لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوا راگەیاندنی سەنتەری میترۆ سەبارەت بە پێشێلکاریەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان:

Saturday, 12.12.2020, 03:21 PM


دەقی  راگەیاندنەکە؛
دەستگیركردن رابگرن.. بێدەنگكردن رابگرن
12ی كانونی یەكەم، 2020، سلێمانی: سەنتەری میترۆ سەركۆنەی توندوتیژی و دەستبەسەركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و دەوروبەری دەكات و داواش دەكات دەستبەجێ و بە بێ مەرج ئازادبكرێن.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی هێزێكی زۆر بە ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەكی جۆراوجۆرەوە، لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی جێگیركران، لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و دەروازەی شار، رەشبگیری دەستی پێكردو هێزە ئەمنییەكان هەندێ لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكەیان دەسگیركرد، لەوانەش: پەیمان عێزەدین، عەبدوڵای مەلا نوری، شێركۆ حەمە ئەمین، عەزیز رەئوف، عوسمان گوڵپی.
لە سەرەتای دەستپێكی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین لە 3ی كانونی یەكەمی 2020 هێزە ئەمنییەكان بە زەبروزەنگ وەڵامی ناڕەزایەتییەكانی دایەوەو گازی فرمێسك رێژ وگوللەی پلاستیكی وگوللەی راستەقینەیان بەكارهێنا، هەرچەند ئاماری رەسمی لەبەردەستادا نیین بەڵام بە پێی بە دواداچونی رۆژنامەنوانی (درەو میدیا):
- (8)خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنیەكان بە گوللە كوژراون.
- زیاتر لە (120) كەس بریندار بوون.
- زیاتر لە (150) فەرمانگەو بارەگای حزبی سوتان یان زیانیان پێگەیشتووە.
- زیاتر لە (100) خۆپیشاندەر دەستگیر كراون.
سەنتەری میترۆ سەركۆنەی توندوتیژی و دەستبەسەركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و دەوروبەری دەكات و داواش دەكات دەستبەجێ و بە بێ مەرج ئازاد بكرێن.
بە پێی زانیارییەكانی سەنتەری میترۆ بەیانی ئەمرۆ كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەران ئازاد كران و ئەوانی تر جارێ لە دەستبەسەركردندان.
• پاشنیوەڕۆی هەینی 11-12-2020 لەكاتی روماڵی نارەزایەتییەكاتی ناو قەزای رانیە تیمی تۆڕی میدیایی رووداو پێشمەرگەیەكی لیوای بیتوێنی یەكەی 70 بە جلوبەرگی سەربازیی و چەكەوە هێرشیان كردە سەر تیمەكە، سەرەڕای سووكایەتییەكی زۆر مایكی رووداوی شكاند و لۆگۆی سەر مایكەكەی سووتاند و هەوڵیدا دەست بەسەر كامێرای رووداویشدا بگرێت.
بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر ئەو هێرشە رایگەیاند: "كاتێك خەریكی وێنەگرتنی گردبوونەوەكەی رانیە بووین، پێشمەرگەیەكی یەكەی 70 كە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە هێنرابوون، هێرشیكردە سەرمان و بە لێستاندنی مایك و شكاندنی و سووتاندنی لۆگۆی رووداو هەوڵیدا چەند كەسێك هانبدات هێرش بكەنە سەرمان، بەڵام ژمارەیەك هاونیشتمانی بەرگریان لێكردین و ئەویان لە ئێمە دوورخستەوە ..ئەو هێزە بۆ پاراستنی ئاسایش هێنرابوون، هیچ رێگرییان لەو پێشمەرگەیە نەكرد"
• پاش نیوەڕۆ، كارزان تارق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە كاتی رووماڵی خۆپیشاندانەكەە لەلایەن هیزێكی ئەمنیەوە دەستگیركرا، تا ئێستا هیچ سۆراغێكی نییە.
• تیمەكانی كەناڵی پەیام هەر یەك لە (گۆران محمد) پێشكەشكار، (هاوار محمد) پەیامنێر و ئاكۆ جومعە وێنەگر، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی لە كاتی روماڵی نارەزاییەتیەكاندا دەستگیر كران.
• تیمی سلێمانی كەناڵی ئەلعیراقیە كە پێك هاتبوون ( ئەمین ئەحەمد، وسیروان بارزان )، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران، هەمان رۆژ ئازاد كران.
• شەوی پێنج شەممە، 10ی 12ی 2020 دوا ڕوماڵكردنی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ناحییەی بازیان بەڕێوبەری دیجیتاڵ میدیای بازیان پرێس هەرێم مەجید، لە لایەن هێزێكی پۆلیسەوە دەستگیركرا، پاش یەك كاتژمێر مانەوە لە بنگكەی پۆلیس، ئازادكراوە. پیشتریش هەوڵی هاككردنی پەیجەكەیان لە تۆری كۆمەڵایەتی فیسبوك دراوە.
• شەوی پێنج شەممە لەكاتی روماڵی راستەوخۆدا هێزێكی ئەمنی هێرشیان كردە سەر پەیامنێری ویب تیفی لە تۆری كۆمەڵایەتی دەزگای میدیای ژیان لە شاری كەلار، هەرچەندە پەیامنێرەكە خۆی دەناسێنێ، بەڵام سوودی نییە كەلوپەلەكانی دەبەن.
• كەناڵی پەیام رایگەیاند لە شوێنێكی نادیارەوە "تەشویش خراوەتە سەر پەخشی كەناڵەكەیان"
• ئەمڕۆ لە قەزای كەلارپەیامنێری رادیۆی دەنگ (محەمەدمەحمود) بۆماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر لە زیندانی تاكە كەسیی ئاسایشی كەلار راگیرا، لەوماوەیەدا مۆبایلەكەی پشكنراوە نەیانداوەتەوە، هەڕەشەیلێكراوە لەسەر روماڵكردنی نارەزایەتییەكان بۆ (رادیۆی دەنگ).
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
میترۆ لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە، هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، رێكخراوی (Internews) ی ئەمریكی، وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوی هاریكاری و گەشەپێدانی سویدی  Sida، پاڵپشتی كردوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟