌وه‌ی توركیا‌و ئێران له‌و ماوه‌یه به‌رامبه‌ر كوردی ده‌كه‌ن، له‌مێژوودا وێنه‌ی زۆر كه‌م بووه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، كوردیش له‌په‌نای هه‌ستیاری دۆخه‌كه به‌رده‌وام وه‌كو سیاسه‌تی قه‌له‌كه سه‌ری خۆی خستۆته ژێر به‌رده‌كه‌و دواوه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌یه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه، كه دلێرانه‌تر رووبه‌ڕووی ئه‌و داگیركاری و سووكایه‌تی پێكردنه بێته‌وه، بێده‌نگ بوون به‌و ئاسته‌ی ملكه‌چیه، به تایبه‌تی له‌باشوور ده‌رگا كردنه‌وه‌یه به‌ڕووی مه‌رگ و شكستی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر له‌و نێو ئه‌و گۆڕانكاریه گه‌ورانه‌ی ئێستا له هاوسه‌نگی هێزو سیاسه‌تی دونیا ده‌گوزه‌رێت نه‌توانێت جێپێیه‌ك بۆ خۆی بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و ده‌رفه‌ته دووباره نابێته‌وه. ناكرێت به‌قسه‌ی ئه‌مریكاو رۆژئاواییه‌كان بكه‌ین و به‌و بێئیراده‌ییه سیاسه‌ت بكه‌ین، ئه‌وان نه‌ك نایانه‌وێت كێشه‌كه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان هۆی راسته‌قینه‌ی كێشه‌كانن و زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. هێزی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان داگیر كردووه له‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر دوو رۆژ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا یارمه‌تی توركیا نه‌ده‌ن، توركیا بۆیه‌ك رۆژیش خۆی ناگرێت. ئه‌وه چه‌كی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپیه ده‌درێته توركیا بۆئه‌وه‌ی كوردی پێبكوژێت. فڕۆكه‌كانی ناتۆیه شاره‌كانی كوردستان له‌باشوورو رۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كات، ئه‌وه ئه‌مریكاو ناتۆ بوون گڵۆپی سه‌وزیان بۆ توركیا دایساند بۆئه‌وه‌ی عه‌فرین سوتماك بكات و به‌چه‌كی فسفۆڕ له‌سه‌رێكانی و گرێسپی بدات، ئه‌وه له‌ژێر چاودێری و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكاو ناتۆدایه فڕۆكه‌كانی توركیا له ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێیان گه‌ره‌ك بێت به رۆژی رووناك تیرۆری ده‌كه‌ن!.
كاتی ئه‌وه هاتووه كورد بۆناوماڵی خۆی بگه‌ڕێته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كارله‌سه‌ر یه‌كتر بكه‌ن و یه‌كتر بفرۆشنه ئه‌م و ئه‌و واباشتره كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، كاتی ئه‌وه هاتووه رۆشنبیر‌و خه‌مخۆرانی ئه‌و وڵاته له‌چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌یه‌كێتی و پارتی و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتمانی رووبه‌ڕووی ئه‌و سووكایه‌تی و ئالنگاریه گه‌وررانه ببنه‌وه، كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت، ده‌بێت وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی داگیركه‌رانی كوردستان، كورد به‌گوڕتر ناوماڵی خۆی یه‌كبخات، چونكه له‌مێژه گوتراوه، سه‌د ساڵ بكه‌ی بێگانه په‌رستی له‌دوایدا هه‌ردێنی نوشوستی!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
د.کامەران مەنتك: شه‌ڕی گاره و تێكشكاندنی ئیراده‌ی سوپای توركیا
د.کامەران مەنتك: له په‌نای شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت؟
د.کامەران مەنتك: یه‌كێتی وگۆڕان و گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون
د.کامەران مەنتك: دیوه راسته‌قینه‌كه‌ی شه‌ڕی خواكوڕك
د.کامەران مەنتك: دەستێك له‌نێو ته‌ڵه‌و سه‌رێك له‌به‌رده‌م چه‌قۆی قه‌ساب
د.کامەران مەنتك: د.کامەران مەنتک : ئاشبهتاڵێك به‌تامی سه‌ركه‌وتن، ئاشبهتاڵێك بهكپی و به بێده‌نگی