وتار
رۆڵی پارتی و مانەوەی هەرێمی کوردستان
Wednesday, 06.21.2023, 01:46 PM
ئەگەر لە خاڵێکی جەوهەرییەوە دەست پێبکەین و بپرسین ئایا مانەوەی هەرێمی کوردستان گرینگە یان نا ؟! ئەگەر وەڵامەکە ئەوەیە : بەڵێ گرینگە . ئەوکات نابێت چاپۆشی لە هەڵسوکەوتی ناتەندروستی پارتی و یەکێتی ئەو حکومەتە بنکە فراوانە بکەین کە کاراکتەرە سەرەکیەکانی داشێکی سوتاون و ناتوانن لە بیری ئایندەیەکی گەشاوەدا بن بۆ خەڵکی کوردستان و رۆژ لە دوای ڕۆژ متمانەی نێودەوڵەتی لاوازتر دەبێت ، ئەگەر گرینگە ؟! نابێ چاوبپۆشین بۆ ئەمری واقیعێکی دروستکراوی سیاسی کە ڕێگاخۆش دەکات بۆ گەمەی سیاسی و هەواڵگری وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت (تورکیا ) کە هەژموونی سیاسی و سەربازی و هەواڵگری لە زیادبوندایە ، لەپاڵ ئەمانەیشدا نابێ ماف و ژیان و ئازادی خەڵک لە قالب بدرێت .
حکومەتی بنکە فراوان کە بڕیار هەر لای دووحیزبە سەرەکیە (پارتی و یەکێتی ) یە لەبری بنکە فراوان بوو بە بنکە قەیران وئەزمونێکی ناتەندروستی لە هونەری ئیدارەدان و پڕ لە کێشە و نەهامەتی بۆ خەڵکی کورستان و بەتایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان لە دواکەوتن و بڕینی موچە و یاسای پاشەکەوتی موچەو نەمانی هەلی کار و دانەمەزراندنی سەدان هەزار لە گەنجانی خاوەن بڕوانامەی پەیمانگا و بەکالۆریۆس و سەرتر و ...هتد بە دوای خۆیدا هێنا ،لەپاڵ ئەمانەشدا کابینەی نۆیەم هەموو ئەو دەروازانەی خاپورو وێران کرد کە دەمانباتەوە بۆ سەر پرسی ئازادی ئینسانەکان و دۆخی رۆژنامەنوسان خراپ و دژوارتر کرد .
خەونی پارتی لە پەڕلەماندا کە زۆرینەی ڕەهایە داماڵینی پەرلەمان بوو لە بەرگی یاسایی و هەیبەتی تەشریعی بوونی شکاند و توانای چاودێریکردنی حکومەتیشی لێبسەندەوە و ئەم هەوڵەی پارتی وایکرد کە پەڕلەمان توانای سەربەخۆبوون و چاودێریکردن و لێپرسینەوە لە دەست بدات و ببێتە دەزگایی ئیفلیج ، نوێنەرانی پەرلەمانیش نەیانتوانی نوێنەرایەتی خۆیان و کۆمەڵگاش بکەن و دەرفەت و زەمینەیان بۆ دەستێوەردانی حیزبی لەکاری پەڕلەمانیدا رەخساند کە ڕۆژانە هەم خۆیان و هەمیش کۆمەلگایان توشی قەیران کردووە ، لەناو کابینەی نۆیەمیشدا خەونی پارتی وەکو حیزبی فەرمانڕەوای کابینەکە لەباربردنی ئەو تۆزە ئازادییە بوو کە (سەردەشت و سۆران و کاوەو ویداد ) لە پێناویدا شەهید بوون ، پارتی لەم کابینەیەدا دروشم بانگەشەو کۆنفرانسی زۆری لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە پرسی ئازادی و رۆژنامەگەری ئەنجام داوە ، بەڵام پشکی شێری هێرش و پەلاماردان و زیندانی نایاسایی و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان لە ئەستۆی پارتیدایە کە بەناوی سەروەربوونی یاساوە شێوازەكانی چەوساندنەوەی مرۆڤ و پرۆسەی لە مرۆڤخستن لە زیندانەکاندا بە چەندین شێوە دژ بە ئازادیخوازان پیادە دەکات .
دۆسیەی (شێروان شێروانی ) و گیراوانی بادینان تا ئێستا دۆسیەیەکی زیندوو کراوەیە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ،بەڵام پارتی لەپاڵ نەبوونی سەروەری یاساو بە حیزبیبوونی دادگاکان هەر رۆژەو سیناریۆو تۆمەتێکی سیاسی بۆ زیندانیانی بادینان دەهۆنیەوەو گرنگی و بایەخی بە مافەکانی مرۆڤ نادات کە لە رۆژگاری ئێستادا پرسیمافەکانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا، بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئەو مەسەلانەی پێویستی بە قسە لەسەرکردن و چاودێری و بەدواداچوونی ورد هەیە ، هەڵبەت بەشێکی ئەم ماڵویرانیەش دەکەوێتە ئەستۆی خودی کۆمەڵگای کوردی کە ڕۆڵی هەبووە لە قایمکردنی پایەکانی تاکڕەوی سیاسی کە تائێستا کۆشکی ئەم تاکڕەوییە سیاسییە خێزانیە حیزبیە دەپارێزن ! ئەوەی گرینگە لە بەر چاو بگرین خوێندنی ئەم راستیانەیە، كە پێویستە پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم لە بەر چاوی بگرن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: دکتۆر کازم فاروق قوربانی بازاڕی فرت و فێڵی سیاسی یە
دانا مەنمی: قیادە مووەقەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ
دانا مەنمی: مرۆڤ و بیرکردنەوە لە خود
دانا مەنمی: سیاسەت و کۆستەڵە
دانا مەنمی: ژنکوشتن و ئەو ئازادییەی بە ژن دراوە !
دانا مەنمی: سیاسەت ڕووبەرێک بۆ بێ متمانەیی
دانا مەنمی: بۆچی وکێ سوکایەتی بە ئەدهەم بارزانی کرد لە حاجی ئۆمەران؟!!
دانا مەنمی: لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و کوڕانی تاڵەبانیدا
دانا مەنمی: شکستی پارتی لە دۆسیەی گیراوانی بادیناندا
دانا مەنمی: پاککردنەوەی حساباتی نێوخۆی لە ڕێگەی تیرۆری سیاسییەوە