وتار
ئەفسانەی مه‌لا مسته‌فا له بیره‌وه‌رییه‌كانی زرار سڵێمان به‌گ دا
Saturday, 05.28.2022, 08:58 AM
كورد له نوسینه‌وه‌ی مێژوودا زۆر ده‌ست و پێ سپی یه ، كه‌م شاره‌زای مێژووه‌و زیاتر بۆی نوسراوه‌ته‌وه ، ئه‌وانه‌ی مێژویان نوسیووه‌ته‌وه ڕاستگۆ نه‌بوون و له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر سێبه‌ری بنه‌ماڵه‌چێتی دا هاوشێوه‌ی دوژمنانی كورد مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی مێژوودا كردووه ، ڤۆڵتێر ده‌لێت : "بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی مێژووییانە لەڕابردوو ڕزگارمان بێت، پێویستە لەسەرمان هەموو ئەو ڕابردووە بەقوڵی بخوێنینەوەو لێی وردبینەوە" . كاتێكیش ژه‌نه‌راڵ مارشاڵ بیتان له جه‌نگدا فه‌ره‌نسای دایه ده‌ست هێزه‌كانی نازی ، له ژنەڕاڵ دیگۆل یان پرسی چۆن بەو ئاسانییە فه‌ره‌نساتان ڕاده‌ستی بەدەستی هێزەكانی نازی كرد؟ دیگۆل لەوەڵامدا گوتی: چونكە مارشاڵ بیتان مێژووی نەخوێندبۆەوە..!
ئیدوارد هالت كار لەكتێبی (مێژوو چییە؟) لەڕوونكردنەوەی سوودەكانی مێژوودا، ڕوانینێكی دی دێنێتە پێش:( دەوری تایبەتی مێژوونووس نە خۆشەویستی‌و نە دەربازكردنی خۆی نییە لەڕابردوو، بەڵكو تێگەیشتنو دەستگرتنە بەسەر ڕابردوودا وەك كلیلێك بۆ تێگەیشتن لەئێستا".
زرار سڵێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی پێشمەرگەی کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلول و یاوەری مەلا مستەفا بۆ یەکێتی سۆڤیەت له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا ساڵانی ۱۹٤۳-۱۹۷۷ نهێنی زۆری بۆ ئاشکراکردووین، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مه‌لامسته‌فای بارزان، که مێژووه‌که‌ی و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بۆ خستووینه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، زرار سڵێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی ڕاستگۆیانه‌و ئازایانه و نه‌ترساوه‌و رووداوه‌کانی باسکردووه،بابه‌ته‌کان هێنده به‌زمانێکی شیرین نووسراونه‌ته‌وه له‌یه‌که‌م په‌ڕه‌وه خوێنه‌ر بڕیار ده‌دات ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت،بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا زرار سڵێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی خوێنه‌ر به که‌سایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا ده‌ناسێنێت، خوێنه‌ر تووشی شۆك ده‌كات ، ئه‌و كتێبه ئێستا له‌بازاردا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت چونكه پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ڕێگه‌ی پاراستنه‌وه ئه‌و کتێبه‌یان له بازاڕه‌کاندا كۆكرده‌وه‌و له ناویان برد .
له‌بابه‌تی ڕوخانی کۆماری مه‌هاباددا مامۆستا زرار سڵێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی ، له‌بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا نوسیویه‌تی و ده‌لێت : مه‌لامسته‌فایان لێ کردووین به‌ئه‌فسانه‌یه‌ک که له‌ڕاستیدا وانه‌بووه، هه‌میشه دژایه‌تی که‌سانی ڕۆشنفکر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کردووە دژی زانست بووە ، له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا باسی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و چاره‌نووسی كۆمارده‌كات و ده‌لێت : قازی محه‌مه‌د نە بڕوای بە بەرگریکرن بووە و نەبڕوای بە دەرچوون بووە و بڕیاری داوە مه‌هاباد و خەڵکەکەی جێ نەهێڵێ ، قازی محەمە ڕۆحێکی گاندیانە دەبینی، بەڵام لەگەڵ دوژمنێکی هەڵەدا ، ئەو سۆفییەکی پاک بووە، بەڵام شا و ڕژێمەکەی دڕندەبوون .
له‌باره‌ی مه‌لا مسته‌فاشه‌وه زرار سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی نوسیویه‌تی " مەلا مستەفا دوای ئەوەی شەوێک خۆی لەجێگەکەی دەدزێتەوە و دەچێتە قونسوڵی ئەمەریکی لەتاران، ئیتر بەختی دەکرێتەوە بۆ ئەوەی شا ببینێت و مانگە و دوا دەگەڕێتەوە و پەیامی شا دەگەیەنێت بە شوێن کەوتۆکانی ،کاتێ لە مەلا مستەفا دەپرسن ئەی چارەنوسی قازی و هاوەڵەکانی بەچی دەگات؟ مه‌لا مسته‌فا له وه‌ڵامدا دەڵێ: شا ده‌لێت: ئەوانە (خائینن بەرامبەر بە ئێران) هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی :مەلا مستەفا دەچێتە گوندەوێرە وکاتێک مەلا مسته‌فا ده‌بینن باسی شەڕەکانی ورمێی تاوتوێ ده‌كه‌ن ،پاشان ڕەییس عێزەت گووتی: بە پەرۆشەوە دوێنێ نا پێرێ قازی محەممەدوئەوانەی دەگەڵی بون لە سێدارە دراون!
مەلامستەفاش له‌وه‌ڵامدا زوو وەدەنگ هات وگوتی: تۆ بۆ پەرۆشی؟ حکومەتی ئێڕان بە خائین پێناسەی کردون!
رەییس عێزەت کە ئەو قسە ناخۆشەی لە زاری مەلا مستەفا بیست ڕۆییشت ونەگەڕآیەوە! بە بێ ئەوەی خواحافیزیان لێ‌بکا.
حەمەد ئاغا گووتی: عێزەت بۆ کوێ ڕۆیی بۆ نەگەڕآوە؟ بێ گومان لە قسەکانی مەلا مستەفا نیگەران بووە لە بەر ئەوە ماڵ ئاواییشی لێ نەکردین.
ئەوجار مەلا مستەفا پرسی: ئەوە عێزەت چی لێهات دیار نییە؟
فەقێ حەسەن له‌وه‌ڵامدا گوتی: ئەزبەنی وادیارە لە قسەکانی تۆ کە دەربارەی قازی محەممەد کردتان نیگەران بووە وگەراوەتەوە گوندی حەسەن نوران.
مەلا مستەفاش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كات !
سه‌باره‌ت به كاروانه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بۆ سۆڤیه‌تیش زرار سلێمان ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌لێت : مەلامستەفا ڕازی بووە لە سایەی شادا بچنە هەمەدان و تەسلیم بن و چەک دابنێن ،بەڵام شێخ ئەحمەد ڕازی نابێت و ئیتر شەڕ دەست پێ دەکات، دوای مشت و مڕێکی زۆر خێزانی بارزانییه‌کان ئاودیوی کوردستانی باشور دەبن وخۆشیان بەرەو کۆماری باکۆ و یەکێتی شورەوی ده‌كه‌ونه ڕێ ، لە لاپەڕەی ۱۷۳دا تالاپەڕەی ۱۷٥ باسی دواشەرلەگەڵ عەشایرەکانی ناوچەکە و جاش و سوپای ئێران ده‌کات ، نوسیویه‌تی و ده‌ڵێ : مەلامستەفا لە دوری چەند کیلۆمەترێکەوە لە شەڕەکە دەڕوانێ ، ئەمەیە پاڵەوانی ڕێگەکە! له لاپه‌ڕه ۱۷٥ ی كتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌لێ " دوای تەواو بوونی شەڕەکه مه‌لا مسته‌فا لە هێزەکەی خۆی به دوو كه‌س ده‌لێت:ئافه‌رین بەراستی سەری خێڵی بەرزانتان بەرز کردەوە !
له كۆتایی دا ده‌لێم ئەم کتێبە دەبوو زۆترین قسەی لەسەر بکرایە و دەبوو مامۆستا لە دەیان مێزگردا دانیشتنی لەگەڵدا بکرێت و پرسیارە شاراوەکانی ناو ئەم کتێبه‌ی پێ ئاشکرا بکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: ئەرک و ڕۆڵی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان لە کۆمەڵگادا
دانا مەنمی: لاوازی فیکری تاکی کورد بۆ ئازادی
دانا مەنمی: مەرگی سەردەشت عوسمان سەربازە زیندووەکەی ئازادی
دانا مەنمی: یادێک لە مەرگدۆستی کوردی
دانا مەنمی: وەڵامێک بۆ قەڵەم فرۆش و نوسەرە دەربارەکانی پارتی
دانا مەنمی: سیناریۆی تویتەکەی نایف کوردستانی
دانا مەنمی: پارتی وتێکدانی ئارامی سلێمانی
دانا مەنمی: پارتی و شێواندنی ڕاستییەکان لە ناو بونیادی مێژوویی‌دا
دانا مەنمی: موشەکەکانی ئێران و بەئامانجگرتنی هەولێر
دانا مەنمی: لە کۆمەڵگایەکدا ژن کۆیلە بێت پیاویش لە زینداندایە