هەواڵ
یەكەم ڕۆژ لەزیندان... - بەشی یەكەم 1995 / 7 /15
Sunday, 10.24.2021, 05:57 PM
لە شازدەھەمین هاوینی تەمەندا بە جەستەیەکی لاواز و دڵێکی پڕ هیوا بە ڕوخسارێکی بێ تاوان و ناخێكی پڕ هەستی جوانی و خۆشەویستی نیشتیمان ، لەیەکەم ئاشنا بوون بەجیهانی ڕاستەقینەی ئاڵۆزی گەورەبوون ، لەیەکەم چرکە ساتی چەکەرەی نەفرەتی دابڕان لە دنیا ڕەنگاو ڕەنگەکەی ژیانی منداڵی، لە نێوان چوار دیوارو دەرگایەکی پۆڵاین و پەنجەرەیەی بێ جام سەیری چەند جەلادێکی دڕندەی دڵ ڕەشی نێو چەوان پڕ لۆچی چاو پڕ خەشم و توڕەی دەست بە قامچیم دەکرد ، هێشتا وامدەزانی ڕەنگە ئەمەش یاریەک بێ لە یاریە پڕ خۆشی و سەرکێشیەکانی کۆڵان لەگەڵ هاوتەمەنەکانم ، وامدەزانی لەشەڕە بەردی مناڵانی ئەوبەر گەڕەک بەدیل گیراوم دوای هەندێ سوکە جوێن و هەڕەشەو چەند شەقێکی پێڵاوە لاستیکە بێ ئازارەکان ئازاد دەکرێم !
بەڵام ئەمجارە جیاواز بوو ، شرقەی کردنەوەی شیشەی دەرگاکان زۆر سامناك بوو قاچ و دەست و چاو بەستان و ڕاکێشان ترسناک ترسناک بوو ، هاژەی قامچی و شرپەی پۆستاڵ وەشاندن زۆر بە ئازار بوو ، جوێن و سوکایەتیەکان هەموو سنورەکانی بێ ڕەوشتیان تێپەڕاند بوو ، ئەو هەموو ڕق و قینەیان بەهیچ دانەدەمرکایەوە ،، نە ڕۆژو شەوێک نەوەرزو نە ساڵێک هەرگیز لە ئەشکەنجەو لێدان و ئازار ماندوو نەدەبوون ، چێژیان لەبرسی بون و پاڕانەوە بۆ لەتێک نان و قومێک ئاو دەبینی ، چ دڕندەیەکی بێ گیان بوون ، چ بونەوەرێکی بێ هەست و نەخۆشی ئازاردانی مرۆڤەکان بوون لەگەڵ هاوارو ناڵەی جەستەی پڕ زام و دڵی پڕ ئێش و سکی برسی زیندیەکان ئەوان دڵخۆش دەبوون دەمیان دەکردە ئاسمان و قاقای پێکەنینیان بۆ دەنارد...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: نامەیەکی گۆهدار زێباری لە زیندانەوە
تەڤدا پرێس: کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای تاوانی هەولێر بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی بادینان دەکات.
تەڤدا پرێس: ڕۆژنامەنوسێك لە تەکیەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی بە شەق دەکرێتە دەرەوە.
تەڤدا پرێس: گوشاری ئێران لەڕێی قەتەرەوە لەسەر پارتی
تەڤدا پرێس: ئەمرۆ لە دادگای هەولێر چی روویدا؟
تەڤدا پرێس: پێنج چالاکڤانێن دی یێن بەھدینان ھاتنە ئازاد کرن.
دروشمی ئازادی ... ئازادی ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر
تەڤدا پرێس: عەدنانی حەمەی مینا و قۆرخکاری و گەندەڵیەکانی
تەڤدا پرێس: جارێكی تر دادگایی كردنی بهشێك له دهستگیركراوانی بادینان دواخرا.
تەڤدا پرێس: ئەو فڕۆکەیەی نێچیرڤان بارزانی گەشتی بۆ قەتەر پێکرد فڕۆکەیەکی تەکسی بووە.