وتار
با ماهیه‌تی یه‌كێتی و پارتی بناسین
Friday, 10.29.2021, 11:39 AM
پێكهاته‌ی چینه دهسەڵاتدارهكانی له كوردستاندا
له‌سه‌ره‌تا دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم كه له كوردستاندا، كه‌مینه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌كات، كه ڕێژه‌كه‌یان 5 بۆ 10% ی خه‌ڵكی تێپه‌ر ناكات. ئه‌م كه‌مینه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه كرنگه‌كانی ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی دا گرتووه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 80-85% سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ووڵاتەدا. هه‌موو ئه‌و 90-95% خه‌ڵكه‌كه‌ش ته‌نها خاوه‌نی 15-20% داهاتی كوردستانه.
ئه‌وه‌تا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا گه‌یشتووه به 4,788 دولار (له به‌راوری نووسینی ئه‌م ووتاره‌دا، واته 2021.10.22) x 30 رۆژ X 450.000 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا ده‌كاته 1.144.530.000 (واته یه‌ك ملیار سه‌د جل و جوار ملیون و پینج سه‌د سی هه‌زار دولار) ده‌كات.
(ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان نه‌وت به هه‌رزان تر ده‌فرۆشێت، لهبهرچاۆ ناگرم. حكومه‌ت به‌نزین گران ده‌كات و به نرخی بازاری جیهانی به هاۆوڵاتیان ده‌فرۆشێت، ئه‌مه له كاتێك دا نه‌وه‌ت له بازاری جیهان دا له‌ژێر نرخی بازاره‌وه ده‌فرۆشێت ئه‌مه‌ش به پاساوی مهجببورن پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كان بن كه واژوویان كردووه. به‌س كه‌س ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاندووه، كه گڕێبهستێك واژوو بكه‌ن كه به زیانی ووڵاتمان ته‌واو ببێت)
ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و 200 ملیار دیناره‌ی كه به‌غداد ڕه‌وانه‌ی ده‌كات، كه ئه‌میش ده‌كاته، 135.593.220 دولار (له‌سه‌ر بنه‌مای حیساب كردنی 100 دولار به 147.500، كه نرخی ئالوگۆری دولار له بازاره‌دا (له هه‌مان به‌رواری سه‌ره‌وه)، گه‌رچی ئه‌وان دولار به نرخێكی تر حیساب ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش به سوودی خۆیانه). تازه داهاتی گومرگ و ناۆخۆییمان هه‌ژمار نه‌كردووه، كه ده‌وترێت له 300 ملیون دولاردایه. ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و هه‌موو زه‌وی و زاره‌ی كه به‌سه‌ر خۆیان دا ته‌خشان و په‌خشان كردووه و ده‌یكه‌ن، به‌ده‌ر له داهاتی بانكه‌كانیان، به‌ده‌ر له داهاتی سیتیهكانیان، بازاره‌كان، مۆڵه‌كان، هێڵه‌كانی ته‌له‌فون ئاسیا سێل و كۆره‌ك و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، بازرگانی جگه‌ر، خواردنه‌وه، ده‌رمان كه هه‌موو ئه‌مانه یان مۆڵكی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كن و یان قۆرخیان كردووه بۆ خۆیان و هه‌موو یه‌كێك له‌مانه به ده‌یان و هه‌ندێكیان له سه‌دان ملیونان دولار داهاتی مانگانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵی كوردهواری له رووی ئابووریه‌وه وای كردووه، كه گه‌شه‌كردنی سروشتی له‌خۆ نه‌گرێت. له كاتێكدا له ئه‌وروپا له كۆتایی سه‌ده‌ی 18وه سه‌رمایه‌درای جێگیر ده‌بێت و نه‌ك ته‌نها چینی بورجوازی ده‌سه‌لات ده‌گرێته ده‌ست و جینی بوراجوازی جیگای دهرەبهگایهتی گرتبووه له حوكمڕانی دا، به‌ڵكو سه‌رمایه‌داری و له سه‌ده‌یی 19 دا گه‌یشت بووه قوناغی ئیمپریالیزم، به‌ڵام له كوردستان دا تاكو ئه‌مرۆش هێشتام تێكهڵهیك له سیتێمی سه‌رمایه‌داری و دهرەبهگایهتی، عه‌شره‌تگه‌رایی و ناۆچهگهرایی به‌رقه‌راه و باڵاده‌سته.
به‌ریتانیا كه له سه‌ده‌ی 19دا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیمپریالی جیهان بوو و به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل فه‌رنسا دا، هه‌ستان به دابه‌شكردنی روژهه‌ڵاتی ناوەراست له نێوان خویاندا و به پێی خواسته‌كانی خۆیان، به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك عیراق و ئه‌و ده‌وڵه‌تانی تری ناۆچه‌كه دامه‌زران و كوردیش له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بێ به‌ش كرا. گه‌رچی به‌ریتانیا ووڵاتێكی سه‌رمایه‌داری بوو، و له وولاته‌كه‌ی خۆیان دا چینی بورجوازی، سیستێمی ده‌ربه‌گایه‌تی له‌ناۆ بردبوو، به‌ڵام له‌و ووڵاتانه‌ی داگیری ده‌كرد هاۆكاری ده‌ربه‌گه‌كانی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت كه له‌و ووڵاتانه‌ش ده‌كشایه‌وه، ده‌ربه‌گه‌كانی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جێگیر ده‌كرد. ئه‌م سیاسه‌ته هه‌موو ووڵاته ئیمپریالیتهكانی تریش پهێڕهویان ده‌كرد. مه‌به‌ست له‌م سیاسهتهٍ ڕێگری كردن بوو له هاتنی بورجوازی نیشتیمانی له‌و ووڵاته تازه رزگاربووهكاندا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئارمانجی ئه‌م سیاسه‌ته به‌كارهێنانی ئه‌م ووڵاتانه بوو وه‌ك بازارێك بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی كالاَ پیشهیازیهكانی خۆیان و ڕێگریكردن بوو له گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی ئه‌و ووڵاتانه‌ی له‌ده‌ست داگیركاری ئه‌وان رزگاریان ده‌بوو. به‌م جۆره به‌ریتانیا له گشنانهوهی له عیراق سیستێمی ده‌ربه‌گایه‌تی سهقامگیركرد. شۆرشی 14ی ته‌موزی 1958 له عیراقدا، كه له بنه‌ڕه‌تدا شۆرشێكی سه‌رمایه‌داری بوو، ده‌سه‌ڵاتی خسته ده‌ست چینی بورجوازی بچووكی عیراقه‌وه. ئا له‌و ده‌مه‌دا یاسای ژماره 30 "چاكسازی كشتوكاڵی" له عیراقدا ده‌ركراو كه یاسایه‌ك بوو بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی و زار به‌سه‌ر جووتیاراندا. به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی ده‌ربه‌گه‌كانی كوردستان له دژی ئه‌م یاسایه ڕێگر بوو له پیاده‌كردنی ئه‌م چاكسازیه له كوردستان. هه‌ر ئه‌م چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌ی ده‌ربه‌گه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستانی خسته به‌رده‌م به‌رداشێكه‌وه و دواجار پارتی بریاری به‌شداریكردنی له ڕاپه‌ڕینه چه‌كداریه‌كه دا و ده‌رئه‌نجام ڕابهرایهتیهكهی گرته ده‌ست و "شۆرش"ی ئه‌یلولی لێكهوتهوه.
هاتنی حیزبی به‌عسیش له ساڵی 1968 دا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دواتر ده‌ركردنی یاسای "چاكسازی كشتوكاڵی" ژماره 117 هیچی له سیستێمی ده‌ربه‌گایه‌تی له كوردستان دا نه‌گۆڕی, چونكه ده‌وڵه‌تی عیراق به هه‌موو حكومه‌ته جیاوازیهكانیهوه و هاوشێوه‌ی ووڵاته ئیمپریالیسته‌كان، به‌ژه‌وه‌ندی له‌وه‌دا بوو، كه له كوردستاندا سه‌رمایه‌داری گه‌شه نه‌كات, به‌ڵكو سیستێمی ده‌ربه‌گایه‌تی درێژه بكێشێت، چونكه مانه‌وه‌ی ده‌ربه‌گایه‌تی مانای، مانه‌وه‌ی ناۆچهگهرایهتی، مانه‌وه‌ی عه‌شره‌ت و هۆرگهرایی، مانه‌وه‌ی پارچه پارچه‌یی كورد. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌م پارجه پارجهییه به هه‌موو عیراقه‌وه زۆر ئاسان تر ده‌كرد بۆیان. له هه‌مان كاتدا خودی چینی دهرهبگی كورد تواناكانی له ده‌ست نه‌دابوو و ته‌نانه‌ت ِتوانای ڕێگریكردن هه‌بوو له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و یاسایه، چونكه ئه‌و یاسایه پێچه‌وانه‌ی به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بوو كه هه‌ر بۆخشیان تاكو ساڵی 1975 ڕابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كدرای كوردیان ده‌كرد.
شكستی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئه‌یلول له‌لایه‌ك و له هه‌مانكات دا سه‌ركه‌وتنی شۆرشه‌كانی ڤیتنام، كه‌مبۆدیا و لاوس و ململانێی نێوان بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، بارۆ و دۆخێكی نۆیی هێنایه ئاراوه چونكه ئه‌و شكسته، شكستی بیر‌و و ئادیولوجی ڕاسترهۆ بوو له كوردستاندا. رۆشه‌نبیران و به‌تایبه‌تی گه‌نجان كه‌وتنه‌و بیركردنه‌وه، خۆپه‌روه‌رده‌كردن، خوێنده‌وه هه‌ۆڵدان بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی خه‌باتی گه‌لان، تاقیكردنه‌وه‌كانیان و به‌راوردكردنیان به تاقیكردنه‌وه‌كانی گه‌ل كورد، كه‌وتنه گه‌ڕان به‌دوای هۆكاری شكسته‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كانه كورد ئه‌نجامی داوه. په‌رتووك نه‌ده‌كه‌وته زه‌وی، هه‌مووی دفرۆشرا. له‌هه‌مان كاتدا سه‌رده‌می تاك حیزب، تاكه سه‌ركرده بوه به‌شێك له مێژوو. بواری فره حیزبی هاته ئاراوه. زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه ره‌نگدانه‌وه‌ی چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كورد بوون و هه‌ندێك له‌وانه په‌یڕه‌وی ئایدیولوجی تایبه‌تیان ده‌كرد. ته‌وژمێكی چه‌پ سه‌رتاسه‌ری كوردستانی گرته‌ووه. ته‌نانه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حیزێكی راستڕه‌و پهشماڵی چه‌پی به‌خۆیدا دا، ساتێك بنه‌ماڵه‌ی به‌رازانی خۆی له‌ژێر ناۆی پارتی دیموكراتی كوردستان -سه‌ركردایه‌تی كاتی (قیاده مۆقته)، رێكخسته‌وه. به‌ڵام ئه‌م گوڕانكارییه، ته‌نها رووكه‌شی بوو، ههۆڵێكی هه‌لپه‌رستانه بوو بۆ فرێودانی گه‌نجان، هه‌وڵێك بوو بۆ ڕێگریكردن له شۆرشێكی فیكری و چه‌په‌كان. پارتی دیموكراتی كوردستات ئیستاشی پێوه بێت هه‌ر هه‌مان ناوه‌ڕۆكی ڕاستڕه‌وی جاران په‌یڕه‌و ده‌كات.
دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌وڵێكی تری ورده بورجوازی بوو بۆ وه‌رگرتنی ڕابه‌رایه‌تی له چینی دهرهبهك و وه‌رگرتنی جڵه‌وه‌ی بزوته‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد. به‌م جۆره یهكیًتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی دامه‌زرا. له‌راستییدا ماویزم هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مام جه‌لال دانابوو. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا و هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر و دیداری له‌گه‌ل جمال عبدالناصر و تێڕوانینی بۆ شێوازی حوكمڕانی له میسر و دامه‌زراندنی یه‌كێتی سوشیالیستی عه‌ربی (الاتحاد االاشتراكی العربی) كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر مام جه‌لال دانابوو و هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه خواستی بوو كه یه‌كیتی نه‌بێت به به‌ره‌یه‌ك وه‌ك زۆرێك له ئه‌ندامانی (كۆمه‌ڵه ماركسی لینینی)، كه دواتر بوو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان مه‌به‌ستیان بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ستی بوو، كه یه‌كێتی هاۆشێوهی (الاتحاد الاشتراكی العربی) ببێته یه‌ك حیزب، به ڕابه‌رایه‌تی خۆی. كه دواجار هه‌ر واشی لێهات و بوو به یه‌ك حیزب. به‌رژوه‌ندی چینایه‌تی خودی مام جه‌لال و ههڤالهكانی ئه‌وه‌ی ده‌خواست.
واته له ناوه‌ڕۆكدا ململانیًی نیُوان یهكیُتی و پارتی تاكو دوای ڕاپه‌ڕین ململانێی هه‌ردوو چینی ده‌ره‌به‌گ و بۆرجوازی وورده بوراجوازی بوو بۆ رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان. هه‌موو شهر و جه‌نگی نێوانیان بۆ ئه‌م ململانێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕاپه‌ڕین و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی چینایه‌تی ئه‌و دوو لایه‌نه
ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌ی حیزبه‌كان بۆ كوردستان و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ره‌تاوه، گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیی دا هێنا و ته‌نانه‌ت له رووی چینایه‌تییه‌وه به سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌ش دا هینا. گه‌رچی له سه‌ره‌تادا هه‌ردوو حیزبه‌كه وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و دوو چینه مانه‌وه. به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو هه‌ردوو لایه‌ن گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت و ته‌نانه‌ت له رووی چینایه‌تیه‌وه. گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه، ده‌رگایی گۆڕانكاری چینایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا واڵا كرد. ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سنووره‌كاندا، ده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌و دوو لایه‌نه واڵا كرد بۆ هه‌نارده‌كردنی زۆڕێك له ئامێره‌كان و ئاودیووكردنی زۆربه هه‌ر زۆری ئه‌و ئامێرانه بۆ ئیران و توركیا و چاوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كرده‌وه و كه‌وتنه مامه‌ڵی نایاسایی. هه‌روه‌ها كرتنهدهستی ده‌روازه سنووریه‌كان و به‌تایبه‌تی ده‌روازی ئیبراهیم خه‌لیل، ڕێگای بازرگانی كردن بۆ به‌رپرسان و بنه‌ماڵه و پاشگۆ كه‌وتووه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه كرده‌وه. به‌مه‌ش فركان فراكانی بازرگانی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ستی پێكرد. ئه‌م بابه‌ته گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌ندا هێنا. هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌م هه‌ڵه‌یان قۆسته‌وه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازار و بازرگانی دا‌و به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زۆریی ده‌ستكه‌وته داراییه‌كانیان به چاۆخۆیان بینی. به‌مه‌ش ده‌ستیان كرد به بازرگانی كردنی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و ورده ورده ماهیه‌تی چینایه‌تی خۆیان گۆڕا له ده‌ره‌به‌گایه‌تی و بۆرجوازۆ بچووكه‌وه بۆ بۆرجوازی بازرگانی مشه‌خۆر (واته بۆرجوازی كۆمپرادۆر). ئه‌م تۆێژه بورجوازییه مه‌به‌ستێتی له كورت ترین كاتدا، زورترین سوود به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌م تۆێژه دانانیشێت چه‌ند ساڵێك و یان مانگێك تاكۆ كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی دروست بكات و ئه‌وجا بكه‌وێته به‌رهه‌م هێنان و دوای چه‌ند ساڵێك سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێته‌وه ئه‌وجا قازانج له كاره‌كی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵكۆ له قوناغی جیهانگیری دا ده‌توانێن به كه‌مترین كات هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان له جیهاندا بكرێت و به كه‌مترین كات له بازاره‌كانی كوردستاندا ساغی بكاته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌م تۆێژهی بورجوازی هه‌رگیز خه‌می گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری ووڵات نه‌بوو و نابیت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ژێرخانی ئابووری ووردوخاش ده‌كات، هه‌ر بۆیهِ بورجوازری كۆمپرادۆر به بورجوازی نا نیشتیمانی پێناسه ده‌كرێت.
پێكهاته‌ی ئه‌م كه‌مینه‌یه له رووی چینایه‌تییه به هه‌زار گوریس به بازاری جیهانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌و. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م تۆێژه له بورجوازی بازرگانی وا ده‌خوازێت كه "پێداگری له واڵا كردنی بێ سنوور سنووره‌كان له‌به‌رده‌م هاۆردهكرنی شمه‌ك و كاڵا بینایه‌كان له هه‌موو جیهانه‌وه" بكات. ئه‌م واڵا كردنه‌ی سنوور ڕێگره و ڕێگر ده‌بێت له‌به‌ده‌م گه‌شه‌كردنی بواره‌كانی وبه‌رهێنانی ناۆخۆیی دا له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
دواكه‌وتووی بواره جیاوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له كوردستان (چ له بواری پیشه‌سازی بێت یان كشتوكاڵی) وای كردووه كه‌توانای كێبرَكێ نه بێت له‌گه‌ل كالای هاورده.له‌به‌ر دواكهووتوی شێوازی به‌رهه‌مهێنان.
به‌رهه‌مهێنان له كوردستان دا هێشتام قۆناغی به‌رهه‌هێنانی بچووكی تێنه‌په‌ڕاندووه. ئاشكراشه وبه‌رهێنانی گه‌وره ده‌توانێت زۆر به هه‌رزانتر وه‌به‌رهێنان به‌ده‌ست بهێنێت
ووڵاتانی چیهان پاڵپشتی وبه‌رهێنان له وولاتانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش له كێبڕكێ له‌گه‌ل ركابهرهكانیانی ده‌به‌نه‌وه، له كاتێكدا ووڵاته زلهێزه‌كان پشتگریی كه‌رته‌كانی وبه‌رهێنان له ووڵاته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ڵام به پاساوی پیاده‌كردنی به‌ناوی بازاری ئازاده‌وه ڕێگری ده‌كه‌ن له‌م پشتگیریه بۆ وه‌به‌رهێنانی له ووڵات لاوازه‌كان، جا یان له ڕێگه‌ی واژۆكردنی ڕێككهوتننامهوه بێت و یان له ڕێ فشار ئابووری و داریی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له ڕێگه‌ی سه‌ربازیشه‌وه بێت.
ئاماده‌كاریی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن ساڵی 1992
پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 92 هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ست پێكرد بۆ ڕاكێشانی سه‌رۆك هۆز و عه‌شایره‌كانی به‌لای خۆی دا. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار بوو:
چونكه پارتی خۆی به نوێنه‌ری راسته‌قینه ئه‌م چینه ده‌زانی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و دوای هه‌ره‌سی ساڵی 75 و به‌جێهێشتنی و چۆڵكرندی مه‌یدان و دانیشتن یان له ئه‌مریكا و تاران و كه‌ره‌ج، زۆرێك له بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كانیان له‌ده‌ست دابوو و به‌بێ ڕاكێشانی ئه‌م چینه، توانای سه‌ركه‌وتنی نه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌م سه‌رۆك هۆز و عه‌شایرانه كه زۆربه‌یان كۆنه موستشار و كرێگرته‌ی و به‌عسی بوون له‌لایه‌كه‌وه مه‌به‌ستیان بوو پێگه‌ی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن و ئه‌و پێگه‌یه‌ی به‌عس بۆی ره‌خساند بوون له دوای ڕاپهینهوه بۆ خۆیانی مسۆگه‌ر بكه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌گه‌ڕان به دوای دهروازیك بۆ رزگاربوون له‌و بار‌و و دوخه‌ی تێكه‌وتبوون. و لهلاپهكی تره‌وه ترسیان له‌وه هه‌بوو كه بكه‌ونه به‌ر هه‌ڵمه‌تی توند‌و و تیژی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه، كه ئه‌م "موستشاران" به كرداری له سالًی 1976 به‌دواوه رۆڵی شۆرشی چه‌واشه‌یان ده‌بینین و له ده‌رگیری سه‌ربازیدا بوون له‌گه‌ل یه‌كێتی نیشتیمانی دا. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م موستشار و كرێگرتانه كه زۆربه‌یان یان ده‌ره‌به‌گ بوو و یان خۆیان وه‌ك نۆێنه‌ری زمان حاڵی عه‌شایر نیشانده‌دا، یه‌كێتیان وه‌ك نوێنه‌ری بورجوازی بچووك به نه‌یاری خۆیان ده‌زانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان له نوێنه‌ری خۆیان ده‌زانی.
پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه باسمان كرد، باوه‌شیان بۆ عه‌شایر و ده‌ره‌به‌گ و موسته‌شار و كرێگرته‌كانی رژیم كرده‌وه و نه‌ك چاۆ پۆشیان ده‌كرد له هه‌موو تاوان و كرده‌وه قَیزهوهندهكانیان, به‌ڵكۆ پله و پایه وپۆست و پاره‌شیان به‌سه‌ردا دهبارانن و به‌مه‌ش زۆرینه‌یان به‌لای خۆیاندا ڕ‌اكێشا.
یه‌كێتی هه‌ر له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992وه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ر دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕین و به‌هۆی مێژووه‌كه‌یه‌وه و ڕۆڵی له خه‌باتی چه‌كداریدا له دوای ساڵی 1976 وه، زۆر له‌خۆ بایی بوو و پێی وابوو كه به‌ئاسانی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركوتوو ده‌بێت، هه‌ر بۆیه زۆر بێ منه‌تانه كاریده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ستی كرد به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و سیاسه‌تی پارتی له‌سه‌ری، به‌ڵام هه‌ستی به‌وه نه‌كرد كه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پارتی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر گه‌لی كورد و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی لێوه‌رگرت. له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی رازی بكات و بهدهنگیانهو بێت، كه‌چی ئه‌میش ده‌ستی كرد به پێدانی پل و پۆست پاره به‌مه‌بستی ڕاكێشانی به‌شێك له كرێگرته و موستشار و عه‌شایره‌كان به‌لای خۆییدا. به‌مه‌ش چاڵی بۆ خۆی هه‌ڵكه‌ند، چونكه:
له بنكه جهمهماوهریهكهی خۆی دووركه‌وته‌وه
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له ڕاكێشانی زورینهیهك له‌و موستشار و كرێگرتانه، به‌ڵام له‌هه‌مان كات دا وانه‌ی له‌مه‌ش وه‌رنه‌گرت و باشگه‌ز نه‌بووه وه له‌م سیاسه‌ته‌ی
به وه‌رگرتنی ئه‌م توێژانه له‌رووی چینایه‌تییه‌و جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ل پارتی دا نه‌ما
ده‌رئه‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌م تۆێژه، هه‌م له‌رووی چینایه‌تیه‌وه و هه‌م له‌رووی فیكری و هزریه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر خودی یه‌كێتی دا هات و بۆشاییكی قوڵ له نێوان كردار و گوفتاری دا دروست بوو، كه تاكۆ ئه‌مرۆش درێژه‌ی هه‌یه، كه ئه‌ویش پێكهاتبوو له زیندووكردنه‌وه‌ی عه‌شره‌ت و هۆزگه‌رایی. به‌مه‌ش یه‌كیتی وه‌ك مه‌لای مه‌شهوره داره‌كه‌ی ژیر خۆی دهبرییهوه و ئیستاشی پێوه‌بێت ده‌بڕێته‌وه.
به‌مه‌ش یهكیُتی هه‌موو رادیكالیهتی خۆی له ده‌ست دا. بوراجوازی بچووك دوو خسڵه‌تی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، كه یه‌كه‌میان ڕاڕیی له بۆچوونه سیاسیه‌كانی دا. له‌هه‌مان كات دا خسڵه‌تێكی تری هه‌یه كه بریتیه له‌وه‌ی ساتێك بهژهوهندیهكانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر زوو په‌ناده‌باته به‌ر توندوتیژی و رادیكاڵیهتی كورت مه‌ودا، به‌ڵام له خه‌باتدا كورت نه‌فه‌سه و له كاتی شكست دا هه‌ر زوو ده‌ستبه‌رداری ئه‌و رادیكاڵیهته ده‌بێت و هه‌ر زوو تووشی نا ئۆمێدی ده‌بێت و ته‌نانه‌ت جار و بار ده‌ستبه‌رداری كاری سیاسیش ده‌بێت.
دابه‌شكردن ده‌سه‌ڵات له نێوان یه‌كێتی و پارتی و دواتر دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر زۆنی سه‌وز و زه‌ردا دا و دیسانه‌وه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوانیان دا و حوكمڕانی له كوردستان به‌تایبه‌تی له دوای 2003 و پرۆسه‌ی "ئازادی/داگیركاری" عیراق و زیادبوونی داهاتی كوردستان هێنده‌ی تر ئه‌و گۆڕانكاریه چینایه‌تیه‌كانی ناۆ یه‌كیتی خێرا تر و بنه‌ره‌تی تر كرده‌وه. هه‌ر بۆیه له سیاسه‌تی ئابووری دا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان یه‌كێتی و پارتی دا له‌م 30 ساڵی رابردوو دا نابینین و به پێچه‌وانه‌وه وه له‌گه‌ل كاتدا هه‌ردوو لایه‌ن بوونه‌ته نۆێنه‌ری بورجوازی بازه‌رگانی مشه‌خۆر وبهههردوهكیان كۆمپانیای گه‌وره‌یان دروست كردووه و نه‌ك ته‌نها ده‌ستیان به‌سه‌ر بازار و كه‌رتی بازرگانیدا گرتووه، به‌ڵكو ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كانی تریش دا گرتووه و له‌نێویشیان دا كه‌رتی میدیا و ئیعلام.
ته‌نها شت كه له ئیستادا له یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه ته‌نها دهسهڵاتیانە له‌دوو ناوچه‌ی جیاوازدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
لەتیف فاتیح فەرەج: حكومه‌تی نه‌دان و كوڕه سزا دراوه‌كانی
توانا ئەمین: بۆ نەوەی نوێ، بەنزین ئاوا حل دەکرێ..!
زانا توفیق بەگ: ماناکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا
دانا مەنمی: کاردانەوەی جەلال پەرێشان لەتۆمەتی سیاسییەوە بۆ جنێو‌و تۆمەتی ئەخلاقی
دانا مەنمی: دیدی فاشیزم لە کوردستان
عیماد عەلی: بانگه‌شه‌ی پۆپۆلیستی له ئاست گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم
عەبدوڵای مەلا نوری: خەتای هەژارانە
دانا مەنمی: دادپەروەری تەکیەو تەریقەتی بارزان
شوان محەمەد: ھەرێم.. جوگرافیایەک پڕ لە تارمایی و ترس
ئەبو بەکر عەلی: کورد‌و بێ ناوەڕۆک بوونی چەمکی خیانەت