لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هیوا خالید لە مەترسیدایە!

Friday, 11.25.2022, 05:45 PM



ئەم گەنجە ناوی هیوا خالید کاکە یە،
خوێندکاری زانکۆی سلێمانییە،
لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، کاتێک دەبینێ چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان (زۆر نامرۆڤانە) خوێندکارێکی زانکۆکەی بە زەویدا رادەکێشن و ئازاری دەدەن و دەیگرن، ئا لەم کاتەدا هیوا خۆی پێڕاناگیرێت و مەردانە روبەرویان دەبێتەوەو خوێندکارەکە لە ژێر دەستیان رزگار دەکات…

بەڵام چەند رۆژێک دواتر دەستگیری دەکەن…

ئێستا هیوا لە زینداندایە، نیازی دەسەڵات ئەوەیە کەیسی قانونی لە سەر بکەنەوەو حوکمی بدەن، لە کاتێکدا تیرۆریست و بکوژی خۆپیشاندەر و رۆژنامەنوس و خائین و دز و ئەنفالچی لە دەرەوەن و خۆشیان گوتەنی دادگامان نییە…

بۆ ئێستاو بۆ داهاتوو؛ لە روی ئەخلاقی و ئاینی و سیاسیەوە، حەقیقەتی کەیسەکە بەم جۆرەیە: ئەو (کارمەندانە)ی هێزە ئەمنیەکان، بە تەواوی (چەکداری حیزبین، نەک نیشتیمانی)، داکۆکیان لە دەسەڵاتێکی ستەمکارو فاسد کردووە، دژ بە گەنجانێکی مەزڵوم، ئەما دڵسۆز بە گەل و نیشتیمان.

لەم روانگەیەوە ئەوەی تاوانبارە و شەریکی تاوانەکانی دەسەڵاتەو دژی بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان وەستاونەتەوە، کارمەندەکانە…

لە کاتی خۆیدا ئەرک و شانازییەکی گەورە بوو، کە تەنزیمێک یان پێشمەرگەیەک سزای پیاوێکی ئەمنی بەعسی بدایە، چونکە داکۆکی لە رژێمێکی سەرکوتکار دەکرد…

ئێستاش لە بەر ئەوەی دەزگا ئەمنیەکان کوردن و لە خۆمانن، ئەمە شەفاعەتیان بۆ ناکات، کاتێک دەبنە جەلاد و کەرامەتی گەنجان و هاووڵاتیان دەشکێنن، ئاساییە خەڵکی مەزڵوم روبەرویان ببنەوە…

هاووڵاتیانی بەڕێز هەمومان رقمانە لە بێهەڵوێستی و ترسنۆکیی؛ ئاینەکەمان، ئازادی و ماف و دادپەروەری، کەرامەتمان، مرۆڤبونمان داوامان لێدەکات دژ بەستەمکاری بوەستینەوەو پشتیوانی یەکتربین…

لەم سۆنگەیەوە:

باوەڕم وایە خوێندکاران و مامۆستایانی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان ئەزانن، (هیوا) ویژدان و کەرامەت و هاوڕێی ئەوانە، پێویستە نارەزایەتیەکان گەورەتر بکەن لە پێناو ئازادکردنیدا…

هەروەک، داواکارم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربەرز و هەمیشە بە هەڵوێست، کە بڕیارە سبەی خۆپیشاندان بکەن، بە گەورەیی خاوەنداری لەم خوێندکارەی خۆیان بکەن…

بێگومان، ئەرکی هەمومانە وەک براو کوڕی خۆمان خاوەنداری لە (هیوای مەرد) بکەین…



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟