وتار
حكومه‌تی نه‌دان و كوڕه سزا دراوه‌كانی
Wednesday, 10.27.2021, 10:29 AM
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هه‌ندێك وێنه‌ی نێو كه‌مپه‌كانی لیتوانیاو بیلا ڕوسیا‌و ئه‌و شوێنانه‌م پێگه‌یشتوه ، بینینیان ئازاری ئاوه‌ز و‌دڵ و چاوی مرۆڤ ده‌ده‌ن ، هه‌زاران كه‌س له به‌رده‌م سوكایه‌تی و سه‌رماو سه‌گ تێبه‌ردان و توڕدانا ، هه‌زاران گه‌نجی پڕ وزه‌و توان كه ده‌كرێت ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ئاوه‌زو سیستم سودیان لێببینێ نه‌ك ناچاری هه‌ڵاتن و سه‌رگه‌ردانیان بكات ، كه‌مپه‌كه‌ی لیتوانیا ده‌ڵێی كه‌مپی تۆپزاوایه كاتێك له ساڵی 1988 كورده‌كانی تیا كۆكرابوه‌وه بۆ مردن، كوڕه‌كان كه زۆربه‌یان كوردن به گشتی ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 35 ساڵیدایه كه‌م رۆژ و شه‌و هه‌یه ژماره‌یه‌كیان نیشتمان جێنه‌هێڵن ، حكومه‌تیش بچوكترین هه‌ڵوێستی ئاكاری نانوێنێت ، مه‌گه‌ر به بیانوی كردنه چه‌كدار كه‌سانێك له كۆچ په‌شیمان بكاته‌وه ، به چه‌كدار كردنیش هیچ داهاتویه‌كی ڕوونی نیه ، ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم هاوڕێیه‌كم كه ئه‌ندازه ی ته‌لارسازی ته‌واو كردووه دوو ساڵه بۆ بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بووه به پێشمه‌رگه، ئه‌ویش خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت ده‌رگایه‌ك بكرێته‌وه و پشت بكاته نیشتمان .
هاوڕێیه‌كم كه ساڵه هایه‌ك پێكه‌وه خه‌ونمان ئه‌وه بووه نیشتمان به‌یانیه‌كه‌ی له ئه‌مڕۆی باشتر بێت له‌م رۆژانه به ته‌له‌فون پێی وتم ” نازانم تۆ تاكه‌ی ئه‌و دۆزه‌خه به جێناهێڵیت ” هه‌ر به‌ڕاست نیشتمان بۆ كراوه به‌و دۆزه‌خه‌ی ده‌بێت به جێی بهێڵین ، ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕینه چیه كه رۆژ نیه نه‌بێته هه‌واڵێكی ئازاربه‌خش بۆ ئێمه ، نیشتمانێك ، سروشتی جوانی هه‌بێت شاعیره‌كان ئاویان به كه‌وسه‌رو خاكیان به گه‌وهه‌ر ناوبردبێت ، نه‌وت و گاز‌و سامانی ژێر زه‌وی هه‌بێت ، سه‌یرانگاو شاخ و داخ و ده‌شت و ده‌ری هه‌بێت، كشت و كاڵ و زه‌وی كشت و كاڵی هه‌بێت ، له سه‌رو ئه‌مانه‌وه ده‌ستی كاری هه‌بێت ، بۆ ده‌بێت ببێته ئه‌و دۆزه‌خه‌ی كه ده‌بێت پشتی تێبكه‌ین ، ئه‌ی حكومه‌ت و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی چ به‌رنامه‌و پلانێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمان بكه‌نه‌وه به‌و شوێنه‌ی مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه بۆی ؟.
من هه‌م هه‌ق ده‌ده‌م به هاوڕێكه‌م ، هه‌م هه‌ق ده‌ده‌م به‌و گه‌نجانه‌ی نیشتمان بۆ چه‌ته‌و حكومه‌تی نه‌دان به جێ‌دێڵن ، ئاخر له‌كوێی دنیا مرۆڤ له سه‌ر كۆمێنت سزا ده‌درێت ، له كوێی دنیا مرۆڤ له سه‌ر خه‌ون ده‌كوژرێت ، ئه‌وانه‌ی ده‌ڕۆن لانی كه‌م ئازادی وتن و بیر‌و ڕاو خه‌ونبینینیان بۆ ده‌سته به‌ر ده‌بێت و كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێناكات كه نابێت خه‌ون ببینن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
توانا ئەمین: بۆ نەوەی نوێ، بەنزین ئاوا حل دەکرێ..!
زانا توفیق بەگ: ماناکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا
دانا مەنمی: کاردانەوەی جەلال پەرێشان لەتۆمەتی سیاسییەوە بۆ جنێو‌و تۆمەتی ئەخلاقی
دانا مەنمی: دیدی فاشیزم لە کوردستان
عیماد عەلی: بانگه‌شه‌ی پۆپۆلیستی له ئاست گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم
عەبدوڵای مەلا نوری: خەتای هەژارانە
دانا مەنمی: دادپەروەری تەکیەو تەریقەتی بارزان
شوان محەمەد: ھەرێم.. جوگرافیایەک پڕ لە تارمایی و ترس
ئەبو بەکر عەلی: کورد‌و بێ ناوەڕۆک بوونی چەمکی خیانەت
زانا توفیق بەگ: شانزەی ئۆکتوبەر ڕووداو پەرچەکردار