وتار
خوێندکاران و دەسەڵاتی داپلۆسێنەرو و دووفاقی بەر پرسان
Thursday, 11.25.2021, 06:33 PM
چاودێری کردنی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقامی خوێندکارانی شاری سلێمانی بۆمافەکانیان و سی ساڵەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەو مانایە دێت حکومەتداری لەم هەرێمە فەشەلی هێناوە، لە ئاستی قوربانی و خەبات و خوێنی شەهیداندا نییە، ئەوانەی ئیدارەی وڵات دەکەن لە ئاستی پێویست دانیین، هەر ئەوەشە وای کردووە دەسەڵاتی بنەمالەیی و حیزبی و هێزی چەکدار باڵ بەسەر هەرێمدا بکێشێت، هەر ئەوەش بووە هۆی ژینگە یەکی تەواو حیزبی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەرهەم بێت. دووفاقی و گاڵتە جاڕییەکە لێرەدایە هەرچی بەرپرسی هەرێمە دەلێ لەگەل مافی خوێندکاران دام ، کەچی هێندە ترسنۆکەن زاتی ئەوە ناکەن دەست لەکار بکێشنەوە، بەتەواوی حیزب و حکومەت و سەرکردەکانەوە دڵنیان و دەزانن واقیعییەتی حوکمڕانی کوردستان چۆنە، حوکمڕانییەکی شکست خواردووە، غەرقی گەندەلی و ناعەدالەتی و بێ کاری و چەندەها قەیڕان بووەو پێیان چارەسەر ناکرێت لەبەر ململانێی حیزباتی و دەسەڵاتخوازی و مل شکاندنی یەکترو ڕاکێشانی سوپای داگیرکەر، باش دەزانن هاوڵاتیان تاسەر ئێسقان لێیان ناڕازین، ژیانێکی دوور لەئاسایش و پێداویستی و مرۆڤانە دەژین، کەچی نە دەڕۆن و نە چاکیشی ناکەن، دەگەینە ئەو ڕایەی کە ئەم دەسەڵاتە تەواو تۆتالیتاروخۆسەپێن و پۆلیسی و داپڵۆسێنەرە.
دەسەڵاتی پۆڵیسی، پێویستی بەدام و دەزگەی داپلۆسینەر ی پۆلیسی هەیە وەک دەزگەکانی پۆلیس و ئاسایش ودژەتیرۆرو هەواڵگری، لەکاتی پێویستدا ئەرک داریان دەکات بۆپارێزگاری لەدەسەڵاتە سەرکوت گەرو پۆلیسییەکەی.
ئەوە دەسەڵاتەی ئێستای باشووری کوردستان کۆکراوەی خەباتی شاخ و سی ساڵەی حوکمڕانیی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و حیزبی کوردییە.
ئەو توندو تیژییەی بەرامبەر بە خوێندکارانی ناڕازی کە بۆ مافەکانیان هاتوونەتە سەرشەقام، درێژە پێدەرو تەواو کەری دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس و دەسڵاتە سەرکوتگەرە یەک لەدوای یەکەکانی ناوچەکەو هەناوی مێژووی خوێناوین دژ بە مرۆڤایەتی.
کێن ئەوانەی دەست بەکار دەبن و دادەمەزرێنرێن لە دەزگە داپلۆسێنەرەکانی دەسەڵاتی پۆلیسی، ئەوانەن عەیار بیست و چوارن لە واڵائیان بۆ دەسەڵات و بەرپرسان بە پلەی یەکەم ناهۆشیارو نەخوێندەوارن بە شەهادەدارە کانیشیانەوە، لومپنەکان ساقیت و خوێڕی و سەرسەری وشەللاتیی و چەقۆ وەشێنەکانی کۆمەڵگەن بە پارەو ئیمتیازات و پلە مەستکراون، ئامادەن هەموو ئەرکێک جێ بەجی بکەن کە بۆیان دیاری دەکرێت، بە هەزاران کوڕان و کچانی گەنجی جوانی ئەم وڵاتە خوێندن تەواو دەکەن و بێ هیواو کار دادەنیشن یا بەشێکیان ڕێگەی تاراوگە دەگرنە بەر، خۆیان قەدەریان بەسڵامەتی دەگەن یا لەڕێگەی هات و نەهات دەمرن، چ لە دەریا یا لەڕێگەی قاچاخ لەسەرمان و برسان ڕەق دەبنەوە، ئەم هەموو مەرگەساتە زنجیرە درامایەکە بە بەر چاوی بەرپرسان دووبارە دەبێتەوەو کەچی باکیان پێ نییە، لەنێو سەرجەم دەزگە داپڵۆسێنەرکاندا کەسێکی هۆشیار خودان کەسێتی نادۆزیتەوە بێت هاوڵاتی بداتە بەر شەق، ئەوانەی دەمێننەوە لومپنەکانن داکۆکی کاری سەرسەختی دەسەڵاتن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
یووسف مەنتک: جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان
شهریف ههژاری: ئەتانەوێ تاکەی بە کوشتوبڕ، دەسەڵاتتان بەدەستەوە بمێنێتەوە!؟
دلێر محەمەد نوری: باڵدار و بێ باڵەکانی دەسەڵات
د. رزگار ئاغا: سیاسەتی ئیستیفزازکردن
ئاسۆ کەمال: کێ لە نەوەکانی بەعس چاوەڕێی ئاشتی خوازی دەکا؟
دلێر محەمەد نوری: یان تابووت یان فڕۆکە!
شەماڵ عادل سەلیم: لە جوغزی دەرماڵەوە ؟
یاسر حەکیم: چۆن دیكتاتۆرەكان ترس دەروێنن لەناخی خەلكی
کارزان عەلی: كۆچبەران چ وانەیەکیان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم دا؟
هێمن ئەحمەد: نائومێدی، هەرە کارەساتە گەورەکەیە