لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

هۆکاری کۆچ چارەنەکرێن زەوی لە مردن نزیک دەخاتەوە

Friday, 11.12.2021, 12:50 PM


گۆی زەوی توشی نەخۆشی شیرپەنجە کردوە  
کۆچ لە هەموو لایەکەوە ڕو لە ئەوروپاو ئەمەریکا و ئوستورالیا و کەنەدا  دەکات
ئەمما هەر جارەی لە سنورێکەوە دیمەنەکان زەق دەبنەوە ، رەش پێستێکی ئەفەریقی ومەغریبی و باکوری ئەفەریقا  سەرهەڵدەگرێت بەرەو کەنار ئاوەکانی ئیسپانیاو ئیتالیا ،  هندی و پاکستانی و بەنگلادشی و سریلانکی  ئەفغانستانی و ئەو کۆمەڵگانە سەر هەڵدەگرن بەرەو روسیاو  سنورەکانی پۆلۆنیاو  دەوروبەری ،  کۆریایی باکورو ڤیتامی و لاوسی و  تایلاندی و نیپالی و بۆرما سەرهەڵدەگرن  بەرەو کەنارئاوەکانی ئوستورالیا ،  کوردو ئێرانی و سوری و عیراقی و  مصری سەرهەڵدەگرن بەرەو کەنار ئاوەکانی سنوری  یونان  ،  خەڵکی کۆمەڵگاکانی ئەمەریکای لاتین  سەرهەڵدەگرن بەرەو سنورەکانی ئەمەریکاو کەنار ئاوەکانی  فلۆریدا  ،
ئەمەریکاو ئەوروپا دەبێ لەو حەقیقەتە تێگەیشتبن کە ،  گۆی زەوی توشی نەخۆشیەکی پیسی شێرپەنجەی خوێن  هاتوە ،  هەروەک چۆن مرۆڤێک توشی شێرپەنجەی خوێن دەبێت ، ئیدی سەبر سەبر  بەرەو لەناو چون دەروا ، دەرزی و دەرمان و چارەسەری کیمیایی تەنها  ژیانی بە نەخۆشی درێژ دەکاتەوە ، دەنا  بزیشک دەزانێ هیوای  چارەسەری کەمترە لە سەدا ١٠ ،  واتە لاشەی گۆی زەوی بە گشتی مرۆڤایەتی توشی شیرپەنجە بوە بەهۆی
یەکەم ،
بازرگانی  بێ ئەخلاقانەی  سەرمایەداران بە رۆح و خوێنی گەلانی  دواکەوتوانەوە ساڵەهایە
دوەم ،
  تاقیکردنەوەی نەوەوی و کیمیایی کە ئاسمان و ئاوهەواو  کشتوکاڵی  لە ناو بردوە و  مرۆڤی هەژار خستوە
سیەم ،
دروست کردنی چەک و تەقەمەنی و  تەیارەو دەبابە و  فرۆشتنی بە حکومەت و  سیستەمە زاڵم و دیکتاتۆرو دڕندەکان بۆ کوشتن و بڕینی میلەتی خۆیان و پشتگیری لێکردنیان و نە‌هێشتنیان کە بکەون
چوارەم ،
ئەی ئەوروپاو ئەمەریکا و ئوستورالیاو کەنەدای پێشکەوتو ، هەوڵ مەدە منی دواکەوتو لەبەرگی خۆمدا بمێنمەوە بۆ سودو قازانجی تۆ ، تۆپ و دەبابەو تەیارە بۆ زاڵمە خۆسەپێنەکان مەنێرە ، پێشکەوتن و سیستەمە باشەکەی خۆت بهێنە بۆ من تا لە وڵاتی خۆمدا وەک تۆ بژیم و ئیدی سەرهەڵنەگرم  بەدوای ژیاندا بگەرێم و تۆ بدۆزمەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟