وتار
ڕۆمانی قەپێلک و زیندانەکانی پارتی و یەکێتی
Monday, 11.29.2021, 06:13 PM
زیندان هەموو كات سەنگەرێك بووەو شێوەیەک بووە لە شێوەكانی خەبات و تێکۆشان دژ بە ستەمکاران ، مرۆڤ و زیندان، ئازادی و زیندان، دەسەڵات و زیندان هەموو ئەمانە پەیوەندیكی راستەوخۆیان پێكەوە هەیە، هەموو هەوڵێکی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە مرۆڤ داببڕن و بێبەشی بکەن لە ژیان و زیندانیش بۆخۆی دابڕانە لە ژیان ، ئەو زیندانەی ئیستای یەکێتی و پارتی شوێنی ئەو کەسانە نییە كە ئازاریان بۆ مرۆڤایەتی هەیەو دەستدرێژی دەكەنە سەر ئازادی و مافی كەسانی دیكە،بەپێچەوانەوە زیندانەکانی پارتی ویەکێتی شوێنی ئەو کەسانەیە کە لەسەر دەربڕینی بیروڕای ئازاد و خۆپیشاندان لە پێناو مافە ڕەواکانیان دەستگیر دەکرێن و لە زیندانەکاندا ئازار دراون ، سەرباری ئەوەی بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان لە زینداندان چەندین ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی بە سیناریۆی سیاسی کوژراون و کەیسەکانیان تائێستاش هەر بە هەڵپەسێردرای ماونەتەوە.
پارتی ویەکێتی لەمێژووی سێ دەیەی فەرمانڕەوایەتیدا بەناوی سەروەری یاساوە هەموو جەنایەتێكیان دژ بە كۆمەڵگای کوردی ئەنجام داوە و بوونەتە کۆسپ لەبەردەم گەشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی وئابوری و پێشکەوتنی کۆمەڵگادا، ئازیزترین ڕۆڵەکانی کورد لە سنورەکانی بلاڕوسیاو پۆڵەندان کە بەهۆی ئەم فۆڕمە لە بەرێوەبردن و ئیدارەدان هەڵهاتوون ، باشترین ڕۆڵەکانی کۆمەڵگای کوردیش ئیستا لە زیندانەکانی پارتی و یەکێتی دان کە ڕۆژانە سوکایەتیان پێ دەکرێت و ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن ،شێوازەكانی چەوساندنەوەی مرۆڤ و پرۆسەی لە مرۆڤخستن لە زیندانەکاندا كە تێیدا پارتی و یەکێتی بە چەندین شێوە دژ بە ئازادیخوازان و چین وتوێژەکانی تری کۆمەڵگا پیادەی دەکەن و کەم نین ئەو چیرۆك و رووداوە تراژیدیایانەی کە دیوە شاراوەكانی ناو زیندانەکانی پارتی و یەکێتیمان بۆ دەگێڕنەوە ، هێشتا زۆر رووداو و تراژیدیاش هەن لەوە گەورەترن زمان بتوانێ گوزارشتیان لێ بكات.
زیندان ئامرازێکی دەستی پارتی و یەکێتی یە بۆ داماڵینی مرۆڤ و لەمرۆڤخستن لە هەموو ئەو بەها ئینسانیانەی پێی دەناسرێتەوە، من هەتا زیندانم نەبینی تێنەگەیشتم لە ئازارەکانی زیندان ، دەبێ خۆمان ئەو فەزا پڕ لە ترس و دڵەڕاوكێیەمان بینیبێ ،دەبێ هەموو ئەو دڵشكان و بێبەهاكردنانەمان ئەزموون كردبێت کە لە زیندانەکانی پارتی و یەکێتیدا ئەزموونی دەکەیت ، هەر چرکەیەک لە زیندان دا ڕوح بەر لە جەستە دەڕووخێت، بەڵام سەرباری ئەو فەزا پڕ لە ترس و تۆقاندنەی ناو زیندانەکان ئێمە سەدان پاڵەوانمان هەیە وەك پاڵەوانی رۆمانی (قەپێلك)!
رۆمانی (قەپێلك) وێنەیەكی واقیعی بەرجەستەکراوی مرۆڤێکە لە زیندانەکانی بەعس لە سوریا ،كە نووسەری سووری (مستەفا خەلیفە) نووسیویەتی و باس لە جەلادە داماڵراوەکان لە هەموو هەست و نەستێكی مرۆییانە دەکات ، سەرگوزشت و وێنە دڵتەزێنەکانی زیندان ، لێدان و ئە شكەنجەدان و ئەتككردنی مرۆڤ! و دیوە شاراوەکانی زیندانی بەعسمان لە سوریا پێ ئاشنا دەکات ،هەمان فۆڕمی ئەشکەنجەدان و ئەتککردنیش لە زیندانەکانی پارتی و یەکێتی دا هەیە و مرۆڤ لەڕێی ئازار و ئەشكەنجەی زیندان و هەڕەشەی سێکسییەوە دادەماڵن لە بەهای مرۆییانەی خۆی، من هەمیشە دەڵێم ؛ لەکوردستان هیچکات كارەسات لە گرتندا نیئە،بەڵکو کارەسات ئەو پاساوە كۆمیدی و گاڵتەجاڕیانەیە كە یەکێتی و پارتی خەڵکی پێ زیندانی دەكەن ! کەواتە زیندان هەرگیز پرۆسەیەك نییە بۆ چاكسازیی زیندانییەكان و بەقەد ئەوەی شوێنێكە بۆ لەمرۆڤخستن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: ترس و تۆقاندن کۆڵەکەی بەهێزی مانەوەی پارتی و یەکێتی
دانا مەنمی: کۆچ لەپێناو نان و ئازادی و كەرامەتدا
دانا مەنمی: سیاسەت کەرەستەی دونیای خراپبوون یان باشبوون
دانا مەنمی: یەکێتی و کۆنگرە - ژەهرەکەو ململانێی ئامۆزاکان
دانا مەنمی: کاردانەوەی جەلال پەرێشان لەتۆمەتی سیاسییەوە بۆ جنێوو تۆمەتی ئەخلاقی
دانا مەنمی: دیدی فاشیزم لە کوردستان
دانا مەنمی: دادپەروەری تەکیەو تەریقەتی بارزان
دانا مەنمی: بزوتنەوەی گۆڕان دوای وەفاتی نەوشیروان مستەفا
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر