وتار
ئەوەی دەیڵێن وئەوەی دەیبینین!!! زۆر بەكورتی…..
Tuesday, 10.05.2021, 06:32 PM
ئەوەی گوێ بە پڕۆپاگەندەكانی هەلبژاردنی ئەم جارە رادێرێت، شتی سەیرو سەمەرەی بەرگوێ دەكەوێت، كە هیچ لەرەفتاری ئەو حزبانە ناچێت، زیاتر لەسی ساڵە ئەو وڵاتە ویران دەكەن! ئەوان هەموو هەوڵ وبۆچوونەكانی خەڵك بەموزایەدە هەژمار دەكەن، كەچی یەك شتیان نەگوتووە، هێندەی من گوێم لێبووە موزایەدە وقسەی بێ بنەما نەبێت، هەموو حزبەكان، بەتایبەتیش پارتی ویەكیتی بە سەروەری یاساو داگاكان و قەزایان گرتووە، كەچی ئەوەی سەیری هەولێر وسلێمانی بكات، لەهەموو رووێكەوە ئەوەی حیسابی بۆ نەكرێت یاسایە، ئەگەر سەروەری یاسا هەبێت، بۆ نمونە چۆن دەبێت كەسانێك تەنیا لەسەر ئەوەی داوای مووچەی خۆیان كردووە، بۆ زیاتر لەساڵێك لەزیندان بئاخنرێن ودادگایش نەكرێن! ئەوەی سەیری ئیدارەكانی هەولێر وسلێمانی بكات، بۆی دەردەكەوێت یاسا چەند ریسواكراوە ولەسەربنەمای خێڵەكی وحزبایەتی وپیاوپیاوانێ حوكم دەكرێت وپۆستەكان دەبەخشرێنەوە!.
نازانم لەو دوو زۆنە چی بەیاسا كراوە؟ هەڵبژاردنەكان، دیموكراسی، خوێندن، دامەرزاندن، كاركردن، كۆمپانیا دانان، چی بەیاسا كراوە؟ وەك دەڵێن یاسا تەونی جاڵجاڵۆكەیەو بەهێزەكان دەیپسێنن وبێهێزەكانیش پیوەی دەبن، ئەوە رێك بۆ هەرێمی كوردستان لەبارە! چەندین كەس لەو دوو زۆنە دژوارەدا دەكوژرێن، بەبێئەوەی بكوژەكانی زۆربەی ئەو تاوانانەش دەستگیر بكرێن، حكومەت بەئارەزووی خۆی مووچە دەبڕێت وپاشەكەوتی دەكات ودەیگونجێنێت ونایدات، بەبێئەوەی پشت بەهیچ یاسایەك ببەستێت ویاسایەك هەبێت ئەو هەنگاوە قبووڵ بكات! لەهەموی سەیر تر باسی كەركووك ومەسەلەی تەعریب دەكەن، لەكاتێكدا لەدامەرزاندنی ئێراقەوە تاوەكو ئێستا، بەرژێمی بەعسی شۆڤینیزمیشەوە، كە ئەنفال وجینۆسایدی كوردستانی كرد، هێندەی ئەو دوو حیزبە هەرێمی كورستانی تەعریب نەكردووە، ئێستا لەجیاتی ئەوەی قسە لەسەر تەعریب كردنی كەركووك بكەن، واباشترە قسە لەسەر تەعریبكردنی هەولێر وسلێمانی و دهۆك وتەنانەت شەقڵاوە وسۆران و چۆمان وجاحی ئۆمەران تەوێلەو بیارەو زاخۆ بكەن، چ بستە خاكێكی هەرێم ماوە لەپێناو گیرفانی خۆیاندا نەیانفرۆشتبێتە عەرەب وتورك وهەموو ئەو كەسانەی ئامادەبووینە دوو قڕووش بدەن! لەهەموو مێژووی مرۆڤایەتی كێ وەكو ئەو دوو بەناو حیزبە خاكی وڵاتەكەی هەڕاجكردووە ولەدەست دوژمنانی كردووە!
ئەوەی جێگای سەرسامیە، باس لە سەروەری وپاراستنی خاكی كوردستان دەكەن، كەچی زیاتر لە سی ساڵە دەستی توركیا وئێران وئێراق دەگرن وچاوساغیان بۆ دەكەن، بۆئەوەی لەرقی یەكتر وڵاتەكەیان داگیر بكەن، چ هێزێك هەیە، وەك پارتی ویەكێتی بەرگری لەداگیركەران بكات وبیانپاریزێت وچاوساغی وسیخوڕیان بۆ بكات!؟ ئەوە هێزەكانی یەكێتی نیە، بەنهێنی هەموو شتێك بۆ ئێران دەكات، ئەوە پارتی نیە، پاسەوانی لەهێزەكانی توركیا دەكات ودەستی بۆ هەموو شوێنێكی كوردستان رادەكێشێت، كێن ئەوانەی سیخوڕی بۆ ئەو دەوڵەتانە دەكەن وهەموو رۆژێك لەدەڤەری سەوز وزەرددا گوێمان لێدەبێت، گەریلایەكی باكوور، پێشمەرگەیەكی دیموكرات تیرۆر دەكرێت! ئەوانەی سیخوڕی بۆ داگیركەران دەكەن، كێن؟! كێن ئەوانەی سیخوڕی وولاتفرۆشیان كردە كەلتووری بەشێكی زۆری ئەو كۆمەڵگایە؟ ئەوە چ شەرمەزاریەكە، وەك ئەوەی خەلكی كوردستان كەڕ وڵاڵ وكوێر بێت نەهیچ ببینێت ونەهیچ بژنەوێت!.
لایەكیان كوێخایەتی قبووڵ ناكات ولاكەی تر خۆی بەخزمەتكاری خەلك نیشان دەدات، كەچی هەردوو خۆیان كردووە بەكوێخای گەلەكەی خۆیان وكەوش هەڵگری داگیركەرانی كوردستان! بەراستی ئەوەی لەو هەڵبژاردنە گوێم لێدەبێت، هەندێك جار وا دەكات پرسیاری ئەوەم لادروست بێت، كە دەبێت ئەوانە راست نەكەن وكوردستان شامی شەریف نەبێت؟ یاخود وەك گۆبڵز دەڵێت درۆ بكە درۆبكە، تا خەڵك باوەڕت پیدەكەن، بەڵام قسەكەی گۆبلزیش هەر بۆماوەیەك دەخوات، ناكرێت تۆ سی ساڵ درۆ لەگەڵ خەڵك بكەیت وخەلكیش بەردەوام باوەرت پێبكات! بەراستی شیكردنەوەی كەسایەتی وسایكۆلۆژی ئەو كەسانە نەك بەفرۆید، بەڵكو بەباوكی فرۆیدیش شیناكرێتەوە!
ئەوانە تووشی جۆرە نەخۆشیەك بووینە، كە دەبێت هەوڵبدرێت ناویكی نوێی بۆ بدۆزرێتەوە!، چونكە لەو باوەرەدا نیم هیچ شتێك لەو وڵاتە مابێت ووێرانیان نەكردبێت ودەستیان بەسەر دانەگرتبێت!؟ زانكۆكان، دادگاكان، نەخۆشخانەكان، سیتیەكات، باڵەخانەكان، بیرە نەوتەكان، پاڵاوگە نەوتەكات، زەویە كشتوكاڵیەكان، نەمامگە گەورەكانی شارەكانی كوردستان، چی ماوە بەناوی خۆیان وماڵ ومناڵ و خزمی خەزووری سەپانی شێخی بابیان نەكردبێت! كەسێك بەو شێوەیە رەفتار بكات وبەم زمانەش قسە بكات، دەبێت خۆی گەمژە بێت یاخود خەلكی كوردستانی لا گەمژە بێت؟ بەراستی ئازایەتی وبوێری دەوێت، لەدۆخێكی وەك ئەمڕۆی كوردستان بوێری ئەوەت هەبێت بەم زمانە قسە بكەیت، كە دڵنیام خۆیان بەرلەهەموو كەسێك بەخۆیان باوەڕناكەن، لەهەمووش سەیرتر بە متمانە بەخۆبوونێكەوە یەك بەدەنگیان هاوار دەكەن ودەیانەوێت یاری بەهەست وسۆزی خەڵك بكەین، بەڵام كێشەی سەرەكی ئەوانە لەوەدایە، دیوەكەی تری هاوكێشەكە نابینن، كە خەڵكی كوردستان پڕ بەدڵ ولەناخەوە پێیان پێدەكەنێت، بۆیە پێم وابێت ئەوانە جگە لەخۆیان، سەرباری ئەوەی ملیۆنان دۆلاری خەڵكی كوردستان لەمیدیاكانیان سەرف دەكەن، كەسی تر، تەنیا بۆ پێكەنین وكات بەسەر بردن نەبێت، گوێیان لێناگرێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بایکۆت و بەرەنگاری
کەمال جەمال موختار: مانیفێستی کوردبوون
عەبدوڵای مەلا نوری: بچوک هەر بچوکە!
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر
دلێر محەمەد نوری: ویستی زیندانی و ترسی زیندانییەوان
عیماد عەلی: ههڵبژاردن و فشاری نهزۆكانهی مهزههبگهرا لهسهر ناوچه دابڕاوهكان
نوسەرێكی یەكێتیی: وەڵامێك بۆ رێواز فایەق؛ ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەن، بەكچێنی بتانكردایە!
دانا ڕەشید: نە شام شەکر و نە وڵات شیرین
ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەو کتێبەی ئێوەی تۆقاند و زمانتان لێدا، لە ئەمەزۆن لابرا!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئهو تهڵاقهى نهكهوت