وتار
مەرگی سەردەشت عوسمان سەربازە زیندووەکەی ئازادی
Thursday, 05.05.2022, 05:25 AM
کاتێک یادی سەردەشت عوسمان دەکەینەوە ناتوانین باسی سۆرانی مامە حەمەو کاوە گەرمیانی و ویدادو عەبدولستار تاهیر شەریف نەکەین کە خۆیان گەیاندە کاروانی پڕ سەروەری عەبدولخالق مەعروف و قادر کابان ، ئەوانەی سەردەشت و سۆران و ویدادو عەبدولستار تاهیریان شەهید کرد ئەوانەن کە ئێستا توانای حوکمڕانی و ئیدارەو بەڕێوەبردنیان نییە و خەڵکی کوردستانیان توشی دەیان قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کردووە ، ئەگەر بمانەوێت بەر بە تیرۆری قەڵەم و قەڵەمکوژەکان بگرین بۆ ئەوەی سەدان سەردەشت و کاوەی تر نەبنە قوربانی پێویستیمان بە شۆڕشێکی ڕۆشنبیری فیکری هەیە کە ئیمکانی هەبێت قەڵەمکوژەکان رابماڵێت.
مەرگی سەردەشت عوسمان یەکێکە لە سیمبوڵ و فیگەرەکانی ئازادی ، سەردەشت عوسمان سەربەرزانە ژیا خوازیار بوو کە دوژمنەکانی مەرگێکی تراژیدی پێ ببەخشن ،مەرگی سەردەشت عوسمان پێی وتین پارتی بۆ مانەوەی خوی ئامادەیە خوێنی زیاتر بڕێژێ و جەرگی زیاتری دایکان بسوتێنێت، مەرگی سەردەشت عوسمان پێی وتین دیموکراسی لە ژێر سێبەری هێزێکی فاشیزمی وەکو پارتیدا هیچ نیە جگە لە باڵۆنێکی فوتێکراو کە بە رەخنەی نوسەرێک و وتاری ڕۆژنامەنوسێک و جوڵەی قەڵەمێکی بوێر باڵۆنەکە فش دەبێتەوە ، تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان هەوڵێکی نەزۆکانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ دروستکردنی فەزایەکی پڕ لەترس وتۆقاندن لەنێوناخی ڕۆژنامەنوسان و قەڵەمە بوێرەکان تا کەس بوێری ئەوەی نەبێت ڕەخنە لەو بتانە بگرێت کە خێزانە سیاسییەکان دروستیان کردووە و بەرگی قەداسەتیان لەبەر دەکەن .
مەرگی سەردەشت عوسمان پێی وتین کە پارتی چ هێزێکی ملهوڕ و دزێوو نامۆیە بە دیموکراسی و ڕووی دزێوی پارتی و سەرۆکی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵماڵین کە دەستی لە تیرۆرکردنەکەدا هەبووە ، تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان یەکێکە لە تیرۆرە هەرە پلان بۆداڕێژراو و قێزەونەکان کە پارتی لە قەڵەمرەوی خۆیدا ئەنجامیداوە کە هەرگیز ئەم خوێنە ووشک نابێتەوە و لەناو ڕۆژنامەنوساندا ، سەردەشت عوسمان لە وڵاتێکدا شەهیدبوو کە سیستەمی بەریوەبردنی تێدا نییە و دام دەزگاو دادگاو یاساکانیش ئامرازێکن بۆ خزمەتکردنی دەسەڵاتێکی فاشیل کە بست بە بستی کوردستان بە دوای نەوت و گازدا دەگەڕێت و ئازادی و نان و بژیوی لە خەڵک و لە موچەخۆران بڕیووە و نایەکسانی و ناڕوونی لە دابەشنەکردن و سەروەت و سامانی گشتی دا هەیە و یاری بە چارەنوسی هەست و شعوری خەلک و موچەخۆران و هەموو چین و توێژەکانەوە دەکرێت .
بە داخەوە دوای 12 ساڵ لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان هێشتا قەڵەمکوژەکانی دژ بە ئازادی ئاشکرا ناکرێن و پارتی بە هەموو ئیمکانی سیاسی و ئەمنی خۆیەوە مەترسی زیاتری لە سەر ژیان و کەرامەتی ئینسانەکان دروست کردووە و هەوڵی زیاتر دەدات بۆ لەکەدارکردنی نێوناوبانگ و کەسایەتی قەڵەمە بوێرەکان و گرتن و سزادانیان لە زیندانەکاندا، دروود بۆ ڕۆحی پاکی سەردەشت عوسمان سەربازە زیندووەکەی ئازادی و سەرجەم سەربازە زیندووەکانی تر کە بە زیندووی لە رۆحی ئازادیخوازان و کۆمەڵگادا دەمێننەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: یادێک لە مەرگدۆستی کوردی
دانا مەنمی: وەڵامێک بۆ قەڵەم فرۆش و نوسەرە دەربارەکانی پارتی
دانا مەنمی: سیناریۆی تویتەکەی نایف کوردستانی
دانا مەنمی: پارتی وتێکدانی ئارامی سلێمانی
دانا مەنمی: پارتی و شێواندنی ڕاستییەکان لە ناو بونیادی مێژووییدا
دانا مەنمی: موشەکەکانی ئێران و بەئامانجگرتنی هەولێر
دانا مەنمی: لە کۆمەڵگایەکدا ژن کۆیلە بێت پیاویش لە زینداندایە
دانا مەنمی: شۆڕشی ئەیلول لە نامەی دکتۆراکەی بریان رۆبەرت گیبسن
دانا مەنمی: مرۆڤ و ترس بەرگری لە ئازادی
دانا مەنمی: پارتی لە نوسینەوەی مێژودا درۆی گەورەی بۆ مەلا مستەفا هۆنیووەتەوە