وتار
هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان
Thursday, 10.07.2021, 11:49 PM
وەرن با لەم هەڵبژاردنەدا ویژدانەکانمان زیندوو راگرین و هەوڵ بدەین لە لوتکەی ئینسانیبووندا بمێنینەوە ، بادەنگ نەدەین بەو کەسانەی کە هۆکاری بەدبەختی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی خەلکی کوردستانن، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو لایەنانەی کە کەرکوک و شنگالیان بەخاک و خەلکەوە ڕادەستی داعش کرد ، بادەنگ نەدەین بە نوێنەری ئەو حیزبانەی کە ئازادی ئینسانەکان لە قاڵب ئەدەن و هیزی مانەوەیان لە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکاندایە ، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو حیزبانەی کە چاوساغی تورکن و فەرشی سور بۆ سوپای تورک رادەخەن !
وەرن با ڕۆحمان ئاسودە بکەین و چیتر دەنگ نەدەین بە نوینەری ئەو حیزبانەی کە بانگەشەی کوردستانێکی بەهێز و ئارامی و هەلیکارو موچەی کابانی ماڵیان دەکرد ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن و قوماریان بە چارەنوسی خەلکەوە دەکرد لە ریفراندۆم دا ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە بانگەشەی ئابوری سەربەخۆیان دەکرد و خەلکی کوردستانیان کرد بە ژێر قەرزی ملیۆنان دۆلارەوە ، بادەنگ نەدەین بە بکوژانی "سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و ویداد حوسێن و عبدالستار تاهیر و چەندینی تر ، وەرن بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ساڵێکە ٨١ مرۆڤی ئازادیخواز لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی پاک و جوانیان بەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کردووە ، با دەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ڕیشی مامۆستایانی ئاینی یان دەسوتاندو مامۆستایانی وانەبیژیان شەقباران دەکرد لەشەقامەکاندا، وەرن با دەنگ نەدەین بە قاچاخچییەکانی نەوت و دەرمان ئێکسپایەرو هێلکەو دووگ، با دەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە خەلکیان نانبڕاو کرد خۆشیان خاوەنی مەزرەعەو ڤێلای شاهانەن و شەوڕۆژیان لە شوقەو سیتییەکاندا قومارو شاباش کردن و جەوگۆڕینەوەیە ، دەپێم بڵێن چیتر ماوە تا باسی کەم ؟!
بەڵێ زۆر ماوە هێشتا کۆمپانیا و تەندەرو درۆی کوردایەتی و زۆریترماوە ، ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشی و خوێ بۆگەنی کردووە، راستە هەموو هەلبژاردنێک تەزویرکردن سیمای هەڵبژاردنەکانی ناشیرین کردووە ، ئەم مۆدێل و فوڕمە داهێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو کە لە دوای ڕاپەڕینەوە پەنای بۆ بردو دواتر یەکێتی بە نەتیجەی هەڵبژاردن ڕازی نەبوو شەڕی ناوخۆ هەلگیرسا ، لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق و نەمانی ڕژێمی بەعس پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی ناوە بۆ گۆڕینی سندوقەکانی دەنگدان و گۆڕینی کۆد و جیهازی دەنگدان بەجۆرێک کە هەڵبژاردن بووەتە گاڵتەجاری !
ئیستا هەر بەڵین و مژدەیەک بەربژێرەکان دەیدەن نە دێتەدی نەتوانای بەدیهێنانیان هەیە ، هیچ هەلبژاردنێک مژدەو بەڵێنی "لایەنەکان ! " نەبووەتە کردارو هیچی نەگۆڕیووەو لە خراپەوە خراپتر بووە ، وەک ئاشکرایە هەموو هەلبژاردنێک سەنگەر گواستنەوە پەرلەمانتاران لەدوای هەڵبژاردن دەست پێدەکات ، لەناو ئەم مۆدێلەدا بیروباوهڕ کراوهته قوربانی و کڕین و فرۆشتن بە پەرلەمانتارانەوە لەپێناو مەرام و پاوانکردنی کایەی سیاسی دەکرێت، پارتی وەک هیزێکی خێڵەکی هەژموونخواز زۆرترین سودی لەم کڕین و فرۆشتنە بینیووەو نایەوێت پارچەیەکی بچوکی کێکەکەیش لە دەستبدات و کەڵکی لە گەندەڵەکانی نێو کایەی سیاسی وەرگرتووەو ئامادەیە وەک حیزبێک بازرگانی بە خەلک و پەرلەمانتارانەوە بکات ،ئەم ژینگە سیاسییە زەمینەیەکی لەباری سەنگەر گواستنەوەو بازرگانی سیاسی ڕەخساندووە کە دواجار لەسەر حسابی ماڵ و داهاتی گشتی خۆیان خۆشگوزەران و میللەت لە نائومێدیدا بووە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر
دانا مەنمی: کابینەی نۆیەم و جەنگی مان و نەمان
دانا مەنمی: هەڵبژاردن لەناو مۆدێلی سوڵتانیزم دا
دانا مەنمی: دیموکراسی و هەڵبژاردن لە کۆمەڵگای دواکەوتوودا
دانا مەنمی: ململانێی بارزانیەکان بەشێک لە مێژوی ناکۆکی نێوماڵی پارتی
دانا مەنمی: پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیرو دەسەڵات
دانا مەنمی: مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
دانا مەنمی: مرۆڤبون و بەختەوەری
دانا مەنمی: یادێك لەرۆژنامەگەری كوردیو ئاوڕێك لەڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان