هەواڵ
پارتی بەمردویش موچەیەکی ٤ ملیۆنی بۆ موستەشارێکی جاش بڕیوەتەوە
Thursday, 10.07.2021, 09:12 PM
(وەرگرتنی لە پەیجی فەیسبوکی خۆر)
مووچه‌ی (خدر ره‌شید به‌حری) موستەشارو جاشی كۆچكردوو، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه چوار ملیۆن دیناری بۆ براوه‌ته‌وه‌و لەلایەن منداڵ و خێزانەکەیەوە وەردەگیرێت.
(خدر ره‌شید به‌حری) كه یه‌كیك بوو له‌وانه‌ی له دادگایکردنی سه‌ركرده‌كانی به‌عس ناوی هات و دانپێدانانی له سه‌ر هه‌بوو، كه دوای كیمیاباران كردنی هه‌له‌بجه به چه‌كی كۆمەڵكوژ به‌نامه‌یه‌ك سوپاس و ده‌ستخۆشخی له رژێمی به‌عس كردبوو، سولتان هاشم وه‌زیری پیشووتری به‌رگری رژێمی سه‌دام، له كاتی دادگایكردنه‌كه، ناوی خدر ره‌شید به‌حری هێنا، كه به نامه‌یه‌ك سوپاسی سه‌دام حسینی كردبوو، بۆ له‌ناو بردن و به‌ركارهینانی چه‌كی كیمیاوی دژ به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
كوره‌كانی ئەم جاش موسته‌شاره ئێستا له ده‌زگاكانی پاراستن، پله و پۆستی گه‌وره‌یان پێدراوه، به‌هۆی خزمایه‌تیان له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی میرزاكانی پێنجوین، کە له خالۆانی سیروان بارزانییە.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، هه‌رچی جاش موسته‌شار و پیاوی رژیمی به‌عسە ئەمڕۆ پله و پۆست و مووچه و دیوه‌خانه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه‌و، زۆربه‌یان له مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی مووچه‌ی ملیۆنان دینار وه‌رده‌گرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: نێچیرڤان بارزانی ئامادەی هەموو ئاسانکاریەکە بۆ تورکیا
ئالان ممتاز نوری: وانەکانی ئەفغانستان… بۆ ئەوانەی عەقڵ میوانیانە!
ناوەندی قەڵەمی سدنی / ئوسترالیا: سەبارەت بە پێشێلکاری ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەنوسی و ئازاد کردنی دەسبەجێی دەسگیرکراوەکان
د. رزگار ئاغا: بایەخی ئەمەریکاو گەورەکردنی سیستەمە خۆسەپێنەکان، یارمەتییدەرێکی گەورەیە بۆ زاڵبوون‌و دەستەڵاهاوێژییان
د. رزگار ئاغا: گەندەڵییەکەی ئەفغانستان، لە ئەمەریکا درووستکراوە
د. رزگار ئاغا: چۆن بەها لیبراڵییەکان بوون بەکارێکی بازرگانیی لەئەفغانستاندا
تەڤدا پرێس: ٧٢ زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە و پەیامیان ھەیە
د. رزگار ئاغا: تۆمارێک بۆ شكستێکی چاوەڕوانکراو: بۆچیی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دا شکستیخوارد؟
تەڤدا پرێس: موچەی شەهیدانەکەی تەحسین شاوەیس نەبڕاوە, جاشایەتییەكەشی بە پێشمەرگایەتی بۆ نوسراوە
تەڤدا پرێس: مردنێکی تراژیدی دایکی شێروان تەها بەدەست ئاسایش !