وتار
ده‌ی گه‌وجیه‌كه ئه‌مه‌یه
Sunday, 10.31.2021, 10:50 AM
30 ساڵه كار له سه‌ر دروستكردنی میله‌تێك ده‌كه‌یت چۆن جڕت بكێشێ ، چۆن گاڵته به هه‌موو شتێ بكات ، چۆن به گه‌وره‌و بچوك رابوێرێت ، تازه به ئاگادێیته‌وه‌و ده‌ڵێیت ئه‌م دۆخه نابێت وابێت!
سی ساڵه له داخی یه‌كترو بۆ ئه‌وه‌ی بۆڕی یه‌كتر بده‌ن جاش و خه‌راپه‌كان له ئامێز ده‌گرن و باش و دڵسۆزه‌كان دورده‌خه‌نه‌وه، له‌به‌ر باشترین جنێوفرۆش ده‌مرن و ئه‌وانه دورده‌خه‌نه‌وه كه قسه‌ی ئاكاری ده‌كه‌ن.
به دوای جنێوفرۆشاندا كون و كه‌له‌به‌ری دنیا ده‌گه‌ڕێن و له‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ش جنێوفرۆشێكتان ده‌ستكه‌وێ له باوه‌شی ده‌گرن، میدیا‌و كه‌ناڵ و بڵاوكراوه‌كانیشتان به‌ڕوی خه‌ڵكی بگۆو به شه‌ره‌ف و به ڕوومه‌تا داده‌خه‌ن، سی ساڵه ئاوی زێرابه‌كه ده‌كه‌نه سه‌ر باخچه‌كه و ده‌ڵێن بۆنه‌كه خه‌تای باخچه‌كه‌یه.
چ گه‌وجیه‌كه بڵێی مادام فڵان حزب دوو ده‌مشڕی كردوه به به‌رپرس من چوار ده‌كه‌م ، مادام ئه‌وان فڵان هه‌ڵقون ده‌كه‌ن به پارله‌مانتار من له‌و خراپتر ده‌كه‌م ، جاران خراپ نیشانده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی لاسای نه‌كرێته‌وه‌و لێی دور كه‌وینه‌وه ئێستا خراپ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی فێر بین ، مامۆستای ئاینی خراپ ، سیاسی خراپ ، په‌رله‌مانتاری خراپ ، كادیری خراپ ، پڕۆفیسۆری خراپی زانكۆ‌و زانكۆی خراپ ، په‌روه‌رده‌ی خراپ ، ته‌ندروستی خراپ ، ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌و سی ساڵه‌یه كه بیست ساڵی خشتی ساوابوو هه‌ر فێری داره داره‌ش بوو قوتی میله‌تی بڕی .
گه‌وجیه بڵێی له داخ ئه‌و حزبه منیش كادیری حیزه‌ڵه‌و ده‌مدرێژ به‌رهه‌م دێنم ، له كاتێكا كورد له هه‌ر كات زیاتر پێویستی به په‌روه‌رده‌ی ئاكاری و پێكه‌وه بوون و یه‌كێتیه ، پێكه‌وه بون و یه‌كێتی قسه‌ی ڕووت نیه ئاكاره ، هه‌ستكردنه به ئازاری یه‌كتر ، پێنه‌خه‌نینه به یه‌كتر ، گه‌وجیه شای له سه‌ر برینی براكه‌ت بگێڕی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یانجار بینیومانه ، كورد ده‌ڵێت حه‌یا قه‌تره‌یه‌كه تكا ده‌تكێ ، سی ساڵه ئێوه سه‌رچاوه‌ی حه‌یا وشك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌تره‌یه‌ش كه هه‌یه نه‌مێنێ ، باسی ده‌وڵه‌ت سازیش ده‌كه‌ن ، تۆی ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ، ئه‌سڵه‌ن تۆی بێمێژوو ، تۆی بكوژی براكه‌ت و پاڵه‌وانی شه‌ڕی خۆ كوژی ، چۆن ئه‌مه گه‌له ده‌به‌یته دیرۆكه‌وه ، كه هه‌ركات بیه‌وێت بچێت دوژمنان به تۆلاقی ده‌كێشنه‌وه .
مامۆستا قانعی مه‌زن نه‌یگوت " بێحه‌یایی باوه ئه‌مڕۆ قوڕبه‌سه‌ردا كاحه‌یا "
گه‌وجیه‌كه ئه‌وه‌یه تۆ ناته‌وێ وێنه‌یه‌كی جیاواز نیشان بده‌ی ، وێنه‌یه‌ك له وێنه‌خراپه‌كانی ئه‌وانی تر نه‌چێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دلێر محەمەد نوری: وێنەی پاشا لە توالێتدا
عیماد عەلی: به راستی گۆڕان خۆی ئه‌م ئاوه‌ی رشت
سۆران محەمەد غەریب: (پێڵاوی دکتۆر و سواربونی پەرێشان) ... کامیان ...؟
عەلی حەمە: گۆڕان لە نێوان سیاسەتی پەرتبون و حەشامەت دا
کەمال چۆمانی: پارتی لە ھەڵبژاردنی عێراق دوو ئامانجی سەرەکی ھەبوو
د. نیاز نه‌جمه‌دین: وێنەیەکی تر
خۆشەوی کەمال محەمەد: با ماهیه‌تی یه‌كێتی و پارتی بناسین
لەتیف فاتیح فەرەج: حكومه‌تی نه‌دان و كوڕه سزا دراوه‌كانی
توانا ئەمین: بۆ نەوەی نوێ، بەنزین ئاوا حل دەکرێ..!
زانا توفیق بەگ: ماناکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا