وتار
بۆچی خەڵک بە لایەوە گرنگ نییە قوباد تاڵەبانی دەوام دەکات یا نا؟
Thursday, 12.08.2022, 10:10 AM
یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی وا نیشانیدەدەن کە دژ بە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی هەڵوێستیان وەرگرتوە، بەڵام خەڵک و رەخنەگرانی سیستەم ئەو بانگەشانەیان لێ ناکڕن. بۆچی خەڵک و رەخنەگرانی سیستەم ئەو بانگەشانە ناکڕن لە کاتێکدا دەکرێ فشارێکی باش بن؟
هۆکار زۆرن، من تەنها پێنجیان لە خوارەوە ریز دەکەم:
١- وەک هەمیشە، ئەو ململانێیانەی یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی پەیوەندییان بە ململانێی کەسی و حیزبی و بنەماڵەیی هەیە، ئەوەی یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی دژی مەسرور بارزانی و پارتین بۆ ئەوە نییە لە کوردستاندا دیموکراسی و عەدالەت هەبێ، بەڵکو بۆ ئەوەیە یەکێتی و ماڵی تاڵەبانی پشکی گەورەتریان هەبێ. یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی لەوەدا بەهەڵەدا چونە کە پێیانوایە دەتوانن بەو بانگەشانە خەڵک لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە.
٢- یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی پرسەکەیان کردۆتە پرسێکی ناوچەیی وەک بڵێی رەوشی خەڵک و ئیدارە و حوکمڕانی لە سنوری پارتی باشتر بێ ئەوان تەنها تەرکیزیان لەسەر سلێمانییە. رەوشی خەڵکی دهۆک هیچ لە هی سلێمانی باشتر نییە.
٣- لە لایەکەوە یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی رەخنە لە حکومەت دەگرن و هەڕەشەی روبەڕوبونەوەی پارتی دەکەن تا سەر لێواری شەڕ، لەولاوە بەهێنی لەگەڵ مەسعود بارزانی دادەنیشن. یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی هێندە بێئاگان وەک بڵێی مەسرور بارزانی نییە مەسعود بارزانی و ئۆفیسەکەی هەڵدەسوڕێنێ.
٤- خەڵک دەپرسێ بۆچی یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی لەسەر ئەو هەمو روداوانەی لە کوردستان رودەدەن و رویانداوە قسەیەکیان نەکردوە بەڵام کە کار گەیشتە سەر هێز ناردنە سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی، ئیتر هەمو شتێک دەگۆڕێ. ئەگەر یەکێتی و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی ئەو هەڵوێستانەی ئێستای ئەوکاتە وەرگرتبوایە کە ئازادیخوازانی بادینان خرانە کونجی زیندانەوە، ئێستا بەو تەنیایییە نەدەبون و تەنانەت هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ئامادە نین لەگەڵیاندا لە بەرانبەر پارتی هەڵوێستێک وەربگرن.
٥- دەشپرسین ئایا ئەو رەخنە و تێبینییانەی کە یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی بەرانبەر مەسرور بارزانی و پارتی و حکومەت هەیانە، بە هەمان شێوەش خەڵکی تر بەرانبەر یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی لە سلێمانی نیانە؟
ئەی چارەسەر؟
- هەرچەندە بە بڕوای من هیواهەڵچنین لەسەر یەکێتی تەنها بێهیوایی زیاتر دروستدەکات، بەڵام ئەگەر یەکێتی بەگشتی و قوباد تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی بەتایبەتی دەیانەوێ خۆیان تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی کەمێک متمانەی خەڵک وەدەستبێننەوە، ئەوا دەبێ لە خۆیان دەستپێبکەن بە گۆڕانکاریی ریشەیی سیاسی و ئابوری و سەنتەر خەڵک بێ نەک ماڵی تاڵەبانی. ئەو گۆڕانکارییە ریشەیییە سیاسی و ئابورییانە بەرفراوانن، لێرە جێی باسکردنیان نابێتەوە. من وای بۆ دەچم، دیسان لەو ململانێیانەش هێندەی تر خەڵک دەبێتەوە قوربانی و یەکێتیش سازش دەکات زو یان درەنگ ئەمەش بە هۆی ئەوەی هەرکەسێک و هێزێک بیەوێت لە بەرانبەر مەسرور بارزانی و حکومەتەکەی هەڵوێست وەربگرێ، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ خەڵک تا بتوانێ فشار لە حکومەت بکات چونکە تەنها خەڵک سەرچاوەی شەرعییەتە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کەمال چۆمانی: یەکێتی و پارتی پێویستییان بە کەسانێکی بکوژە بۆ بەردەوامیدان بەو سیستەمەی خۆیان کە لەسەر بنەمای گەندەڵی و تۆقاندن دروستبوە
کەمال چۆمانی: پارتی لە ھەڵبژاردنی عێراق دوو ئامانجی سەرەکی ھەبوو
كەمال چۆمانی: چۆن لەو هەڵبژاردنە بڕوانین
كەمال چۆمانی: میراتی سیاسیی؛ بەرهەم ساڵح بە نمونە
كەمال چۆمانی: خەریکن نێچیرڤان بارزانییمان لێ دەکەنە فریادڕەس
كەمال چۆمانی: تەنها گۆڕان وەک خۆی دەمێنێتەوە
كەمال چۆمانی: خۆیان شوەیفاتیان هەیە
كەمال چۆمانی: لاهوڕ تاڵەبانی دەتوانێ کێ بگەوجێنێ؟
كەمال چۆمانی: نەوت لای پارتیی "ستراتیژە"
كەمال چۆمانی: چی لەناو گۆڕان رودەدات؟