لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

چۆن دیكتاتۆرەكان ترس دەروێنن لەناخی خەلكی

Monday, 11.22.2021, 03:44 PM


لە كۆمەڵگای ترس چۆن دیكتاتۆرەكان ترس دەروێنن لەناخی خەلكی؟

"ترس وادەكات خەڵكی زیاتر ئاگاداربن، وزیاتر گوێرایەڵ بن ،وە زۆرتر بەندایەتیش بنوێنن"

ئەو حیكمەتە  فەیلسوفی یۆنانی سقراط دەركی پێی كردوە لەسەدەی پێنجی پێش میلاد، وەسەرۆك و سەركردە طاغوتەكانیش بەدرێژایی سەدە كاریان پێكردوە، بەڵكو كاریگەریەكەی ئێستاكەش دەیبینین تا ئەمرۆی خۆمانی لەگەڵ بێت لەژێر دەسەڵاتە دیكتاتۆریەكانی سەردەم،

ئائەو هەستەش پێی دەڵێن ترس ، كە سەركردە طاغوتیەكانی سەردەم بە جۆرەها شێواز و شێوە بەكاریدهێنن بۆ گۆرینی نەتەوەكەی خۆیان بۆ كۆمەڵە خەڵكی دواكەوتوی و ترسنۆك ، كەوایان لێ دەكات دەستەوەستان بن لە ئاست خراپیەكانی سەركردەیان، كە ئەوان مافی مانەوەیان بۆ مسۆگەر كردوە .

"تائەو كاتەی زیندانەكان ژورێكی تاریك و ئەشكنەجەبێت ,  دەی چێژن سیاسیەكان و حەق بێژان خراپترین جۆری عەزاب "

وەهەر  لەپێناوی ئەوەدا ، دیكتاتۆریەكان بەهەموو شێوەیەك هەوڵی ئەوە دەدەن كە چۆن طاعونی ترس بڵاوبكەنەوە لە وڵاتەكەیاندا، كۆمەڵێك رێگای پیسیان  داناوە بۆ چاندنی ترس لە ناخی كەڵكی لەمەر هەر گۆرانكاری و دەنگۆیەك، وەبەهۆی ئەوەش خەڵكی باوەرپێدێنن گەرچی حاڵ و وەزعیان خراپیش بێت.

بەكارهێنانی هێز و ئەشكنەجە لەدژی نەیارانیان .

هەروەك ئەشكەنجەدان بە هەڵوێستێكی "نا مرۆڤانە" دادەنرێت و رێگایەكی تاواناویە لەسەرتاسەری دونیا، بەڵام لە دیكتاتۆرەكانی شرق و الأوسط و وە كوردستانی خۆمان بەتایبەتی  ناوەستن لە زیندانی كردنی هەر كەسێك ئۆپۆزیسۆن بێت یان رەخنەیان لێ بگرێت یان حەق روونبكاتەوە بۆ زیندانیە نهێنیەكانیەكان، كە پیسترین  توندترین جۆرەكانی شەكەنجدان  بەكاردەهێنن ، لە تەعدای جنسی و كارەبا و لێدانی زۆر بەهێز و كوشندە وە زۆر جۆری تری مامەڵە لەگەل كردنی نەشیاو بەرامبەر بە مرۆڤ،  كە شوێنەواری جەستەیی و دەرونی بەجێ دەهێلێت تا هەتایە.

وەشتێكی نامۆش نیە كاتێك دەبین هەرێمی كوردستانیش ناوی دێت لە راپۆرتی  دەزگا جیهانیەكانی مافی مرۆڤ كە پێشێلكاری و بەرتەسكردنەوەی ئازاردی هەیە  ، هەر وەك ئەوەی كە کۆمسیۆنى باڵاى مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئایارى 2021 دەری كرد، لینكی راپۆرتەكە

https://iraq.un.org/sites/default/files/2021-08/YYYYYY_YYYYYYYYY_YY_YYYYYY_YYYYYYYY_-Freedom_of_Expression_in_Kurdistan_Region__FoE_KR_Krd.pdf

دیكتاتۆرەكان پەنانەبەن  بۆ  ئەشكەنجەدان وەكو تاكە چەكێك بۆ دانی زۆرترین ئەشكەنجە لەسەر زیندانیكراوە بەڵكو وەكو ئیستراتیجەك  بەكاری دەهێنن بۆ چاندنی ترس لەناخی هەموو ئەوانەی كە رەخنە لە دەستەڵات دەگرن، لە سیاسەكان و چالاكوانان و رۆژنامە نوسان و حەق بێژان ، وەكو وەبیرهێنانەوەك بۆ ئەو سەرئەنجامەی چاوەرێیان دەكات گەر بیانەوێت هێلی سور ببرن ، وە هەر لەبەر ئەوەش زۆرێك لەخەڵكی پاشەكشە دەكەن لە رەخنەگرتنی چینی دەسەڵاتدار .

وە كۆمەلێك زیندان لە شەرق و الأوسط ناوبانگی  زۆر خراپیان دەركردوە وە لەوانەش :-

1- زیندانی  الكاظمية لە عیراق

2- زیندانی طرة لە مصر

3- زیندانی جو لە بحرین

4-زیندانی الرزین لە ئیمارات

5- زیندانی برج الرومی لە تونس

6-زیندانی رومیە لە لبنان

7-زیندانی تدمر لە سوريا

وە نموونەی زیندان لە هەرێمی كوردستان كە ناوبانگی زۆر خراپیان دەكردوە :-

1-زیندانی ئاكرێ

2-زیندانی ئاسایشی هەولێر

3-زیندانی كانی گۆمە

بنجامين فرانكلين كە یەكێكە لەدەزرێنەری ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەلێت"ئەو كەسەی قوربانی دەدات بە ئازادی لەپێناوی ئەمن و ئەمان شایستەی هیچیان نیە " دیكاتۆرەكان پێویستی خەڵك بە ئەمن و ئەمان هەڵدەقۆزنەوە لە پێشی هەموو شتێك لەپێناو ئەوەی كە خەڵكەكە بارودۆخەكە قبوڵ بكەن پێ رازیبن هەرچەندە خراپیش بێت ، وە هەر ئەوەش دەبێتە باشترین هەڵبژاردە لە دیدی زۆرێك لە خەڵكی بە بەراورد ئەگەری گۆرانی شارەكە بۆ گۆرەپانی شەر .

بەكارهێنانی ئەو ترسەش بەچەندین شێوازی جیاوازە ، جاری وا هەیە هەرەش ئەوە لەخەڵكە كە گوایە دەستێكی دەرەكی هەیە و دەیەوێـت وڵات بشێوێنیت یان وڵات داگیر بكات ، جاری واش هەیە ترسی و تۆقاندی  ئیرهاب دەكەن بە بەهانە، وە ئەگەری رودانی شەری ناوەخۆیی و تاوانكاری گەربێت ئەو دەسەڵاتە بروخێت و نەمێنێـت.

گەرچی ئەگەری رودانی ئەو هەرەشانە شتێكی مەحال نیە و لەوانەیە روبدات ، بەڵام لەگەل ئەوەش چینی دەسەڵات زۆر باش لەوە تێگەیشتون كەچۆن و لە چ كاتێكدا ئەو هەرەشانە بەكاربێنن بۆ مانەوەی خۆیان لەسەر كورسی دەسەڵات.

چاودێریتان دەكەین

خەڵكی بە سروشتی خۆیان حەزیان بە بابەتی ئیستخاراتی و و جاسوسی هەیە ، وەهەر ئەوەش وای كرد كە هەستی كۆمەڵێك خەلكی بجوڵێنێت لە چەند ساڵی رابردوو كاتێك لەچەندین وڵاتی بەناو دیموكراتی ئەوەیان لەسەر ئاشكرا بوو كە چاودێریان بەسەر خەڵكەوە كردوە و بەرنامەی (جاسوسی كردن)یان بەكارهێناوە .

وە لەكوردستانی خۆشمان با ئەوە بەدورر نەزانین كەبۆی هەیە سەرانی دەسەڵاتداری  یەكێتی و پارتی لەگەل هەریەك لە كۆمپانیا جیهانیەكانی بەرنامەی چاودێریكردن  (جاسوسی)  پەیوەندیان هەبێت و بەرنامەیان لێ بكرن ، بۆ نموونە كۆمپیانیای Gamma Group بەریتانی یان Hacking Team ئیتالی یان Narus ئیسرائیلی یان nsogroup ئيسرائيلی وەچەندانی تریش ، كە بەكاریبهێنن بۆ چاودێری كردنی ئینتەرنێت و سیخوری كردن لەسەر خەڵك و بەتایەبەتیش چالاكوانان و رۆژنامەنوسان و حەق بێژان ئەوانەی كە رەخنەیان لی دەگرن .

وەئەو توانایە جاسوسیەش تەنها لەسەر ئەوە كورت هەڵناهێنیت كە بیانەوێت نەیارانیان دەستنیشان بكەن، بەڵكو بەشێكی گەورەتری ئەوەیە ترس و تۆقاندن لەناو دڵی سینەی خەڵك دەچەسپێنیت كە بۆی هەیە ئەوان ئاگادار بن ، هەر بۆیەش هیچ بەدوری مەبینە لەسەر پۆستكردنێك یان كۆمێنێتك توشی لێ پێچینەوەت بكەن و ئازارت بدەن .

لەبابەتێكی تردا بە تێرو تەسەلی باسی ئەو ئامرازانەدەكەم كە وڵاتان بەكوردستانی خۆشمانەوە بەكاری دەهێنن بۆ جاسوسی كردن لەسەر خەلكی.

تۆڵەكردنەوە لە رەخنەگران و نەیاران

وڵاتە دیكتاتۆریەكان رێسایەكیان هەیە دەڵێت "سزای كەمینەیەك بدە بۆ ئەوەی زۆرینە لێت بترسێت" بۆ باوەرهێنان بەهەموو كەسێك كەگەرهاتو نەفسی وای لێكرد رەخنە بگرێت ئەوە دەبێت باجەكەی بدات لەكاتێكی نزیك یان دور، كە ئەوەش رێگایەكی ترساندنە بۆ ئەوەی هەموو میلەتەكە سەرئەنجامی خۆیان ببینن گەر بێت سنور ببەزێنن.

ئینجا تۆلە كردنەوەش بەجۆرەها شێوە دەبێـت جاری واهەیە بەدەست درێژی كردن و یان گرتن دەبێت لەلایەن لایەنێكی نەناسراوەوە،وەجاری واش هەیە تۆمەتیك یان سیناریۆیەك  هەڵدەبەستن بۆت تەنها بۆ ئەوەی راپێچی زیندانت بكەن (وەكو زیندانیانی بادینان یان زیندانی كردنی مەلا ئیسماعیل سوسەیی) ،یانیش بەبێبەش كردن دەبێت لە هەندێك لەو مافانەی كە دەزگا حوكومیەكان هەیانە.

وەئەوەش زۆر بەروونی دەی بینین لە كوردستانی خۆمان كە رۆژنامە نوسان  و چالاكوانان و توشی چەندین تۆلەكردنەوەی جیاواز بوونە لە سەدەشت عسمانەوە بیگرە تا گیراوانی بادینان ، گەرچی  زۆربەی جار دەسەلات رەتی دەكاتەوە كەهیچ پەیوەندیەكی بەو كردەوانەوە هەبێت، بەڵام رای گشتی زۆر چاك دەزانن كە چی شتێك بوە بە پاڵنەری ئەو كردەوەیە ، هەربۆیەش خەلكی دەترسن لە رەخنەگرتن بەهەموو شێوەیەك كە بۆی هەیە ببێـە هەرەشە بۆی بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ .

وەكابرای وامزانی رادیۆ بوو نموونەیەكی روونە ، یان ئەو كەسەی لەهەولێر بەرماڵەكەی راچڵەكاند . لەدوایی تەنگە رێگای ترس پانتایی ئەمانە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟