وتار
ململانێی بارزانیەکان بەشێک لە مێژوی ناکۆکی نێوماڵی پارتی
Tuesday, 08.24.2021, 02:47 PM
میکیاڤیڵی دەڵێ ؛ ئامانج پاساوی رەفتارە. ئەگەر ئاوڕێک لەمێژووی خێزانە سیاسییەکانی کورد بدەینەوە ، هەمیشە بکەرو کاراکتەرە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی خیانەت و ناپاکیپاساوی خۆی بە چەند ئامانجێك خستۆتە روو ، کێشەی نێوماڵی یەکێتی ڕوداوێکی نوێ نییەو ڕەگێکی مێژووی قوڵی هەیە ، دەستپێکی ئەمجۆرە کێشانەو مەسەلەی باڵ باڵێن و جیابونەوە لە نێوماڵی حیزبەکان لە نێو ماڵی پارتی لە ساڵی ١٩٤٦ لە مهاباد ناکۆکی دەکەوێتە نێوانمەلا مستەفا و ساڵح حەیدە و نافع یونس و دواتر لە پارتی جیادەبنەوە ، لە کۆنگرەی دووەمی پارتیشدا ساڵی ١٩٥١ لە بەغداد “هەمزەعەبدوڵا” بە بڕیارەكانی كۆنگرە ڕازی نابێت و لە پارتی جیادەبێتەوە و حزبێكی بەناوی “بەرەی پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كورد” دامەزراند، ناکۆکی و ململانێی ناو پارتی بەردەوام بوو لە کۆنگرەی چوارەم دا لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری بەغداد هەریەک لە “ساڵح حەیدەری،هەمزە عەبدوڵا، حەمید عوسمان، نەژاد ئەحمەد و خەسرەو تۆفیق” لە پارتی جیادەبنەوە و کۆنگرەیش بڕیاری دەرکردنیان دەدات .
ململانێی مەلا مستەفا و ئیبراهیم ئەحمەدو مام جەلال وێستگەیەکی تری جیابونەوەیە لە ناوڕیزەکانی پارتیدا ، بۆیە لە سەرەتایی مانگیتەمموزی ١٩٦٤ لە کۆنگرەی پێنجەم لە قەڵادزێ ، باڵی مەکتەبی سیاسی ئەوکاتەی پارتی بەسەرکردایەتی ئیبراهیم ئەحمەد کە پیاوێکیبیرتیژو سیاسییەکی ژیر بوو بۆ دەرباز بوون لە تاکڕەویی و جیاوازی بیرو ڕایی سیاسی و بیرکردنەوەی خێڵەکی و سەپاندنی هەژموونیبارزانییەکان لە پارتی جیادەبنەوە ،لێرەوە پارتی شیراژەی سیاسی تێکدەچێت و مۆرکێکی خێڵەکی ڕەنگدانەوەی لە سەر سیاسەت و ئاکاروکرداریدا دەبێت ، دكتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری گەورەی كورد باسی لەسەرهەڵدانی نارەزایەتیەكانی باڵی مەكتەبی سیاسی ئەوسەردەمەی پارتی وەک شایەتحاڵێک دەگێڕێتەوەو دەڵێت ؛ مەلا مستەفا دەیویست حیزبەكە بەعەقلییەتی سەرۆك عەشیرەتێك ببات بەڕێوە ،باڵی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا برایم ئەحمەدیش ئەیانویست دەسەڵات بەدەست مەكتەبی سیاسیەوە بێت و ڕێز لە پەیڕەوو پرۆگرامبگیرێت ، بەدرێژایی قۆناغی جیابوەنەوەی باڵی مەكتەبی سیاسی لەپارتی تا دوا ساتەكانی ژیانی مەلا مستەفا دوژمنایەتی بنەماڵەیبارزانی لەگەل باڵەكەی مەكتەبی سیاسی بەتایبەتیش مامۆستا برایم ئەحمەد بەردەوام بوو .
لەساڵی ١٩٧٦ ساڵێک دوای ئاشبەتاڵ پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کۆنفرانسێک دەبەستێت سەرکردایەتی (قیادەمووەقەتە)یان هەڵبژارد ، بەڵام كۆنفراسەكە "نەیتوانی كێشەوناکۆکییەکان چارەسەر بکات و “عەلی سنجاری “ لە پارتی جیابۆوە و حزبێكینوێی بەناوی “یەكێتیی دیموكراتی كوردستان دامەزراند ، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ساڵی ١٩٧٩ دا سامی عبدالرحمان لەگەڵ کوڕانیمەلا مستەفا تێکدەچێت و دواتر هەر یەک لە “سامی عەبدولڕەحمان، كەریم سنجاری، نوری شاوەیس و جەوهەر نامیق” کە پێیان دەگوترێسەركردایەتی “قیادە موەقتە” ی پارتی جیابونەوە و حزبێكی نوێیان لە ساڵی ١٩٨١ بەناوی (پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان) دامەزراند،سامی عبدالرحمان هەر زوو لەگەڵ ئیدریس بارزانیو مەسعود بارزانی دەکەوێتە ململانێ وە ، كریس كۆچێرا لەبارەی جیابونەوەی سامیعبدالرحمان لە پارتی لەزاری سامی عەبدولڕەحمانەوە دەڵێت ؛ سامی عبدالڕحمان وتوویەتی" بڕیاری من بۆ جیابوونەوە لە پارتی كاتێكبوو كەپێشمەرگەكانی مەسعودو ئیدریس بارزانی لەبەرانبەر ڕێپێوانی كوردەكانی شاری "شنۆ" تەقەیان كرد و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانبوون".
لەلایەکی تر سامی عبدالڕحمان یەکێک بووە لەپلانداڕێژەرانی کارەساتی هەکاری و دەیان سەرکردەو پێشمەرگەی یەكێتیو هەریەكە لە " عەلی عەسكەرو دكتۆر خالیدو شێخ حسێن شێخ بابا"یان بەدیل گرتووەو دواتر شەهیدیان کردوون ، سەید كاكە لە بیرەوەریەكانیدا دەڵێت ؛” كاتێك كە لەكارەساتی هەكاریدا لە لایەن "قیادە موەقەتەوە" بەدیل گیراوین بە سامی عەبدولرەحمانی گووت كە ڕێكەوتنمان لەگەڵ ئیدریسبارزانیدا هەبووە، بەڵام سامی عەبدولڕەحمان لەوەڵامدا گووتی:" ئێوە لەخۆتانەوە ئیدریس بە بەرپرسی ئێمە دادەنێن، ئێمە سەر بەئیدریسنین". دەمەوێ بڵێم سامی عبدالرحمان لە ناەەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە گەرمەی ناکۆکییەکانی “مەلایی و جەلالی” پەیوەندیبە پارتییەوە دەکات و لەلایەن مەلا مستەفاوە گرنگی پێدەدرێت ،گرنگیپێدانی مەلا مستەفا بە سامی عەبدالرحمان لەبەر ئەوە بووە کەبۆشاییەکی گەورە لە ناو پارتیدا دروست بووە بە هۆی جیابونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی ، كریس كۆچێرا لە كتێبی " بزوتنەوەی نەتەوەییكوردو ویستی سەربەخۆیی"دا نوسیویەتی و دەڵێت ؛ لە پاش ئاشبەتاڵ لەبارەی خەباتو كۆبوونەوەكانی " عەلی عەسكەریو عومەر دەبابەودكتۆر خالید سەعید" لە شاری نەغەدەی ئێران سامی عبدالرحمانم بینی و پرسیارم لێکرد لە بارەی سەرهەڵدانەوەی شۆڕش ، لەوەڵامداسامی عبدالرحمان دەڵێت:" بزوتنەوەی چەكدارانەی كورد نەک هەر لە رووی سەربازییەوە كۆتایی هاتووە بەڵکو لە ڕووی سیاسییشەوە تەواوبووە ".
لە سەردەمی فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی “ ئەفلاتون “ چەمكی ” زاڵبونی ئەخلاق بەسەر سیاسەتەوە ” یەکێک بوو لەو یاسایانەی کە لە پێناوچاکەی گشتی و بەرهەمهێنانی سیاسییەکی تەندروست هاتە ئاراوە ، بە پێی ئەم تێزە هیچ خولیاو حەزێكی سروشتی مرۆڤ نابێت لەسەروییاسای كۆمەڵگەوە بێت ، بەڵام شێوازی بەڕێوەبردن و مامەڵەکردنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی پێچەوانەی ئەم تێزەیە بە نموونە ؛ پەكخستنیپەرلەمانی کوردستان و بەبریارێكی شەخسی و ئیفلیجكردن و بەحیزبیکردنی حكومەت و بێ بەهاکردنی دادگاکان و و برسیكردنی میللەت ولە قالبدانی ئازادی ئینسانەکان و داڵدەدانی بەعسییەکان و جاش و خۆفرۆشەکان هیچ بەهایەکی ئەخلاقی لە پارتی دا ناهێڵێتەوە ، ناکۆکینێوماڵی پارتی چ لە قۆناغی شاخ دا وەیان لە قۆناغی شارو دوای ڕاپەڕین لەپێناو دەستکەوت پاراستنی مەسڵەحەت و بەرژەوەندی حیزبی وبنەماڵەیی بووە ، لە شاخ و لە شار سەرۆک و سەرکردەکانی پارتی و بە حقدو کینەی سیاسییەوە سیاسەتیان کردووە ، لە مێژوودا هیچناکۆکییەکی بارزانییەکان لەناو پارتی و دەرەوەی پارتیدا نادۆزینەوە کە لەسەر هزر و تێڕوانینێکی نوێ بێت وەیان لەسەر بەرنامەیەکی نوێیسیاسی و ئابووری بێت کە خزمەتی کۆمەڵگا بکات و چاکەی گشتی لە بەرچاو بگرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیرو دەسەڵات
دانا مەنمی: مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
دانا مەنمی: مرۆڤبون و بەختەوەری
دانا مەنمی: یادێك لەرۆژنامەگەری كوردیو ئاوڕێك لەڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
دانا مەنمی: یادێك لە رۆژنامەگەری كوردی و ئاوڕێك لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
دانا مەنمی: رۆڵی مەسعود بەرزانی و زڕه خهونی میدیای سێبهری پارتی
دانا مەنمی: شۆرشی ئەیلول و ڕێكەوتنامەی ۱۱ـی ئازار ڕۆڵی ئیسرائیل و شای ئێران
دانا مەنمی: كۆمەڵگای كوردی و هونەری بەڕێوەبردنی میرنشینایەتی و مێنتەڵیەتی خێڵ.
دانا مەنمی: ئایا مرۆڤ كائینێكی ئەخلاقی سیاسییە؟!