لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

عەدنانی حەمەی مینا و قۆرخکاری و گەندەڵیەکانی

Thursday, 10.21.2021, 01:53 PM


سەرباری ئەرو پروپاگەندە بێبنەمایانەی کە باڤێڵ تاڵەبانی لە میدیاکاندا دەیکات و لە گۆڕانکاری و چاکسازی دەدوێت، ڕۆژانە گەندەڵکارەکانی نزیك لە خۆی بەردەوامن لە دزی و گەندەڵی و خراپەکاریەکان و زیاتر و زیاتر بەرفراوانتری دەکەن.
عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و یەکێك لە فەرماندە سەربازیەکان، لە ڕێگای گەندەڵکاریە بەردەوام و لەبەرچاوەکانی بۆتە فیگورێکی دزێو لە ناوچەی گەرمیان. لەڕێگای کەسێکەوە بەناوی ڕێبین تەها لەهەرشوێنێک ئارەزوویان بێت زەوی داگیر دەکەن و بینا و مەکتەبی نمونەیی و نەخۆشخانەی تایبەت و پرۆژەی جیاواز درووست دەکەن.

لێرەدا چەند نمونەیەك لە پرۆژە و بیناکانی ناوبراو  دەخەمە ڕوو  کە  وەک پووشێکن  لەخەرمانێک؛
١. پارکی ژینا موڵکی گشتی بوو جێگەیەکی هەتا بڵێی خۆش و دڵگیربوو ، داگیرکراو کرا بە بازاڕ .
٢. بینایەکی شەش قاتی جوان لە نزیك دادگای تێهەڵچوونەوەی کەلار کرایە بازاڕێکی گەورەو مۆدێرن .
٣. ماڵی گەنجان لای مزگەوتی بوخاری بەرامبەر بارەگای حزبی شیووعی لەلایەن عەدنانەوە داگیرکراوە و ئێستایش خەریکی درووستکردنی قووتابخانەیەکی نموونەیی تایبەتین  لەحەوشەکەیدا ،ڕێبین تەها سەرپەرەشتی دەکات.
٤. درووستکردنی بیناییەکی تر بۆ قووتابخانەی نموونەیی لای قەبرستانی کەلاری کۆن لەگەڕەکی جووتیاران.
٥. تاقیگەی پشکنینی کەلاریش کە تازە درووستکراوە پڕۆژەی عەدنانی حەمەی مینایە
٦. لە پاڵ هەمو ئەمانەشدە بە پێی زانیاریەکانی تەڤدا پرێس عەدنانی حەمەی مینا لە زۆربەی نەخۆشخانە تایبەتیەکانی ئەم شارەشدا پشکی هەیە.  



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟