لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

جاشخانە

Wednesday, 11.17.2021, 03:36 PM


قەڵەم فرۆشێ لەسەردەمی ئەنفال شعرێكی بۆ صدام نوسی بەناوی(سەرۆكمان زێڕە)، پارتی بەپلەی (لیوا) خانەنشینی كرد. گەورە جاشێك كێو بەكێو ئەشكەوت بە ئەشكەوت بە ھەلی كۆپتەر بەدوای پێشمەرگە پارتیزانەكان دەگەڕا. بەڵگەی ڤیدیۆی ھەیە بەگۆپاڵەوە لەتەك بەعسیەكان وێنەی لەسەر تەرمی پێشمەرگە شەھیدەكان دەچركاند، پارتی بە ڤێلا و پاسەوان داڵدەی خۆی و خانەوادەكەی داوە.
كۆنە جاشێك لەبری ڕوخان و سوتانی گوندەكانی كوردستان، صدام (نوت الشجاعە)ی بەیاخەیەوە دەكرد، پارتی لە ناوەڕاستی شار سەدان یەكەی نیشتەجێبونی بۆ كوڕ و جاش پۆلیسەكانی دروست كرد. گەورە جاشێكی تر لەخزمەتی قادسیەی صدام بە نەقیبی سەربازی دڵی دانەمركایەوە لەھەولێر فەوجی جاشایەتی دروست كرد، پارتی كوڕەكەی كردە قایمقام.
سەرۆك عەشیرەتە جاشەكان سەری شوان و گاوان نەما نەیبڕن بەناوی موخەڕیبین ، پارتی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خێڵیان بۆ ڕێك دەخات.
ئەوەی یەكەم كەس چەكی جاشاتی كردە شان، جگە لەشەڕی شۆڕش، شەڕی ئێرانیشی بۆ صدام كرد. پارتی دەسەڵات و دیوەخان و موچەی پیاو ماقولانەی بۆ كوڕەكانی دابین كردوە. وا چاكترە بەو جۆرە دیمەنانە زۆر مشەوەش نەبن. كابرا بە پلە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بە پێگە بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیە ، بە ئاشكرا
گوتی: ئەو پیرە بەعسیانەی كاتی خۆی كوردیان ئەنفال كرد ئێستا (پەشیمان بونەتەوە). وا لە ناو جەرگەی ھەولێر بە دشداشەو عەگالەوە، لە كافتریاكان قوم لە نێرگەلەی توفاحتین ئەدەن. ئینجا ئەوە ساڵی پار ئومێد خۆشناو بابەتێكی نوسیبو بەناونیشانی "جاش ھەر جاشە یەك دانەشی نەباشە" منیش كۆمێنتێكم بۆ كرد تێیدا نوسیم كاكی خۆم، كەباسی جاش دەكەی بڵێ ئاشاكی خۆمان.
ڕێك بلۆكی كردم.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟