وتار
ترسی پارتی لە مەکی و ڕۆڵی دڵشاد بەرزانی
Monday, 10.03.2022, 10:08 PM
جارێکی تر( مەکی ئامێدی) چالاکوانی سیاسیی و ئەندامی بۆردی تەڤداپرێس لە هەوڵێکی تیرۆریستی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕزگاری بوو ، مەسرور بەرزانی هەموو ئیمکانی خۆی بەکار هێناوە بۆ تیرۆرکردنی (مەکی ئامێدی ) لەڕێگەی دلشاد بەرزانیەوە .
دڵشاد بەرزانی لە ساڵی ٢٠١٨ وە بەردەوام زانیاری لەسەر چالاکوانی سیاسی مەکی ئامێدی کۆدەکاتەوەو ناوبەناو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەمەبەستی تیرۆرکردن جارێک ساڵی ٢٠٢٠ و دووجاریش ساڵی ٢٠٢٢ ، هەموو هەوڵەکان بەرنامە بۆ داڕێژراون و کۆنن و جارێکیش گۆڤاری فۆکس بە زمانی ئەڵمانی کۆمەڵێک زانیاری و نهێنی لەسەر دڵشاد بەرزانی بڵاوکردەوە کە ناوبراو هەوڵی توندوتیژی و کاری نایاسایی ئەنجام داوە.
لەپاڵ ئەمانەشدا دڵشاد بەرزانی سەرقاڵی سپیکردنەوە پارەو سامانی بنەماڵەکەیەتی لە وڵاتی ئەڵمانیا ، جارێکیش لەساڵی ١٩٩٧ تێوەگلا لە بازرگانیکردن بە مادەی حەشیش هاڵهات و گەڕایەوە کوردستان دوای چەندین ساڵ و ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی مام جەلال دەیباتەوە بۆ ئەڵمانیاو دەیکاتە نوێنەری هەریمی کوردستان .
لێرەوە بە کاکە مەکی دەڵێم ؛ ئەگەر ئاوڕ لە مێژوو خەباتی تۆ بدەینەوە دەیان و سەدان هەڵوێستی جوان و هەقبێژی مرۆڤدۆستانە لەبەر چاواندا بەرجەستە دەبێت وتۆ پیاوێکی ئازاو شۆڕشگێرێکی چاونەترس و خاوەنی هەڵوێستی جوانی کوردانەیت و كەس ناتوانێت نكۆڵی لەڕۆڵی جوامێرانەی تۆ بکات کە دژی نادادی و ستەمكاری جەنگاویت و دەجەنگیت و لە هەموو رۆژە سەخت و تاڵەکاندا لە بەرەی میللەتدا بویت ، دەزانم تۆ پیاوێکی ترساو ترسنۆک نەبویت و باکت بە فشاری سیاسی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەتت نییە و لە جاران باشتر بە وزەو هیزو ئیرادەیەکی ئازایانەوە بەردەوامی بە ئەرکی ئینسانی وئەخلاقی و ویژدانی سەر شانت دەدەیت ، لای خۆمەوە ئەم هیرش و پەلاماردانە شەرمەزار دەکەین و پشتگیری تەواوی بەریزتانین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت ؟!
دانا مەنمی: فەزیحەیەکی وەزیری پەروەردەو براکانی
دانا مەنمی: دۆخی ئێستای عێراق و پارتی چۆن عێراقێکی دەوێ ؟!
دانا مەنمی: شوناسی پارتی و بارزانیزم یان شوناسی بەعس و سەدامیزم
دانا مەنمی: خەمی پارتی و بونیادی خێڵ لەناو پارتیدا
دانا مەنمی: ململانێی ئامۆزاکان و دەستگیرکردنی فارس نەورۆڵی
دانا مەنمی: خۆپیشاندان لە ناو کەشێکی ئەمنی توندو قەدەغەکردنی موبایل و کامێرادا
دانا مەنمی: لۆزان و سەرەنجێک لەسەر قسەکانی کاک کەمال ڕەوف
دانا مەنمی: پارتی لەنێوان ترسی خۆپیشاندان و گرتنی چالاکواناندا
دانا مەنمی: پارتی چی بۆ بنیات ناوین لە کابینەی نۆیەم دا؟!