وتار
داینەمۆی دەزگای پاراستن لە سنوری سلێمانی کێیە؟
Sunday, 11.22.2020, 10:56 AM
نزیکەی مانگێکە پەکەکە گروپێک جاسوسی دەستگیر کردوە کە دوو کەسیان لەناو دەڤەری ڕاپەرینەوە بوەو یەکێکیشیان بەرپرسی حیزبە هەڵوەشاوەکەی پێشوتری بەرهەم ساڵحە....نوکتە سەری دێڕ!
لەسەرداوای نێچیرەڤان و بنەماڵەی بارزانی "مستەفای سەیدقادر" سەرقاڵی پیلانێکی گڵاوەو داوای لە چەندین هەڵسوڕاوی گۆران کەلە خۆیەوە نزیکن کردوە، زانیاری لەسەر پەکەکە کۆبکەنەوە لە بتوێن و پشدەر، بە تایبەتی ئەوانەی سیڤیان پێشکەش کردوە، بەو داوایەی مستەفا رازی بوون، یەکێک لەو کەسانەی ڕازی نەبووە، خانەنشینێکی سەربازییەو ناوەکەی لای من پارێزراوە.
کابرایەک هەیە لەلقی ناوچەی پارتی لە گردی زەرگەتە، سەرپەرشتی شرە دەزگایەک دەکات وەک پاراستن و زانیاری، واتە جاسوسی بەسەر یەکەوە دەکەن، لە ڕێگای مستەفاو پێی وتراوە، سەرپەرشتی کۆکردنەوەی زانیاری بکات لە نا وگۆران لەسەر پەکەکەو جوڵەکانیان.
مستەفای سەیدقادر هێندە لە پارتی وبنەمالەی بارزانییەوە نزیکە وەک کادرێکی پارتی و پاراستن حسابی بۆد ەکرێت و بە موو لە بەرژەوەندیەکانی بنەمالەی بارزانی لانادا، بنەمالەی بارزانی بڕیاریان داوە بە تەواوی پشتیوانی بن بۆ ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆرانی دوا عومەر،ئەمەیش بۆ دوو شت گرنگە بۆ پارتی:
ڕاستەوخۆو بێ فیلتەر بڕیارەکانی دەسەپێنێت بەسەر گۆرانی گردەکەدا.
لینکی کورەکانی نەوشیروانە بە ماڵی بارزانییەوە لە بارەی مادیەوە.
کوڕەکانی کاک نەوشیروانیش هەمان ڕۆڵی جاسوسی دەبینن بۆ بنەمالەی بارزانی و بەلگە هەیە کە شەش مانگ بەرلەوەی باوکیان وەفات بکات تەنانەت جاسوسیان بەسەر باوکی خۆیشیانەوە کردوە.
مستەفا یەکێک لە دزترین و گەندەڵترین وفاسدترین کەسی کۆنی ناو یەکێتی و ئێستای گۆڕان، بەلام چونکە کەسێکە خۆی دەرناخات و قسەوباسی نییەو تەنها خەریکی پارەو ژنە،هیچ کەس ومێدیایەک باسی ناکەن.
مستەفا پێشتر لە دەڤەری رانیەو دەوروبەری کۆمەڵێ خەلکی هەبوو،بەڵام ئێستا هیچ جێگاو ڕێگایەکی نیە جگە لە کۆمەڵێک خەڵک کە سیڤیان لە باخەڵدایەو دوای کەوتوون تا بە پۆستێک بگەن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردویشدا کۆبونەوەی بە هەندێ لەو کەسانە کردوەو پێی گوتوون بە هەموو شێوەیەک دەبێت دڵی پارتی ڕابگرن و نابێت ڕەخنەیان لێبگرن، دەبێت هاوکاریمان لەگەڵ پارتی بۆ هەمو بوارەکان پتەو بکرێت و شۆڕببێتەوە.
یەکێک لەوشتانەی کە ئێستا جێگای شانازی مستەفایە نۆکەرایەتیە بۆ بنەمالەی بارزانی،دەیەوێت بە سەرەلاکەوتەکانی گۆران و ئەوانەی یەکێتی بڵێت،لە ئێستادا من نزیکترین کەسم لە بنەمالەی بارزانییەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس