وتار
ژنکوشتن و ئەو ئازادییەی بە ژن دراوە !
Sunday, 11.13.2022, 12:08 PM
دیاردەی ژنکوشتن لەکۆمەڵگەی ئێمەدا دیاردەیەکی سیاسی ،کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژی، کەلتورییە، هەر جارە و دەموچاوێکی نوێی تری ژنکوژ دەبینیین، من نازانم کێ وتوویەتی پیاو (باوک ،برا ،هاوسەر) خاوەنی ژنە و هەرکاتێ ویستی ئەتوانێ بە کفنەوە ڕەوانەی گۆڕستانی بکات؟ ئەم دیاردەیە ئیجگار ناشیرین و قێزەونە و ماڵەکان پەناگەیەک نین بۆ ژنان هەر پیاوێک لە شەرواڵی خۆیدا جەلادێکە بۆ ژنێک وکاتێکیش دەیکوژێت هەم خۆی هەم کەسوکارەکەی پاکانە بۆ فەزاحەتەکەی دەکەن .
لەچەند رۆژی ڕابردوودا چەندین ژن بونەتە قوربانی و لە گوندەکەی مندا بەهۆی هەڵەیەکی ئەخلاقییەوە پیاوێک ژنێک دەکوژرێت و ماڵی دوو ژنی تریش وێران دەبێت و لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە تەڵاق دەدرێن، لەکاتێکدا هیچکام لەم ژنانە تاوانبار نەبوون ، سەیرو سەمەرە لێرەدایە کە حکومەتی هەرێم ژنکوژەکەی پاراستووە و نان و گۆشتی دەداتێ لە زیندان و دوای چەند رۆژ یان مانگێک ئازاد دەکات و بەبێ ئەوەی هیچ سزایەک لەسەر شەرەف وەربگرێت ! مەگەر هەر خودا خۆی بزانێت پێش کوشتنی ژنەکەی چ سزایەکی رۆحی دابێت !
هیچ مرۆڤێک بێ کەموکوڕی نییە و مرۆڤ هەتا هەڵە نەکات فێر نابیت ، بەڵام هەڵەی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالاریدا خراپ بە سەریدا شکاوەتەوە کۆتاییەکەیشی مەرگ بووە ، تاوانی ژن ژنبونەکەی نییە و زۆرجاریش ئەوانەی ژنەکان تاوانبار دەکەن خودی ژنانن ، تاوانەکە دیاردەیەکی کلتورییە کە نەریت دایهێناوە لە کۆمەلگای پیاوسالاریدا و هەڵەی ژنان قورس وەرگیراوەو بەشێکی ئەم قورسبوونە نەریتێکی سەپێنراوی خێڵەکییە کە ژن دەکاتە قوربانی .
لە هەرێمی کوردستان هیچ مرۆڤێک وەک ڕەگەزێکی ئازاد نابینرێت و ئازادی نێر و مێ لە قاڵب دراوە ، لەپاڵ ئەمەشدا هەیمەنەی حیزب بەسەر نێرو مێ و هەیمەنەی مێنتەڵیەتی خێڵ و پیاوسالاری بەسەر ژنان رەنگیداوەتەوە ، تێناگەم و ئەو ئازادیەی باسی لێوەدەكرێ كە گوایە بەژن دراوە چییە؟! لە کاتێکدا کێشەکانی ژنان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، هەموو ئەو ڕێکخراوو شەڵتەرانەی کە بانگەشەی بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکەن هیچ بەرنامەو پرۆژەیەکیان بۆ مافەکانی ژنان پێ نییە و بەشێکی زۆرم ئەم ڕێکخراوو شەڵتەرانە بۆ مەرامی پیاوەکان کاردەکەن و ژن دەکاتەوە بە ئامرازێک بۆ هێنانەدی مەرامی پیاوەکان !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: سیاسەت ڕووبەرێک بۆ بێ متمانەیی
دانا مەنمی: بۆچی وکێ سوکایەتی بە ئەدهەم بارزانی کرد لە حاجی ئۆمەران؟!!
دانا مەنمی: لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و کوڕانی تاڵەبانیدا
دانا مەنمی: شکستی پارتی لە دۆسیەی گیراوانی بادیناندا
دانا مەنمی: پاککردنەوەی حساباتی نێوخۆی لە ڕێگەی تیرۆری سیاسییەوە
دانا مەنمی: ترسی پارتی لە مەکی و ڕۆڵی دڵشاد بەرزانی
دانا مەنمی: بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت ؟!
دانا مەنمی: فەزیحەیەکی وەزیری پەروەردەو براکانی
دانا مەنمی: دۆخی ئێستای عێراق و پارتی چۆن عێراقێکی دەوێ ؟!
دانا مەنمی: شوناسی پارتی و بارزانیزم یان شوناسی بەعس و سەدامیزم