وتار
ئەی لەکوێی دنیا هەیە؟
Monday, 11.29.2021, 09:22 AM
سەرۆکی حکومەت مسروربارزانی دەڵێت: لەدنیا شتی وانەبوە کە خوێندن بە بەلاش بێت ودەرماڵەبەخوێندکاران بدرێت.
سەرەتا ئەم قسەیە دەربڕی ئەوڕاستییەکەسەرۆکی حکومەت ئاگاداری مێژووی عێراق نییە؟ئەم وڵاتە نەوتییە سیستم ئیشتراکییانە کە تا ۲٠٠۳ عێراق بەمجۆرەبوە و وڵاتانی هاوشێوەشی خوێندن بەخۆڕاییە و دەرماڵەی خوێندکارانیش هەبوە،من خۆم ساڵی ۱۹۹٠ یەک ساڵ پێش ڕاپەڕین مانگی ٥٠ پەنجادیناری ئەو کاتەمان وەردەگرت،تەنانەت دەرماڵە بۆ بەشێک لەخوێندکارانی قۆناغی پێش زانکۆش هەبوو،پاشان لە دوای ڕوخانی بەعسەوە هەر ئەم وڵاتەیە و لەهەرێم و ناوەڕاست و باشوری عێراق حوکمی بنەماڵەیی_تائیفی چەکداری هەیە،خۆداهات و نەوت هەرماوە ئەی بۆکوێ دەچێت؟
پاشان ئەی لەکویی دنیا هەیە:
۱_لە ۹٠٠ ملێۆن دۆلار پارەی نەوت تەنیا ۳٥٠ ملێۆن دۆلاری بدرێتە حکومەت _وەزارەتی دارایی؟
۲_لەکوێی دنیا پاشەکەوتی موچە هەیە و نەشدرێتەوە؟
۳_لەکوێی دنیا حکومەت بوجەی نییە و داهات و خەرجی لەتاریکی تاریکیدایە و پەرلەمانیش نازانێت چەندە و چۆن خەرجدەکرێت؟
٤_لەکوێی دنیا هەیە بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان کۆمپانیا،هێزی چەکدار،میدیا،نەخۆشخانە،زانکۆی تایبەتی خۆیان هەبێت و سەرچاوەی داراییەکەشیان دیارنەبێت؟
مەگەر تەنیا لەمەشێخەنەوتییەکانی کەنداوکە میدیاو یانەی وەرزشی و ....، هەیە و دەسەڵاتی بنەماڵەیی هەرێمیش زۆر سەرسامەپێیان و دەیەوێت هەمان حوکم پیادەبکاتەوە!.
٥_لەکوێی دنیا هەیە،حکومەت ۳۱ ملیار دۆلار قەرزاربێت و دیارنەبێت چۆن و بۆچی قەرزکراوە و خۆشی بەسەرکەوتوو بزانێت؟
٦_ لەکوێی دنیا هەیە،خوێندکار لەسەر داواکردنی دەرماڵە بەگولە و گاز وەڵامی بدرێتەوە؟
٧_ لەکوێی دنیا هەیە،زانکۆی ئەهلی لەداهاتی گشتی سودمەندبێت،وەک ئەوەی بۆزانکۆی ئەمریکی سلێمانی و دهۆک کراوە؟
٨_ئێوە لەدەرەوە خوێندنتان تەواوکردوە،لەسەربنەمای شەفافییەت دەکرێت بەخەڵکی بڵێیت لەکام زانکۆبوە؟ کرێی خوێندنەکەت چەندبوە؟ کێ و لەکام پارە دراوە؟
٩_لەکوێی دنیا حیزب و بنەماڵە و حاشییەکانیان کۆمپانیایان هەیە و لەئەرزەوە بۆ ئاسمان قۆرخیانکردوە؟
١٠_ لەکوێی دنیا حیزب لەسەرۆکی بەشەوە تا سەرۆکی زانکۆ و تا نوێنەری خوێندکاران و قوتابیان بەتەزکیە و وەلائی کەسی و حیزبی دایدەنێت؟
۱١_دەیان لەکوێی دنیای تریش...
ئەگەر بڕیارە بەراوردبکەن دەبێت لە هەموو ئاست و کایەکاندابێت.
ئێوە بەم قسانەخەڵک زیاتر توڕەدەکەن و هانیاندەدەن،لەلایەکی تریشەوە ململانێی ئامۆزاکانە،دەتەوێت بڵێیت ئەوەی لە چەندساڵی ڕابوردوکراوە خراپ بوە و حکومەتداری نەبوە،وەک چۆن ململانێی ئامۆزاکان لەسلێمانی بێبازاڕی و نائارامی و دڵەڕاوکێی دروستکردوەئەوەی ئێوەش هێندەی تر بارگرانی بۆخەڵک هێناوە.
ئێمەباش دەزانیین ئێوە دیوەهەر خراپ و جەردەییەکەی سیستمی نیولیبراڵیزم لە هەرێم پەیڕەودەکەن وڕۆبەڕۆژ خەڵک ژیان سەختتر دەبێت وکەرتی حیزبی و بنەماڵە و خێزانەسیاسییەکانیش خوشگوزەران و دەوڵەمندتردەبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
شەماڵ عادل سەلیم: لە جوغزی داواکاری خوێندکارانەوە !
دانا مەنمی: ترس و تۆقاندن کۆڵەکەی بەهێزی مانەوەی پارتی و یەکێتی
ئەیهان سەعید: ئاگاتان لێ نیە بادینان بێدەنگ نیە بەسەربازگەکراوە و دەیان قوتابی رفێنراون
یووسف مەنتک: خوێندکاران و دەسەڵاتی داپلۆسێنەرو و دووفاقی بەر پرسان
یووسف مەنتک: جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان
شهریف ههژاری: ئەتانەوێ تاکەی بە کوشتوبڕ، دەسەڵاتتان بەدەستەوە بمێنێتەوە!؟
دلێر محەمەد نوری: باڵدار و بێ باڵەکانی دەسەڵات
د. رزگار ئاغا: سیاسەتی ئیستیفزازکردن
ئاسۆ کەمال: کێ لە نەوەکانی بەعس چاوەڕێی ئاشتی خوازی دەکا؟
دلێر محەمەد نوری: یان تابووت یان فڕۆکە!