هەواڵ
پارتی گه‌نجێكی شێلادزێ راده‌ستی توركیا ده‌كات
Saturday, 08.22.2020, 09:23 AM
ئاسایشی پارتی له شێلادزێ گه‌نجێك به‌ناوی "مو‌سا غازی وه‌حید شوكری ئوره‌ماری" له ماڵه‌كه‌ی دا ده‌گرن، ره‌وانه‌ی ئاسایشی دهوك ده‌كه‌ن وله‌وێشه‌وه راده‌ست به میتی توركیا ده‌كرێت.
* له رێكه‌وتی 18/8/2020 هاولاتی دانیشتووی شێلادزێ، به ناوی "مو‌سا غازی ئوره‌ماری" له شاری شرنه‌خ په‌یوه‌ندی به خزمانیه‌وه ده‌كات و ده‌لێت "من ئێستا له شرنا‌خ له زیندانم ولێره دادگایی ده‌كرێم".
* به پیێ زانیاریه‌كانی TEVDAPress ئه‌م گه‌نجه پێشتر چووته شاخ و له‌وێ تێكه‌ڵی له گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه دروست كردووه، وچه‌ندین جار بو ماوه‌یه‌ك له شاخه‌كان ماوه‌ته‌وه و گه‌راوه‌ته‌وه شێلادزێ، بو دوا جار كه گه‌راوه‌ته‌وه ماڵه‌وه ئاسایشی پارتی هاتوون ده‌ستگیریان كردووه‌وبه بیانووی لێكولینه‌وه له ئاسایشی ئامێدی، له‌وێشه‌وه به فه‌رمانی عومه‌ر ئوره‌یی، به‌رپرسی لقی پارتی براوه بو ئاسایشی گشتی پارتی له دهوك و له‌وێشه‌وه راده‌ست به هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا كراوه.
* هه‌ر دوێنێ دوو هاولاتی تری خه‌لكی زاخۆ، گوندی ئه‌ڤلیهێ، به ناوه‌كانی (عبدالله عوسمان و جه‌مال مشه‌ختی) له لایه‌ن هێزێكی جێنشینكراوی له‌شكری سه‌پێنراوه‌ی توركیا له سنوری زاخۆ ده‌ستگیركراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نیه.
* ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ یاسا و به‌ندێكی ده‌ستوری رێگه‌نادات به راده‌ستكردنی هاولاتی نشتیمانی خۆت به ولاتێكی تر له‌سه‌ر جیاوازی بیر‌ورا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس