وتار
گۆڕان لەبزووتنەوەی هەڵوێستەوە بۆ بزوتنەوەی وەرگرتنی پۆست
Monday, 10.11.2021, 06:17 PM
هۆكار زۆرن بۆ ئەو شكستە گەورەو چاوەڕوان كراوەی گۆڕان، بەڵام هۆكاری سەرەكی بەكورتی لەبەرئەوەی لە بزوتنەوەیەكی ڕادیكاڵی خاوەن هەڵوێستەوە كە دەیویست سیستەمی سیاسی بگۆڕێت و دادی كۆمڵایەتی بەرقەرار بكات بوو بە بزوتنەوەی وەرگرتنی پۆست.
لەساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠٠١٣ سەردەمی زێڕینی جەماوەرێتی گۆڕان بوو، ساڵ بەساڵ گەورەتر دەبوو زیاتر دەبوە جێی ئومێدی هاوڵاتیان
بەڵام لەساڵی ٢٠١٤ ەوە كاتێك پشتی كردە دروشمە ستراتیجیەكەی و بڕیاریدا بەشداری بكات لەو سیستەمەی كە لەسەرەتاوە دەیوت گەندەڵەو دەبێ بیگۆڕین و خۆی بەبەدیلی ئەو دادەنا، بەڵام بەو بەشداریكردنەی شەرعیەتی پێدایەوە، ئیتر وردە وردە هێلی بەیانی جەماوەرێتی گۆڕان سەربەرەو خوار بۆوە لە هەلبژاردنەكانی ٢٠١٨ نیوەی دەنگەكانی لەدەستداو لەهەلبژاردنی ٢٠٢١ یش ٩٥٪ ی لەدەستدا.
ساڵی ٢٠١٣ كە گۆڕان بوە دوەم هێز لەكوردستان و بڕیاریاندا بەشداری دەسەلات بكەن لە پێنج دانیشتنی جیاجیا و بەشاهیدی چەندین كەس كە هەموویان ماون و ئەم پۆستەش دەخوێننەوە زۆر هەوڵمدا ڕووبەڕوو كاك نەوشیروان پەشیمان بكەمەوە و گۆڕان بەشداری دەسەلات نەكات، و هەموو لایەنە نێگەتیفەكانی بەشداری گۆڕانم لەدەسەلات باس كردوو پێم ووت كە گۆڕان كەسی بەدەورەوە نامێنێ و ئەم ڕۆژەم رێك خستە بەرچاو، ئەوەشمان لەبەرچاو بوو كەمانەوەی گۆڕان لە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی گەل ئەكیید قوربانی و پشوو درێژی دەوێ وروبەروبەڕوبونەوەو فشاری زیاتری دەسەلاتی لێ دەكەوێتەوە و لەوانەیە بگاتە كوشتن و بڕین و شتی تریش چونكە گۆڕنكاری وا بەئاسانی نایەتە دی و دەسەلات بەرگری كوشندە لەخۆی دەكات، ئامادەیی خۆشمان دەربڕی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی هەموو هەرەشەكان و بەردەوام بون بەنەفەسی درێژەوە تا ئەوكاتەی گۆڕان دەبێ بەزۆرینەو خۆی دەتوانێ دەسەلات وەربگرێ و بەرنامەكانی جێبەجێ دەكات بەڵام بەداخەوە ئەوان هەر سوور بوون لەسەر بەشداری كردن، كەئەگەر گوێ لە ئێمە بگیرایە ئێستا دەبوە هێزی یەكەم و بەدیلی ئامادەی دەسەلات .
هەر بۆیە ئیتر ئێمە وەك كەسێكی سەربەخۆی ناحیزبی لەساڵی ٢٠١٤ ەوە لێیان دوور كەوتینەوەو گەڕاینەوە بۆ سەركاری پێشوومان لە كاری دادوەری، ئەگەر بەدوای بەرژەوەندی شەخسیدا بگەڕاینایە ئەوكاتەی گۆڕان بەشداری كێكی دەسەلاتی كرد رەخنەمان لێنەدەگرتن و لێیان دوور نەدەكەوتینەوە.
لە دوای هەلبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٨ ەش دوای ئەوەی ئەوكاتیش ڕوبەروی شكستێكی گەورە بۆوەو نیوەی دەنگەكانی لەدەستدا، وەك بەرپرسیارێتی لەسەرداوای شەخسی هەندێك لە ئەندامانی دلسۆزی جڤاتی گشتی و هەولدان بۆ رێگرتن لە زیاتر گلۆر بوونەوەی گۆڕان لەگەل كاك هەڤال كوێستانی نەخشە رێگایەكمان ئامادە كرد بۆ هەلسانەوەی گۆڕان و چاكسازی كردن تێیداو لەجفاتی گشتی ئامادەبووین و باسی پرۆژەكەشمان بۆكردن و وەعد وابوو دوای وەرگرتنی رەزامەندی جفاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن بچین بەرەسمی پرۆژەكە باس بكەین و بۆیان رونبكەینەوە، كەچی بەداخەوە بیستمانەوە كە پێیان ناخۆشەو ئیتر هەر دەرگاشیان لێ نەكردینەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان
دلێر محەمەد نوری: دوا ڕەچەتەی دەردی کورد (دوا مانیفێستی شێرزاد حەسەن)
دانا ڕەشید: ئایا ئەردۆگان تا ساڵی ٢٠٢٣ دەوام دەکات ؟
د.کامەران مەنتك: ئەوەی دەیڵێن وئەوەی دەیبینین!!! زۆر بەكورتی…..
تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بایکۆت و بەرەنگاری
کەمال جەمال موختار: مانیفێستی کوردبوون
عەبدوڵای مەلا نوری: بچوک هەر بچوکە!
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر
دلێر محەمەد نوری: ویستی زیندانی و ترسی زیندانییەوان
عیماد عەلی: ههڵبژاردن و فشاری نهزۆكانهی مهزههبگهرا لهسهر ناوچه دابڕاوهكان