لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

جارێ بە یاسا قەدەغەی جوێندان مەکەن!

Thursday, 08.20.2020, 08:32 AM


جارێ بە یاسا قەدەغەی جوێندان مەکەن، کەناڵە زوڕناژەنە فەرمی و سێبەرەکانی خۆتان دەمکوت بکەن، بانگەوازی شەڕو ناکۆکی و ململانێی ناشەریفانە ڕاوەستێنن، لەسەر قوتەیەیەک و بازگەیەک و بیرە نەوت و کۆمپانیا زل و زەبەلاحەکانتان ، مەیکەنە ڕۆژی حەشرو بۆ ڕسواکردنی یەکتری مەلەفی ڕەشی یەکتر هەڵمەدەنەوە، ئێوە خۆتان باش دەزانن کێ جنێوفرۆشی کردە یاساو ڕێساو شێوازی خەبات، کێ بە جنێوو تانەو تەشەرەوە نەوەستاو حەنەحەپەشێی بەرنامەو شەڕەکاسەلێسی کەڵەشێرئاسای داهێنا، هەر ئێوە بوون لەدەسەڵات و لە ئۆپۆزسیۆن و بەرامبەرکێکانتان دا، بە شەڕەجنێوو تانەو تەشەریشەوە نەوەستان و شەڕەشەق و زلەو بەردباران و تەق و تۆقتان بەکارهێنا....

جنێو مەوەستێنن، ئەگەر ڕاستدەکەن و دەتانەوێ کەڵتوری جنێودان کۆتایی پێ بهێنن، کە خۆتان بناغەکەیتان داڕشتووەو داهێنانتان تیا بەدیهێناوە، جنێوفرۆشان و کاسەلێسان گوڵباران و دۆلارباران مەکەن و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ مەبەخشن و لەدام و دەزگا هەستیارەکان دا، بەتایبەت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن . مەیانکەنە بەڕێوەبەر و ڕاوێژکارو تێڵابەدەست و شوێنی هەستیاریان مەدەنێ.... جنێودان بەیاسا قەدەغە مەکەن ، جارێ هەوڵدەن موچە پاشەکەوتووەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان و کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و نابینایان بدەنەوە، مانگانە مووچەی تەواو، بێ لێبڕین بدەن، کارو کاسبی و بازاڕ ببوژێننەوە، بەر لە هێرش و پەلاماری داگیرکەران و مشەخۆرانی هەمە ڕەنگی ناوخۆ بگرن ، داهاتی دزراوی مەرزەکانی سەرسنورو بیرەنەوت و بازرگانی قۆرخکراو.... بهێننەوە،

ئاخر چۆن دەکرێ و عەقڵ ڕێی تێدەچێ، ئێوە دەستبخەنە بینەقاقای هاوڵاتی و نان و ڕزقی ڕۆژانەی بدزن و پاروی دەمی بە ڕۆژی ڕووناک بفڕێنن و خۆی و ماڵ و خێزانی موحتاج و ڕسواکەن و داواش بکەن دەمی داخات و فزە نەکات و لە گوڵ کاڵترتان پێ نەڵێ، ئێوە کە هەموو نان و ئازادی و کارو کاسبی .. خەڵکی ستەمدیدەتان دەسبەسەراگرتووەو بۆخۆتان قۆرغتان کردووە ، دەتانەوێ هێشتا سوپاسگوزارتانبن ، نەیخۆن تاڵە؟! گەر وابڕۆن و بێ باکانە بەردەوامبن، ئەمڕۆ خەڵکیش جنێویش نەداو بێ دەنگیش بێت، ڕۆژێک دێ بورکان ئاسا بە ڕووتان دا دەتەقێتەوەو نەیاساو ڕێسای دژە جوێنی پەرلەمانتان، نەهەڕەشەو گوڕەشەو قۆرغکردنی میدیای ئەلەکترۆنی و هەوڵدان بۆ قوڕوقەپێکردنی هاوڵاتیان بەفریاتان ناکەوێت و ئەو ڕۆژە خەڵکی بەشمەینەت سنوری جوێن و تانەو تەشەریش تێدەپەڕێنێ وڕقی پیرۆزی کەڵەکەبووی چەند ساڵەی بەسەرتان دا دەڕژێنێت، ئەو کات و ساتەش پەشیمانی هیچ دادێکتان نادات...


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟