لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

خێزانی دووەمی سیداد بارزانی هۆکاری دەسبەسەرکردنی کورەکەی د.رۆژ نوری شاوێسە

Friday, 11.05.2021, 12:46 PM


کوڕێکی ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەناوی ڕەنج ماوەی هەفتەیەکە لە پیرمام دەستبەسەرە..
ئەم کورەی ڕۆژ نوری شاوەیس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانییەوە و دایکی ئەڵمانییە هەفتەیەک پیش ئێستا کاتێک سەرقاڵی فرۆشتنی بەشێک لە موڵکەکانی باوکی بووە لە پیرمام لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە..
تەڤدا پرێس لە بەدواداچوونێکی بنکۆڵکاریدا هۆکاری ڕاستەقینەی دەستبەسەرکردن و  ئەوهێزەی ئەویان دەستبەسەرکردووە ئاشکرا دەکات...

ئەوە هۆکارەی کە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە ئەوەیان بە خێزانەکەی وتووە، ئەو موڵکانەی ئەو فرۆشتونی موڵکی پارتین و شەخسی نین بۆیە فرۆشتنیان قەدەغەیە.
تەڤدا هەموو ووردەکاریەک لەسەر ڕاستی بابەتەکە ئاشکرا دەکات ، و کەتیایدا ئەم زەوییەی کە کوڕەکەی دکتۆر رۆژ بەناوی رەنج لەسەری دەستبەسەرکراوە کاتی خۆی  هی سەرۆک جاشێکی ناسراوی سەردەمی رژێمی سەدام حسین بووە ، کە ساڵی 1991 ەوە بارەگای ئۆپۆزسیۆنی عیراق INC ی ئەحمەد چەلەبی بووە بە کرێی تیادابوو.

لە دوای 31 ئاب و ڕۆشتنی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بۆ ئەمریکا ، ئەم موڵکە لە لایەن دکتۆر رۆژ نوی شاوێس لە سەرۆک جاشەکە کڕدرایەوە .
شایەنی باسە ئەم شوێنە دەکەوێتە شوێنیکی ستراتیجی هاوینەهەواری پیرمام کەکەوێتە بەرامبەر بنکەی پۆلیسە کۆنی مەسیف لەسەر رێگای سەری رەش. و ئەم شوینە لەبەر ستراتیجیەتەکەی بووە بەناوەندێکی بازرگانیکردن لە مەسیف چەند پرۆژەیەکی بارزرگانی بنەماڵەی بارزانیە پێک دێت لە هۆلەند بازار و بەنزینخانەیەک و غەسلێک کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ  خێزانی دووەمی سیداد بارزانی  ، ئەم موڵکەی دکتۆر رۆژیش دەکەوێتە ناوەراستی ئەم پرۆژانەی بنەماڵە بۆیە دەیانەوێت دەستی بەسەردابگرن وبیخەنە سەر پرۆژە تایبەتیەکانی خۆیان ئەم کورەی دکتۆر رۆژیش ویستیویەتی ئەم موڵکە بفرۆشیت کە بنەماڵەی بارزانی دەستەبەسەریانکردووە تاوەکو موڵکانە بەناچاری بدات بە خێزانی دووەمی سیداد بارزانی.

هەر لە بەدواداچوونی تەڤدا دەردەکەوێت هیچ کاتێک ئەم مولکە مولکی گشتی نەبووە هیچ کاتێکیش نەبووە بەموڵکی پارتی بەلکو موڵکێکی کەسیبووە لە هەموو سەردەمەکاندا رۆژ نوری شاویسیش وەکو مولکێکی کەسی کریویەتی لە دوای 31 ئاب لە کۆنە جاشێک....

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟