لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕۆژنامەنوسێك لە تەکیەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی بە شەق دەکرێتە دەرەوە.

Thursday, 10.21.2021, 06:02 PM


لەتەكیەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی محەمەد فاتیح رۆژنامەنوسەكەی شێخ نەهرۆ بەشەق و سوکایەتی  کراوەتە دەرەوە.
کەسێک بەناوی دكتۆر هەژار محمد مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی و ئامۆزای شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، محەمەد فاتیح رۆژنامەنوسەكەی شێخ نەهرۆی  بە شەق کردۆتە دەرەوە و پاسەوانەكانیش پاڵپشتیان لێ کردووە و هاوکاریان کردووە.  ڕۆژنامەنوسی ناوبراو ئەمە جاری دوهەمە کە  دەکرێتە دەرەوە  لە تەکێی کەسنەزان لە لایەن دکتۆر هەژارەوە و  سوکایەتی پێدەکرێت.
پاش جاری یەکەم لە سوکایەتی پێکردنی و بە لێدان کردنەدەرەوەی محەمەد فاتیحی ڕۆژنامەنوس شێخ نەهرۆ ئاگادار دەکاتەوە، لەبەر دەم شێخ نەهرۆدا  دکتۆر هەژار پەلاماریدەداتەوە و  هەرەشەی  لێدەکات، دوبارە دەستدرێژی دەکاتە سەری و بەشەق لەتەكیەكە دەیکاتەوە دەرەوە. محەمەد فاتیحی  سەبارەت بە شێخ نەهرۆ ووتویەتی : ''ئەگەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەم رووداوەدا دادپەروەری لەگەڵ من نەنوێنێت، دروشمەكانی هیچی راستنین و تەنها قسەن و هیچی تر،! پەیامێكی تریشم بۆ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەوەیە ، خۆم و ماڵ و منداڵم چیمان بەسەر بێت شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و دارودەستەكەی بەرپرسیارن هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە؛  ''من لەسەر داوای شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەو تەكیەیە دەستبەكاربومە كە وەكو رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ كاریان لەگەڵ بكەم، تاوەكو ئێستاش سێ‌ و چوار جار دەستم لەكار كێشاوەتەوە و لەسەر بڕیاری شێخ نەهرۆ خۆی گەڕاومەتەوە.''  وەك ئەوەی ڕۆژنامەنوسی ناوبراو ڕایگەیاندووە؛ "دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ ڕاگەیاندووە:" پاڵپشتی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەکەین و داواشی لێدەکەین کەیسەکە لەڕێگەی یاساوە یەکلای بکاتەوە، ئێمەش پارێزەری تایبەتی بۆ دابین دەکەین، هاوکاتیش داوا لەبەڕێوبەرانی تەکییە دەکەین داوای لێبوردن لەو ڕۆژنامەنوسە بکەن و سزای دەستدرێژیکەریش دەربکەن".


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟