وتار
حه‌مه‌د بن جاسم چ دبێژیته مه؟
Monday, 12.05.2022, 11:40 AM
بادینی / سۆرانی
حه‌مه‌د بن
جاسم چ دبێژیته مه؟
د زنجیره دیداهكێدا
دگه‌ل ڕۆژنامه‌یا قه‌به‌س، سه‌رۆك وه‌زیرێ به‌رێ یێ قه‌ته‌ر زێده‌تری حه‌فتێ
زنجیره دیدار ساز كرینه. قه‌ته‌ر وه‌ڵاته‌كێ بچوك و خودان به‌رهه‌م ل ده‌ڤه‌رێ
یه، ب رێیا تێكه‌لبوونا دگه‌ل گه‌له‌ك كێشه و قه‌یرانێن ده‌ڤه‌رێ ب پالپشتیا سه‌روه‌ت
و سامانێ وێ یێ زۆڕ ڕۆله‌كێ كارتێكه‌ر گێڕایه. ب ڤێ ڕیێ قه‌ته‌ر خوه دئێخته سه‌ر
ده‌پا شانۆیا ململانێت جیهانی و خوه نێزیكی زلهێزێن جیهانی و هه‌رێمی دكه‌ت. ئه‌ڤ
سیاسه‌ته ب دامه‌زراندنا جه‌زیره ده‌سپێ كر. ل گه‌له‌ك بوارێن دی‌دا هاته بكار
ئینان، ل هه‌موویان دیارتر وهجگرتنا ل ئیخوانیان، كو بڕه‌نگه‌كێ ڕاسته‌راست ب چه‌ندین
شێوازا كارتێكرنێن خراب لسه‌ر كوردان هه‌یه.
تشتێ بالكێش
ئه‌ڤه‌یه ل سه‌رده‌مه‌كێ درێژدا
وه‌ڵاتێن كه‌نداڤی و‌سا دهاتنه دیتن كو ژ كلتوری دویر كه‌تینه. ڕۆناكبیرێن وه‌ڵاتێن
دی یێن وه‌كو مسڕ و سوریا و لوبنان و عێراقێ وه‌سا ل وان ته‌ماشه دكرن كو كلتورێ وان
نه‌مایه. لێ بلندبونا نرخێ نه‌فت و گازێ و پشتی نه‌فت وه‌كه به‌شه‌ك ژ ئاسایشا
نه‌ته‌وه‌یی یا ئه‌مریكا لێ هاتی ب تایبه‌تی پشتی "دۆكترنی كارته‌ر" ڤان
وه‌ڵاتان پێشكهڤتنێن مادی یێن له‌ز بده‌ست خوه‌ڤه ئینان. نوكه ئه‌ڤ وه‌ڵاته
خوه وه‌كه پێشه‌نگ دبینن و ڕێیا حكومداریێ نیشانی نوخبهیێن وه‌ڵاتێن دی دده‌ن
كانێ چه‌وا پێشكهڤتنان بده‌ستڤه بینن و چه‌وا ڕێیا دیبلۆماسیهتێ بگرنه به‌ر
خوه.
حه‌مه‌د د ئێك ژ دیدارێن خوه‌دا دبێژیت: ئیخوانیێت مسرێ نه‌ك ژبۆ بڕێڤه‌برنا وه‌ڵاتی كێر ناهێن، به‌لكۆ ژبۆ بڕێڤه‌برنا دوكانه‌كێ باشن. ل ڤێرێ هه‌كه مسری وهسابن، كو ئیسلامیێت ملێ مه وانا وه‌كه نمونه‌یا بلند دبینن، پا ئه‌ڤ دیڤهلانكێن وان یێت كورد دڤێت بۆ چ باش بن؟! ڕه‌نگه ژبۆ بڕێڤه‌برنا حانۆتهكێ!
ل ڤێ قۆناغا ده‌ربازبوویی دیار بۆ نه‌ك ئه‌ندامێ ئاسایی یێ حزبێن ئسلامی به‌لكۆ ئه‌ندامێن بلند و كوڕ و خاڵ و خزمێن نێزیكی كه‌سێن ئێكه‌مێن وان ڕاسته‌ڕاست توشی ڤێ ڕه‌وشا بازاڕی بوینه. سروشتێ هه‌موو هێزه‌كێ ل ده‌مه‌كێ ده‌ردكه‌ڤیت كو ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانان و ده‌لیڤێن تایبه‌ت دبن و گرێدایه ب چهوانهتیا سه‌ره‌ده‌ریا وان دگه‌لدا. وه‌ك چه‌وا كۆمه‌ڵ و ئێكگرتوو كه‌تنه ناڤا تهڵها یێكهتی و پارتی.
سۆرانی
حەمەد بن جاسم چیمان پێدەڵێت؟
لە زنجیرەیەک دیداردا لە گەڵ ڕۆژنامەی قەبەس، سەرۆک وەزیرانی پێشوی قەتەر زیاتر لە حەفتا ئەڵقە دیداری سازداوە. قەتەر وڵاتێکی بچوکی بزێوە لە ناوچەکەدا، لە ڕێگای تێوەگلانەوە لە زۆر کێشە و قەیرانی ناوچەکە، بە پشت بەستن بە سامانە زۆرەکەی، ڕۆڵێکی کاریگەریی بۆخۆی دابینکردوە. لەم ڕێگایەوە قەتەر خۆی دەخاتە سەر شانۆی ململانێی جیهانیی و لە زلهێزە جیهانیی و هەرێمییەکان نزیک دەبێتەوە. ئەم سیاسەتە لە دامەزراندنی جەزیرەوە دەستی پێ‌کرد. لە بواری تری زۆردا بەکاریان برد، لە هەموی دیارتر سودوەرگرتنە لە ئیخوان، کە ڕاستەوخۆ بە چەندین شێوە کاریگەری زۆر خراپی لە سەر کورد هەیە.
ئەوەی جێگای سەرنجە سەردەمانێکی زۆر وڵاتانی کەنداو وەها دەبینران کە داماڵراون لە کەلتور. ڕۆشنبیرانی وڵاتانی تری وەک میسر و سوریا و لوبنان و عێراق وەها لە ئەوانیان دەڕوانی کە بێ کەلتورن. بەڵام هەڵکشانی نرخی نەوت و گاز و بونی نەوت بە بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە تایبەتی پاش دۆکترنی کارتەر، ئەم وڵاتانە گەشەی ماددی زۆر خێرایان بە خۆیانەوە بینی. ئێستا ئەوان خۆیان بە پێشەنگ دەبینن و ڕێ بە نوخبەی وڵاتانی تر پێشان دەدەن کە چۆن حوکم بکەن، چۆن گەشە بکەن و چۆن دیپلۆماسی بکەن.
لە ڕێگای پارە و ڕۆڵەوە، هەروەها بوون بە بەشێک لە سیستەمی وزەی جیهانیی، پەیوەندی کەسیی و تایبەتیان لە گەڵ نوخبەی سیاسی دونیادا دروستکردوە، کە سودی لێدەبینن بۆ خۆیان.
حەمەد لە یەکێک لە دیدارەکاندا دەڵێت، ئیخوانی میسر نەک بۆ بەڕێوبردنی وڵات ناشێن، بەڵکو بۆ بەڕێوبردنی دوکانێک باشن. ئەمە ئەگەر میسرییەکان وەهابن، کە ئیسلامییەکانی لای خۆمان بە نمونەی باڵای دەبینن، دەبێت شوّێنکەوتوە کوردەکانیان بۆچی باش بن، ڕەنگە بۆ بەبڕێوەبردنی حانوت. ئەم ماوەی ڕابوردودوە دەرکەوت نەک ئەندامی ئاسایی حیزبە ئیسلامیەکان بەڵکو ئەندامانی باڵا و کوڕ و کاڵ و خزمە نزیکەکانی کەسانی یەکەمیان ڕاستەوخۆ لەو دۆخە بازاڕییە تێوەگلاون.
سروشتی هەموو هێزێک کاتێک دەردەکەوێت کە ڕوبەڕوی قەیران و دەرفەت دەبێتەوە و چۆن مامەڵەیان لە گەڵدا دەکات. کۆمەڵ و یەکگرتوو کەوتنە ناو تەڵەی یەکێتی و پارتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس