وتار
یەکێتی و پارتی پێویستییان بە کەسانێکی بکوژە بۆ بەردەوامیدان بەو سیستەمەی خۆیان کە لەسەر بنەمای گەندەڵی و تۆقاندن دروستبوە
Tuesday, 06.28.2022, 12:51 PM
تا ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە و ئاساییش وەک دو میلیشیای دو حیزب و دو بنەماڵە بمێننەوە، هەردو حیزب و بنەماڵە پێویستیان بە بکوژان دەبێت بۆ ترساندنی یەکتر و تۆقاندنی نەیارانیان. تا ئەو کاتەی ئەو دو هێزە بەنادیموکراتی حوکمی کوردستان بکەن، حوکمی قانون دەربڕینێکی پوچ دەبێت و هەردولایان پێویستییان بەوە دەبێت بکوژەکانیان لە قانون بپارێزن. لە ١٩٩١ەوە نەک خودی حیزب و بنەماڵە سیاسییەکان خاوەنی بکوژن، بەڵکو بەرپرسە باڵاکانیش خاوەنی بکوژی خۆیانن. لە سیستەمێکی وادا کە بکوژان پارێزراو و رێزلێگیراون، خوێندکارێکیش هەق بە خۆی دەدات هانا بۆ چەک ببات بۆ چەسپاندنی ئەو ویستەی کە خوێندکارە حیزبییەکانی تر بەدەستیانهێناوە لەڕێی مامۆستا حیزبییەکان و لق و مەڵبەندەوە.
کوشتنی دو مامۆستا لەلایەن خوێندکارێکەوە ناکرێت وەک روداوێکی توڕەبونی خوێندکارێک تەماشابکرێت، ئەوە رەگی قوڵی لەناو کۆی سیستەمی سیاسی، عەسکەری، و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە. یەکێتی و پارتی پێویستییان بە کەسانێکی بکوژە بۆ بەردەوامیدان بەو سیستەمەی خۆیان کە لەسەر بنەمای گەندەڵی و تۆقاندن دروستبوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کەمال چۆمانی: پارتی لە ھەڵبژاردنی عێراق دوو ئامانجی سەرەکی ھەبوو
كەمال چۆمانی: چۆن لەو هەڵبژاردنە بڕوانین
كەمال چۆمانی: میراتی سیاسیی؛ بەرهەم ساڵح بە نمونە
كەمال چۆمانی: خەریکن نێچیرڤان بارزانییمان لێ دەکەنە فریادڕەس
كەمال چۆمانی: تەنها گۆڕان وەک خۆی دەمێنێتەوە
كەمال چۆمانی: خۆیان شوەیفاتیان هەیە
كەمال چۆمانی: لاهوڕ تاڵەبانی دەتوانێ کێ بگەوجێنێ؟
كەمال چۆمانی: نەوت لای پارتیی "ستراتیژە"
كەمال چۆمانی: چی لەناو گۆڕان رودەدات؟