وتار
هەڵبژاردن لەناو مۆدێلی سوڵتانیزم دا
Sunday, 09.12.2021, 07:37 PM
هەڵبژاردن یەکێکە لە هێماکانی سیستەمی دیموکراسی و ئامرازێکی گرنگە کە تێیدا هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی دەنگدانەوە نوێنەرانیخۆیان بەشداری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا پێ بکەن، ئەگەر خوێندنەوەیەكی زانستیانە و واقیعبینانە بۆ سیستەمی سیاسیی لە هەرێمیکوردستان بکەین، تێدەگەین سروشتی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستاندا پێکهاتووە لە مۆدێلی سوڵتانیزمی خێزانە سیاسییەکان کەلەپشتی حیزەبەوە بنەماڵە و خێزانەکان ڕۆڵ دەگێڕن ، ئەم جۆرە لە مۆدێلی سوڵتانیزمی خێزانە سیاسییەکان ھەر لە بنەڕەتەوە نوێنەرایەتییھیچ ئایدیۆلۆژیایەک و لە خەمی دروستکردنی کۆمەڵگا و مرۆڤێکی نوێدا نییە ، وەزیفەی سەرەکی هونەری بەڕێوەبردن لە کوردستان پاراستنی سەرۆک و منداڵەکانی سەرۆک و کەسوکارو خزمە نزیک و دورەکانی سەرۆک و دواجاریش غوڵامەکانی سەرۆکە ! ئەم مۆدێلیحوکمرانیەتە لە کوردستان هەر لە بنەڕەتەوە لهسهر بناغهی خزمگهرایی و مهحسوبییهت و ئینتیما بۆ خێزانە سیاسییەکان بە پێی دورو نزیکیدامەزراوە ، وەرگرتنی پلەو پۆستی سیاسیی، ئیداریی، سهربازیی،هەواڵگری هەتا دەرکەوتنی کاراکتەرە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنوسەکانیشوابەستەی ئینتیماو گوێرایەڵییە بۆ خێزانە سیاسییەکان، سروشتی ئەم مۆدێلە و بەم فۆڕمە تەقلیدییەی ئێستا توانای ڕیفۆرم كردنیڕاستەقینەی نییە، چونكە خۆی لەسەر گەندەڵیی دروست بووە .
بۆ یەکەمین جار ئەمجۆرە لە مۆدێلی سوڵتانیزمی خێزانی لەناو پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گوازرایەوە بۆ ناو یەکێتی و پاشانیش بۆ ناوبزوتنەوەی گۆران ، جاران ئەگەر بکەرە سیاسییەکانی پارتی حاشایان بکردایە لە بنەماڵەیبوونی حیزبەکەیان و داپۆشراو بوبێت، ئەوا ئێستا بەئاشکراو بە شانازییەوە بانگەشەی بە بنەماڵەیبونی حیزبەکەیان دەکەن و ئەمەش سەرەتایەکی ترسناکەو ڕێگاخۆش دەکات بۆ منداڵی خێزانەسیاسییەکان کە دەست بەسەر کایەی سیاسیی و سەربازیی و ئابوری کوردستاندا بگرن ، هەموو شایەتی بینینی دیمەنی دانیشتنەکانیخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بووین کە سەرۆکایەتی پەرلەمان وەک فەرمانبەری دەست لەسەر سنگی خێزانە سیاسییەکان بوون ! هێچ خولێکی پەڕلەمان وەکو خولی پێنجەم وابەستەی حیزب و خێزانە سیاسییەکان نەبووە ، پارتی لەم خولەی پەرلەماندا خەونە سوڵتانییەکانیهێنایە دی و توانی پێگەی کوردستان بەرەو پوکانەوەو خلۆربونەوە و پاشەکشەی سیاسی بەرێت ، کورد لە کابینەی نۆیەم دا خاوەنیپەڕلەمانێکی بێهێز و بێ ڕۆح بوو ،تەنانەت نەیدەتوانی لە دەرەوەی خۆیدا خەریکی چاودێریکردن و وردەکاری بڕیارەکانی خۆیشی بێت .
هەڵبژاردن یەکێکە لە خەسڵەتەکانی سیستەمی دیموکراسی و بەبێ ئازادی تاك و کۆمەڵگای مەدەنی، ئازادی فكرو نووسین، بوونی فرەیی،پاراستنی مافی كەمینەكان، دابینکردنی مافەكانی مرۆڤ و بە هاوڵاتی بوون. . . تاد…. بەدی نایەت، بەڵام هەڵبژاردن لە کۆمەڵگەیەكداكەرامەتی شكێندرابێت، برسی كرابێت، خاوەن سیستەمێكی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەی تەندروست نەبێت، خزمەتگوزاریی ئاووکارەباو سوتەمەنی نەبێت، بیمەی بێكاری نەبێت، خۆكوشتن و كۆچ و هەڵهاتن بۆ دەرەوە بووبێتە دیاردەی ڕۆژانە، لایەنی دەرونیی وکۆمەڵایەتی تێك شكێندرابێت، وەك مێگەل مامەڵەی لەگەڵدا خەڵکدا بكرێت و وەك کاڵا لێی بڕوانرێت هیچ مانایەکی نییە و گاڵتەجارییشەرعییەتدانە بەم خێزان و فۆڕمە تەقلیدیی و كۆنەپارێزو ستەمكارەی ئیستای بەڕێوەبردن لە کوردستان ، دەنگدان مافی تاکە و تاکیشئازادە لە دەنگدان و دەنگنەدان ، ئەگەر بەدیوێکدا دەنگدەر ئازاد بێت لە دەنگنەدان ئەوا بە دیوەکەی تردا بەرپرسیارە لە دەنگدان ، تۆیدەنگدەر کاتێک پیادەی ئەو مافە دیموکراسییە ناکەیت و ناچیت بۆ دەنگدان ئەوە بژاردەیەکی خراپەو دەچێتە خانەی خزمەتكردن بەو پارتەسیاسییەی کە تۆ لێی ناڕازیت ، مرۆڤی بە ئاگاو هوشیار خاوەندارییەتی دەنگی خۆی دەکات و ڕێگرە لەوەی یاری بە دەنگەکەیەوە بکرێت .
لەگەڵ نزیکبونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بانگەشەی پارتە سیاسییەکان گەرمتر دەبێت و سایکۆلۆژیای هاوڵاتیان دەجوڵێندێت، حەماسییەتیسیاسی بەرز دەبێتەوە کە ئامانجیان فریودانی خەلکە تا دوای دروشمەکانیان بکەون ،لە پرۆسەی بانگەشەدا پارتە سیاسییەکان كولتووریشهڕهجنێوی سیاسیو بۆڵهبۆڵی سیاسی و ئیرهابی فیکری زیندوو دەکەنەوە و هەموو پرەنسیپ و مۆراڵەکان ژێر پێ دەخەن و کاراکتەریجنێودەر و کەسایەتی خێڵەکی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ دەجوڵێنن ، ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە بەشداری دەنگدەر لە پرۆسەی هەڵبژاردندابەشدارییەکی عاتیفهو حهماسیهتو بهبێ فیكر نەبێت و لە دونیای شاشەی تیڤییەکانەوە سەرچاوە نەگرێت و دوور بێت لە ئایدۆلۆژیایسیاسی و کۆدەنگی دەستەجەمعی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بەڵکو پشت ئهستور بێت به فیكرو زانستو ئارگۆمێنتی ئهقڵانی و توانای بینین وبیرکردنەوەتان وون نەبێت و دەنگدەرێکی ڕاشناڵ بن ،مەبەستم لە ڕاشناڵ بوون ئەوەیە کە دوور لە سۆز و دەمارگیری، دوور لە بیرو باوڕیئاینی و خێڵەکی و بەرژەوەندی تەسکی سیاسی و حیزبایەتی بە شێوەیەکی عەقڵانی دەنگبدە بە کەسێک کە شایەنی متمانەبەخشین بێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: دیموکراسی و هەڵبژاردن لە کۆمەڵگای دواکەوتوودا
دانا مەنمی: ململانێی بارزانیەکان بەشێک لە مێژوی ناکۆکی نێوماڵی پارتی
دانا مەنمی: پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیرو دەسەڵات
دانا مەنمی: مانگی ئاب ئاوڕێک لە مێژوی پارتی و سەرۆکەکەی
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
دانا مەنمی: مرۆڤبون و بەختەوەری
دانا مەنمی: یادێك لەرۆژنامەگەری كوردیو ئاوڕێك لەڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
دانا مەنمی: یادێك لە رۆژنامەگەری كوردی و ئاوڕێك لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
دانا مەنمی: رۆڵی مەسعود بەرزانی و زڕه خهونی میدیای سێبهری پارتی
دانا مەنمی: شۆرشی ئەیلول و ڕێكەوتنامەی ۱۱ـی ئازار ڕۆڵی ئیسرائیل و شای ئێران