وتار
بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت ؟!
Monday, 09.26.2022, 09:40 PM
له پێناسه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاریكردنی یه‌كتر له پیناو كار‌و چاكه‌ی گشتی دا دروست ده‌كرێت ، كۆماری ئه‌فلاتونیش هه‌ندێ یاسایی تایبه‌تی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت داناوه كه پێ له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌گرێت و ده‌یكاته پێوه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت ، فارابیش وه‌كو بیرمه‌ندێكی ئیسلامی پێی وایه هاریكاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت .
٢٥ـی ئەیلولی هەموو ساڵێک ساڵیادی ڕیفراندۆمە لە کوردستان ، هەموو ساڵێک لەمڕۆژەدا پارتی مەکینەی ئیعلامی خۆی گەرم دەکات و بە گوتاری حەماسییەوە بانگەشەی خۆی بۆ سەربەخۆی دەکات کە مومکین نییە بە هیزێکی وەکو پارتی سەربەخۆی بۆ کورد بێتەدی و زۆرینەی خەڵکی کوردستان به گاڵهتهجارییهوه ده‌ڕواننه ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پارتی بۆ ریفراندۆم! ریفراندۆم هیچ كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له‌گه‌لدا نه‌بوو، یەکێتی له ترسی زیندووبونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی و بزوتنەوەی گۆرانیش لە ترسی سەرزەنشتی جەماوەرەکەی و حیزبه‌كانی تریش هه‌ندێك له برساو هه‌ندێكیش له ترسا کوێرانە ڕەدووی پارتی کەوتبوون ، پارتیش ئەم دەرفەتەی قۆستەوە و ڕیفراندۆمی له ڕه‌هه‌نده نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی دابری و به‌رگێكی حیزبی و دواتریش به‌رگێكی شه‌خسی بڕی به باڵادا!
بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت ؟! هه‌ڵه‌كه له خۆنەناسین و حیساب نه‌كردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی زلهێزەکان ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كاردانه‌وه تونده‌كانی توركیا و عێراق و ئێران و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه بوو، لەپاڵ نەبوونی ئامانج و پلان زەمینە لەبار نەبوو ،ئێمە زیاتر پێویستیمان چاکسازی سیاسی و ئیداری و بە نیشتیمانی کردنی دامەزراوەکان و سەروەری یاسا و چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسیه‌ت بوو نه‌ك ڕێفراندۆم ، سەرباری ئەوەی گوتارەکانیش زیاتر ئیعلامی بوون و حەماسیەت و هەڕەشەی پێوە دیار بوو ، کاتیکیش ریفراندۆم ئەنجام دراو شکستی هێنا پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه كه‌ركوك و خه‌لكه‌كه‌یان دایه ده‌ست ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ر و یارییان به چاره‌نووسی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه كرد .
سوربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك ،هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری بوو ، گوتاری یه‌كێتی له ریفراندۆم دا ئه‌وه‌بوو (ریفراندۆم به بێ كه‌ركوك هیچ مانایه‌كی نییه) کاتیکیش ١٦ـی ئۆکتۆبەر ڕویدا‌و دۆخی کەرکوک تێکچوو یەکێتی و پارتی خۆیان لە بەرپرسیارەتی خراپی دۆخەکە دزیەوەو هەر لایەنێک شانی خۆی پاک دەکردەوەو لایەنەکەی تری تۆمەتبار دەکرد ، مەسەلەن پارتی یەکێتی تۆمەتبار دەکرد کە خیانەتیان کردووە و یەکیتیش ریفراندۆمی كردە موسه‌بیبی دۆخه‌كه ! ریفراندۆم جگه له ده‌ستدانی دۆسته‌كانی كورد‌و شكستی دیپلۆماسی و سه‌ربازیشی به دوادا هات و كه له %٥۱ خاكی كوردستان راده‌ستی سوپای عێراق كرا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: فەزیحەیەکی وەزیری پەروەردەو براکانی
دانا مەنمی: دۆخی ئێستای عێراق و پارتی چۆن عێراقێکی دەوێ ؟!
دانا مەنمی: شوناسی پارتی و بارزانیزم یان شوناسی بەعس و سەدامیزم
دانا مەنمی: خەمی پارتی و بونیادی خێڵ لەناو پارتیدا
دانا مەنمی: ململانێی ئامۆزاکان و دەستگیرکردنی فارس نەورۆڵی
دانا مەنمی: خۆپیشاندان لە ناو کەشێکی ئەمنی توند‌و قەدەغەکردنی موبایل و کامێرادا
دانا مەنمی: لۆزان و سەرەنجێک لەسەر قسەکانی کاک کەمال ڕەوف
دانا مەنمی: پارتی لەنێوان ترسی خۆپیشاندان و گرتنی چالاکواناندا
دانا مەنمی: پارتی چی بۆ بنیات ناوین لە کابینەی نۆیەم دا؟!
دانا مەنمی: سیناریۆی پارتی دوای تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە