وتار
دڕاندنی قورئان و دێلێ لامە
Monday, 04.26.2021, 09:40 AM
من چۆن دڕاندنی قورئان ڕەتدەکەمەوە چونکە نە بە ڕەخنەی دادەنێم نە کردەیەکی ئەخلاقی، بەهەمانشێوە پیرۆزکردنی دەق و کتێب و کەس ڕەتدەکەمەوە. چەندە دڕاندنی قورئان کارێکی منداڵانەیە هێندەش ڕەخنەکردن لەم کردە بەناوی پیرۆزکردنی قورئان کێشەئامێزە. پیرۆزکردنی هەر دەقێک، کتێبێک یان کەسێک ئەوە دەقەکە، کتێبەکە یان کەسەکە دەخاتە دەرەوەی ڕەخنە، ئەمەش کارەساتەو هێشتنەوەی کۆمەڵگەی لە قاوغێکی داخراو بەدواوەدێت.
لە دێلێ لامە (Dalai Lama)، کە گەورە کەسایەتی بوزییەکانە (واتە وەک پاپا فرانسیسی کرستیانەکان، یان شێخی ئەزهەری سوننەکان، یان عەلی سیستانی شیعەکان)، دەپرسن ئەگەر کەسێک کتێبە پیرۆزەکەتان تریپیتاکا (Tripitaka) بخاتە ناو ئاودەستەکەتان چی دەکەی؟ دەڵێ: تەلەفۆن بۆ بۆڕێچییەک دەکەم بێت ئاودەستەکەمان بۆ بکاتەوە.
دێلێ لامە بۆیە ئەم وەڵامە دەداتەوە چونکە دەزانێت ئەگەر کتێبەکەی ئەوان هەر بەهایەکی هەبێت بە خستنی بەناو زێراب هیچ لە بەهاکانی کەم ناکاتەوە. هاوکاتیش دەزانێت ئەگەر هەڵوێستێکی منداڵانە یان هەرزەکارانەی وەک ئەو کەسەی کە کتێبەکە فڕێدەداتە ناو ئاودەستەکە بنوێنێت ئەوە دەچێتە ئاستی ئەو.
مرۆڤی عاقڵ وشەیەکی بەسە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس