لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سیاسەتی نائومێدی! - محسن شوانی

Friday, 08.21.2020, 10:04 AM


ئەگەر ڕاگەیاندن ڕەوتی ڕووداوەکان نەگۆڕێت، ڕای گشتی ئاراستەنەکات، کاریگەری لەسەردەسەڵاتی سیاسی نەبێت ،پیشەیی وبابەتیانە مامەڵەنەکات، ڕۆڵی سەرەکی خۆی لەدەست داوە و بۆتە سێبەر!
ئەگەر کۆمەڵگا هۆشیاری تاکی گەشەی نەکرد، بنەماکانی دیموکراسی وئازادی وئازادی ڕادەربرین ومافەکانی مرۆڤی نەچەسپاند و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەرکی خۆیان نەبینی و هەستی بەرپرسیاریەتی وئەرک ومافەکانی نەکرد کۆمەڵگایەکی نەخۆش و دواکەوتووە!
ئەگەر حیزبەکان ،سیاسیەکان هەر خەریکی تێرکردنی خۆیان بوون ، نیشتمانیان کردەکاڵایەک بۆبەردەوامی دەسەڵاتیان متمانە لەدەست دەدەن،لەبری هیوا سیاسەتی نائومێدی بەرپادەکەن، ئەگەر شۆڕشگێری دوێنێش بووبوون، ئەمڕۆدەبنە بار بەسەر خەڵک و مۆری گەندەڵی لە ڕووخساریان دەدرێت،بۆمانەوەیان هەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر و دواجار دەبنە ئەو دوژمنەی کەخۆیان شۆڕش وڕاپەرینیان دژی هەڵگیرساند!
ئەگەر نووسەروشاعیر و ڕۆشنبیرەکان سەری نوکی پێنوسەکانیان شۆڕکرد، ناپاکیان لەووشە و نووسینو ویژدان کرد چاوەڕوانی کارەسات بن!
ئەگەر دادوەر و دادگاکان یاسایان لارکردەوە،سوێندی درۆیان وەک پولی سەرنوسینی داواکاری خستەبەردەم هەمووکەسێک و پیشەکەیان هەڕاج کرد، هیچ جیاوازیەک لەنێوان تاوانبار و بێ تاوان نامێنێت، جیاوازی لەنێوان ڕاستگۆودرۆزن، ئابڕوو بێ ئابڕوو،دەستپاک و دزو لەنێوان هەق و ناهەق نامێنێت!
ئەگەر مامۆستا پەروەرشکار بەپاکی لە(اقروا) وە دەستی پێنەکرد،نەوەیەکی نەخوێندەوار دەخەنەوە،لەبری پێنوس دەیان دەست وقاچ ماچ دەکەن بۆئەوەی بکرێنە پاسەوانی بەرپرسێکی داوێن پیس! دواتر بەقۆنداغەکلاشنکۆف و کلکەدەمانچە لەمامۆستاکەی خۆی دەدات کاتێ داوای مووچەپاشەکەوتەکانی دەکاتەوە!
ئەگەر زانا و دانا و مامۆستای ئایینی بوونەحیزبی وچوونەبەردەم بارەگا و کۆشکی سالار،لەباتی ووشەی هەق بەرامبەر تاغوت،چەمانەوە و بوونە کۆیلە، دەبێت فاتیحە بۆخۆیان و میللەت بخوێنن !
ئەگەر پشتکرا لە هونەرو ئەدەبی ڕەسەن، ئەگەر گەنج و لاوەکان هەر خەریکی چاولێکەری بێگانە بوون تەمبەڵ و تەوەزەل دەکەونەوە.
ئەگەر پێشمەرگە و ئاسایش وپۆلیس وەلائیان بۆ حزب و بنەماڵە بوو لەبری نیشتمان، هەرڕۆژەی پارچەیەک لەخاکمان لەدەست دەدەین !
ئەگەر پشتکرا لەخودا، چاوەڕوانی مەرگی گەل بن تابەنائومێدی سەردەنێتەوە!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟