هەواڵ
قوربانییەكان خۆیان ئەدوێن
Thursday, 09.24.2020, 09:39 AM
لەدوای بڵاوبونەوەی كتێبەكەی مەلا بەختیارەوە، سەرەداوی كۆمەڵێك زوڵم و تاوانی تریش دەردەكەون كە (شۆڕشگێڕەكانی) شاخ پێی هەستاون . كەتاكو ئەم ساتەشی لەسەربێت هیچ كەس نەلەسەریان دواوەو نەهیچ كەسیش بەدواداچونی بۆیان كردووە.! قوربانییەكانیش بۆ هەتا هەتایە بون بەژێر تەپوتۆزی غوباری لەبیرچونەوەوە .
تاوانی ئەمجارە كوشتنی مرۆڤێكی بەتەمەنی جوتیاری گوندی بزەنگیانی شارباژێڕە لەگەڵ دوو كوڕی بەناوەكانی عەلی و عومەرو سوێبوونەوەی دایكیشیان لە حەزرەتی ئەوتاوانەی بەرامبەریان دەكرێ .! ئەم پیاوە ماندووە هەژارە ناوی (عەبەی مینە سەمەن) كەخاوەنی سیانزە منداڵی ووردوو ڕەشووڕووتبووە .! گرتن و دادگاییكردن و تیرۆركردنەكەشی لەماوەی یەك چارەكدا بەئەنجام گەیەنراوە .! هۆكاری كوشتنەكەش بەپاساوی پاسۆك بوون یاخوود نەتەوەیی بوون بەرامبەری كراوە .! یاخود باشتر بڵێین ئەم پیاوە دۆستایەتیی و هاوڕێیەتی لەگەڵ شەهیدان جەلالی حاجی حسێن و ملازم ستاردا هە بووە بۆیە كوژراوە .! چیرۆكی ئەم تاوانە بەم جۆرەیە،
مستەفا چاوڕەش ساڵی 1978 دوو پێشمەرگە ئەنێرێ بۆ گوندی بزنگیان کەعەبەی مینە سەمەد بهێنن . ئەوانیش ئەچن ئەیهێنن كەتازە لەدووروێنەكردن و كاركردن گەڕاوەتەوە ماڵەوەو هێشتا دەستی نەبردووە بۆ پاروییەك نان بیخوات . مستەفا چاوڕەش لە 15 پانزەدەقەدا دادگایی دەكات و هەرلەوێشدا یەك گولە ئەنێت بەسەریەوەو شەهیدی ئەکات .! تەنها تاوانیان ئەوە بووە کەدۆستایەتی خوالخۆشبوان جلالی حاجی حسین و ملازم ستاری کردوە یان پاسۆک بووە یان ق م قیادە مۆقەتە بووە . مستەفا چاوڕەش لەدوای ئەم تاوانە هەموو کاتێک كەدەچێتەوە گوندی بزەنگیان دەچێتە ماڵی نوری ڕەشە قوربانی کەسەربانەکانیان شەریک بوو سێ مەتر دوور بوون لەیەک لەگەڵ ماڵی ئەو تاوانلێكراوەدا . بەرامبەریان دائەنیشێت و دوو پێشمەرگەش پاسەوانی دەكەن . ژن و خوشکی عەبەی مینە سەمەن و منداڵەکانی ئەیكەن بەشیوەن و گریان هەرچی خەڵکی ئەو گوندە هەیە گوێی لەدەنگ و ناڵەو گریانی ئەم خێزانە دەبێت و علی کوڕی وعمری کوڕی لەبێ تاوانی باوکیان بوون بەپیاوی ڕژێم . علی لەسەرکردایەتی لای علی شامار دەگیرێت و سجن دەبێ مستەفا چاوڕەش لە زیندان دەریدێنێ و ئەویش دەیكوژێ .! عومەریشیان لەسلیمانی مستەفا چاوڕەش بەلوجنەی ئیختیالاتی بۆ دەنێرێت و دەیكوژێ .! لەكاتی كوشتنی ئەم پیاوەدا ئەوڕۆژە ئەم پێشمەرگانەش لە بزەنگیان دەبن و ئاگاداری ئەو تاوانەی مستەفا چاوڕەش دەبن . 1 عادیل سەید قادر 2 خولەی گەزۆ 3 عەبەی خورشە 4 - جەمالە سمێڵ و حەمەی پۆلیس و فاروق وشامیلی حاجی جەمال و مام ئاراز و سەلامی عەلە تورکەو شۆڕش و چەند کەسێکی تر ....هتد . بەشێكی زۆری ئەو پێشمەرگانەش هێشتا لەژیاندا ماوون .
دوای دوو ڕۆژێک ئەچن بۆگوندی قولە گیسکان بۆ ماڵی شێخ عمری قولە گیسکان شێخ عمر لایەنگیری قیادە مۆقەتە بووە ئەو ڕۆژگارە . مستەفا چاوڕەش بەپێشمەرگەیەک ئەڵێ کەچوین کەنانیان هێنا پێش ئەوەی نان بخۆین بڵێ کاک مستەفا بۆ عەبەی مینە سەمەن کوشت .!؟ پێشمەرگەکە ئەڵێ بۆ بڵێم ئەڵێ هەقت نەبێو بڵێ پ م ئەڵێ باشە کەنان ئەهێنن شێخ عمریش ئەیەوێلەگەڵیاندا نان بخوات كەمیوانن .! پێشمەرگەکە ئەڵێ کاک مستەفا بۆچی عەبەی مینە سەمەن کوشت .!؟ مستەفا ئەڵێ: دوژمنی ڕێبازەکەمە بۆیە کوشتم .! یەکسەر شێخعمر پاروەکە لەدەمیا ووشک ئەبێ لەترسا . دوایی یەنە دەرەوە لەدوای دەدەقە شێخ عمر دێت بۆ لایان هەنێ پارەی ئەداتە مستەفا چاوڕەش .! بەس پێشمەرگەکە نازانێ چەندە ئائەمەیە ئەندامی کۆمەڵە کە بەدەیان پیاو ژنی ڕەنجدەرانی کوردستانی شەهید کردوە . ئێستاش بەپارەی ئەوڕەنجدەرانەی كوردستان خانوویەكی بۆ زریانی کوڕی کڕیوە بە 650,000 هەزار ئیرۆ لەهۆڵندا لەشاری ئەمستەردام وە خانوەیەکی بۆ زاهیری برای کڕیوە هەر لەئەمستەردام بە 400,000 هەزار ئیرۆ نزیک سەنتەری شار . هەقەمێژوو نووسان ئەم تاوان بارانە بۆ مێژوی گەلەکەمان لەبیرینەکەن . ڕاستی ناخ و ڕوی ڕەشیان وەك خۆیان پیشانی نەتەوەو خەڵكی نیشتیمانەكەمان بدرێ و لەم یادو یادەوەریی و بیرەوەریانەی كەئێستا بڵاو دەكرێنەوە ئەمانەشتان بیرنەچێت و بینووسنەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس