وتار
تکایە سوبعەتی وا مەکەن
Saturday, 10.16.2021, 08:55 AM
چەند ساڵێ لەمەوبەر ، رۆمانێکی ئەڵمانیم خوێندەوە بە ناوی رێگەی دایەنەکە ، ئەو رستەیەی کە لە کۆتایی ئەو رۆمانەدا کاری تێ کردم ، دروست ئەم وەزعە سیاسی و ئابوریە شڵەقاوەی هەم عێراق هەم بە پلەی یەک هەرێمی کوردستانم دێنێتە پێش چاو ، خولاسەی ئەو رۆمانە ، مامانێکی زۆر زیرەک و زانا کە دەوری حەکیمێکی شارەزاش دەبینێ بۆ ژنانی دوگیان ،کاتێ زاڵ دەبێ بەسەر چارەسەر کردنی دەیان جۆر نەخۆشی ، کە بەهۆی سکپریەوە توشی ژنان دەبوونەوە ، کاتێ ژنێک چارەسەر دەکاو ئامادەی منداڵ بونەکەشی دەبێ ، ژنەکە پێێ دەڵێ من نازانم لەئاست ئەم میهرەبانی و چاکی و لێزانی و شارەزاییەی تۆ بڵێم چی ، لەراستیدا تۆ خودای ، بەڵێ تۆ خودای ژنانی ، هەموو ئەو ژن و کچانەی کە لەو ژورەدا بەدەوریەوە دەبن بە تێکڕا دەلێن ، راستە تۆ خودای ژنانان و کچانی ، دایەنەکەش دەلی ، هیوادارم بە سوبعەتان بێت نا نا من خودا نیم مرۆڤم رەنگە دوچاری کاری خراپیش ببمەوە ئەوسا هەر خۆتان پێم دەڵێن خودایەکی خراپ دەرچویت ، نا تکایە سوبعەتی وا مەکەن .
دروست لەم هەرێمەی ئێمە و لەناو کوردا ، لە ڕابوردودا شێخەکان لە لایەن رەعیەتەکانیانەوە وەک خودایەک سەیر کراوە ، ئێستەش سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکان دروست وەک جۆرێک لە خودا سەیریان دەکەن ، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان لە ئاست بنەماڵەی شێخ یان سەرۆک هێندە پچوکن و هێندە لە خوارەوەی کێوی ژیان خۆیان دەبینن ، هەمیشە سەرگەردان دەگەرێن بە شوێن خودایەکدا لە سەرەوە سەرۆکاریان بکات ،
سەرەتای ساڵانی نەوەدەکات دروست چەند مانگێ دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ ، بە سەدان هەزار کەس لەمپەری خوێندەوار بۆ ئوپەری نەخوێندەوار ، لە لایەک مام جەلال لە لاکەی تر مەسعود بارزانی وەک جۆرێک لە خودا سەیر دەکرا ، بەجۆرێ میلەتێک بێ ئەو دوو زاتە ئیتر هەتیو و بێ دەرەتان دەمێنێتەوە ، چەند حیزبێکی تریش هەبون هەریەکە سەرۆکێکیان وەک خودای حیزبەکەیان دەناساند دیار ترینیان بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی سۆسیالست (حسک ) بوون ، بۆ پاکتاو کردنی خوداکان ، خودا پچوکەکان بەر نەفرەتی خودا گەورەکان کەوتن بۆ نمونە ، خودای بزوتنەوە بەر نەفرەتی خودای یەکێتی کەوت و خودای حسک بەر نەفرەتی خودای پارتی کەوت ، تا سەرئەنجام مایەوە هەردوو خودای دوو جەمسەری هەرێمی کوردستان ، تا ئەهریمەنی خوداکان ، زمهەریری خوێنیان بەرپا کردوو ، لە بری کوردستانێکی ئازاد کوردستانێکی داپلۆسێنراو ، لە بری میلەتێکی خۆشبەخت میلەتێکی بەدبەخت و لە بری وڵاتێکی یەک گرتوو وڵاتێکی دوو لەتکراویان پێکهێنا ، شەری خودا گەورەکان دوو جەمسەری لە کوردستان دروست کرد ، تا ئێستە نیوەی سەوزەو نیوەی زەردە ، لە شەقی ئەم دوو نیوەکراوەدا ، هەرچی نەشیاوە کراوە ، هەرچی مابوو دزراوە ، هەرچی جوانیە شێواوە ، هەرچیەک پاک بوو پیس کراوە ، هەرچیەک ئازا بوو خەسێنراوە ، هەرچیەک رەگی داکوتابوو هەڵکێشراوە ، هەرچیەک راسابوو براوە ، لەبری ئەوەی میلەتێک نەترسبێت بە پێجەوانەوە لە هەموو شتێک دەترسێت ، دەترسێت منداڵەکەی گەورە دەبێت و دەچیتە زانکۆ دوایی بێ ئیش دەبێت ، دەترسێ لەپڕ بەچکە خودایەک یەک فیشەک بنێ بە سەریەوە و کەسیش دادی نەبرسێ ، دەترسێ منداڵیان ببێ و پێێ بەخێو نەکرێ و خێزانەکەی تەڵاق بدات ، دەترسێ بەنزین گران بێوو ئیدی نەتوانێ ئیش بە سەیارە تەکسیەکەی بکات ، لە ناو کۆمەڵێ ترس و قەیرانی جۆر بەجۆری دروست کراو لە هەموو جۆرێک ، وێنەی خودایەک دەبریسکێننەوە و دەلێن دوژمنان لەم خودایە دەترسن ئەگەر نا دەمانخۆن ، مرۆڤەکانیش لەتاو قەیران سەر بۆ خودای حیزب شۆر دەکەن ،
کاتێ خودای خوداکانی عەرشی عیراق صدام مرد ، ئیتر هەموو حیزبەکان و خوداکانیان ئازادیەکی زۆریان دەست کەوت ، لە هەرێمی کوردستان دوو خودا هەبوون ، خودای دەڤەری سەوز و خودای دەڤەری زەرد ، ئەم دوو خودایە جارێکی تر لە بەرگی ئاشتی و رێکەوتنی ستراتیجیدا جاران دەستیان دایە دەستی یەک ئەمجارە دەستیان خستە ناو دەستی یەک ، تا رۆژ بە رۆژ کوردستان بێ هیوا کرا لە ئەنجامدا وتیان ، ئێمە هەر بەخشندە بوین ، لەگەڵ یەک ئازیزین ئەوە کە شەرمان کرد شەرر نەبوو سوبعەتمان کرد ، بەلێ سوبعەت بوو ،
ئەو سوبعەتەی کوردستانی دوو لەت کردوو هەموو میلەتی بە ئەسارەت کێشا ، شارچیتی و دووبەرەکی و بازرگانی کردن بە هەرچی خاک و سەروەت و دارو نەداری میلەت ، سوبعەت بوو ( کیژۆڵە ) سوبعەت بوو ،
تا لەناکاودا لە قیمەی جۆش و خرۆشی سوبعەتی عەرشی خوداکان لەسەر گردێکەوە گرمەیەک هات ، عەرشی خوداکانی بە جۆرێ لەرزاند خودای سەوز شوشە بە پەنجەرەی خانەو خانەقایەوە نەما ، گرێک لە مۆمێکەوە هەڵئایسا دوکەڵەکەی عەرشی خودای زەردی قانگ دابوو ، بە پەلەپەل هەردوو خوداوەندی سەوزو زەرد بە کۆکەکۆکی ئاگرو دوکەڵ بەیەکدا دەهاتن ، لەسەر گردێکەوە هاواریان کرد ئیتر کۆتایی دەهێنن بە دەسەڵاتی خودایی دەبێ میلەت لە ژێرەوە بۆ سەرەوە خۆی خۆی رێکخات و خۆی خۆی بەرێوەبەرێت ، شەفافیەت ، گۆڕینی سیستەمی حوکمرانی ، ئازادی و ماف ، دەپەروەری لە کارە هەرە سەرەکیەکانمان دەبێت ، ئیدی کۆتایی بەدەسەڵاتی خودایی دەهێنین ،
وەلی هێندە بە سوبعەتەوە کەوتنە مەدحو سەنا ، ماشەڵا لەو تەوازوعە ، ئای کە خاکیە ، سەیری پانتۆڵەکەی قایشی پێوە نی یە ، دیواری ماڵەکەی درزی بردوە چاکی ناکات پارەی نی یە ، سەیری کوڕەکانی لە گردەکە چایچی میوانانە ، ئای لەو خۆشیە بێ سنورە ، مرۆڤی پچوک ، مرۆڤگەلێک بە گیانی کۆیلە پەروەردە کراو هێندە لەبەر گەورەکەی خۆی پچوک دەکاتەوە ، تا لە خشتەی دەبات ، مرۆڤی سەرنزم ، نەفسنزم ، هەمیشە دەگەرێ بە شوێن خودایەکدا تا لە سایەیدا وەک عەبد بژی ، مرۆڤی کۆیلە ئازادیشی بکەیت ئازادکەرەکەی دەکات بە خودا ئاخر مرۆڤگەلێ بە گیانی کۆیلایەتی تەربێت دراو ، بێ خودا ناتوانێ بژی ، ئیدی خوداکان مردن ، خودای گردەکەش مرد بە ئاشکرا خودازادەکانی بون بە میراتگری عەرش و میلەت و کۆمەڵگە ، ئاخر خۆ حەقیشیانە تاپۆی عەرش لەسەر ناوی باوکیانە .
ئێستە دەیانەوێ عەرشی روخاو تەعمیرکەنەوە وا دەگەرێن بە شوێن خودایەکی تۆراودا بزانن خودای تۆراو شەرتی چی یە
لەناکاو تەلەفۆنەکەم جەرەسی لێ داو ، وتم بەڵی ، بەدەنگێکی نێر وتی ، ئامادەی خۆمان رێک خەیەوە ، وا فڵانی کوری فڵانیش گەورە سەرکردە بەلینی داوە واو وا دەکات بە هەمان هەناسەی خودای کۆچ کردوو کار دەکات ، هاورێ و هاوخەباتی خۆی بوو ، منیش وتم نا هاورێ ئیدی مەگەرێ بەشوێن خودادا ، تکایە سوبعەتی وا مەکەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
سۆزان سەعید: خولانەوە لە بازنەی فەلسەفە بەبێ بەرهەم
مەحمود عەبدوڵڵا: شاسواری دەجال
د. هەژار عوسمان مەعروف: تەنها ! وەک پزیشکێک !
نەوزاد جەمال: گەنجو لاوانی هەرێم هاوارێکن کەس نایبیستێ
عیماد عەلی: دهنگدان له خانهقین بهههستی نهتهوایهتیهوه بوو نهك حزبایهتی
شهریف ههژاری: دەرئەنجامی بەرایی ئەم ھەڵبژاردنە چی سەلماند!؟
حاکم شێخ لەتیف: گۆڕان لەبزووتنەوەی هەڵوێستەوە بۆ بزوتنەوەی وەرگرتنی پۆست
دانا مەنمی: هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان
دلێر محەمەد نوری: دوا ڕەچەتەی دەردی کورد (دوا مانیفێستی شێرزاد حەسەن)
دانا ڕەشید: ئایا ئەردۆگان تا ساڵی ٢٠٢٣ دەوام دەکات ؟